جۆره دیندارییه‌ك هه‌یه، پڕپڕه له بۆغز و كینه... مسوڵمانی وا ده‌بینیت هه‌ر كه زاری ده‌كاته‌وه، هاڵاوی ڕق مه‌ودای ڕۆژه‌ڕێیه‌ك ده‌ڕوات.. ئه‌م جۆره‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، خه‌ریكه ده‌بته تایپی باو، به‌داخه‌وه!
له‌م تایپه دیندارییه‌دا، مسوڵمان ده‌بێت هه‌میشه مڕۆمۆچ بێت، ناوێریت سوعبه‌تێك بكه‌یت، به لاچاو سه‌یرێكت ده‌كا و له‌ژێرلێوه‌وه (استغفر الله)ێك ده‌كات، له خۆته‌وه به‌سه‌ر خۆتدا ده‌شكێیته‌وه و هه‌ستێكی وه‌ها داتده‌گرێت، ده‌ڵێیت به‌رد به به‌ردی كه‌عبه‌ت به قوڵنگ له‌بن هێناوه. ئه‌م تایپه له ئیسلامه‌تی، نه بۆنی سۆزی لێوه دێت، نه بۆنی میهره‌بانی، نه خوات بیر ده‌خاته‌وه و نه جوانی.
،،
جاران پێش خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی، له زۆرێك له مزگه‌وته‌كاندا، به ده‌نگێكی دڵگیر قورئان ده‌خوێندرا، ئه‌م تایپه له دینداری به ناوی به‌گژداچوونه‌وه‌ی بیدعه‌وه، حه‌رامیان كرد.
ئه‌وسا دیمه‌نی ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان و نزا و نیاییشكردنیان، له دوای ته‌واوبوونی نوێژه‌كان، دیمه‌نێكی هێند دڵگیر بوو، یه‌كڕاست ده‌یبردیت بۆ ئاسمان، ئه‌م تایپه له ئیسلامه‌تی به لێدان و به لێخوێندن، ورده‌ورده ئه‌ویشیان كاڵ و بێره‌نگ كرد، ئێستا به ده‌گمه‌ن دیمه‌نی ده‌ستهه‌لبڕینێكی دوای نوێژ له مزگه‌وتێكدا ده‌بینیت، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌ختیارێكه سه‌ر به سه‌رده‌مێكی تره. جاری جااران ئیسلامه‌تی بۆنی هه‌بوو، ڕه‌نگی هه‌بوو، تامی هه‌بوو... بۆنی دوكه‌ڵی سۆپای دار، ڕه‌نگی ڕوخساری نوورین و تامی دڵوده‌روونپاكی... ئێستا ئه‌و دینه گۆڕاوه و یه‌كێكی دی هاتووه‌ته جێی.
مانگ نییه مزگه‌وتێكی نوێ، به جوانترین به‌رد و كاشی و سه‌رنجڕاكێشترین دیزاین له جێیه‌ك قوت نه‌كرێته‌وه.. ساڵ نییه مزگه‌وتێكی كۆن تێكنه‌درێت و به شێوازێكی سه‌رده‌می دروست نه‌كرێت. داواكردنی پاره له خێرخوازان و نوێژخوێنان، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه، بۆ دروستكردنی مزگه‌وت و كڕینی كه‌ره‌سته‌ی مزگه‌وت، بووه‌ته خووی زۆرێك له وتاربێژه‌كان.. كه‌چی چیتر نه تاموچێژه‌كه‌ی جاران، نه ڕه‌نگوبۆنه‌ی جاران له هیچكوێ هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
ئێستا مه‌لای ئازا ئه‌و كه‌سه‌یه، وه‌ك كه‌ڵه‌شێر شه‌ڕ بكات و به‌گژی نه‌یاردا بچێت. نه‌یاریش كێیه؟ كه‌سێكه له‌و ناحاڵیتر و بوغزاویتر! هه‌ردووك گیرۆده‌ی یه‌ك ده‌ردن، نه‌زانین و یه‌ینه‌بردن به گه‌وجێتی!
ئێستا دینداری ڕاستینه، ئه‌و كه‌سه‌یه هه‌ر كه ده‌ركه‌وت، هه‌موو كه‌سێك پێی بزانن كه دینداره و دڵی بۆ خوا برینداره، ڕوخساری هاوار ده‌كات و جلوبه‌رگی بانگ ده‌كات و ڕێكردنی به جۆرێكه، وه‌كو بڵێی بیه‌وێت بێژێت: بڕوانن چ دیندارێكم! وشكه‌دیندار جوانترین ناوێكه بشێت بۆ ئه‌م تایپه له مسوڵمان ده‌كاری به‌ین.

مێشكێكی بچووك كه ته‌نیا جێی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك و قسه‌ی هه‌ندێ زانای كۆنی -ئه‌ویش به نیوه‌ناچڵی- تێدا ده‌بێته‌وه. جیكڵدانێكی چكۆله و دڵێكی ته‌نگ كه له‌به‌ر زۆری قیل‌وقال، له‌به‌ر گوته‌ی فڵان زانا و فیساره كه‌س، خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی هه‌رگیز ڕێیان لێی ناكه‌وێ و ته‌نانه‌ت خوا و پێغه‌مبه‌ریش زه‌مانێكه جێیان هێشتووه و ڕووی تێ ناكه‌ن! ئه‌م جۆره وشكه‌دینداره، جنێودانیان هه‌مووده‌مێ له‌سه‌ر زاره، حه‌زیان به چه‌له‌حانێیه و به‌دوای دووژمندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ستیان نه‌كه‌وێت، دۆستێكی خۆیان له خۆیان ده‌دۆزنه‌وه و به‌زۆر ده‌یكه‌ن به نه‌یار و به بیدعه‌چی و به یه‌ك دووانێك تێی به‌ر ده‌بن... خودا له دنیابینیی ئه‌م جۆره دیندارییه‌دا، هه‌میشه خه‌ریكی شه‌ڕه.
وه‌ختێ لافاوێ وڵاتێ ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێن بینیتان خوا چی كرد به‌و وڵاته؟ وه‌ختێ ته‌رزه داده‌بارێ، تۆف و زریانێ هه‌ڵده‌كا، فڕۆكه‌یه‌ك له جێیه‌ك به‌ر ده‌بێته‌وه، ده‌ردێك بڵاو ده‌بێته‌وه، ڕه‌شه‌با ده‌وارێ ده‌با، برووسكه له شارێ ده‌دا... هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێن دیتان خودا چیی به‌وانه كرد؟ چۆنچۆنی له‌ناوی بردن؟ ده‌ستی خۆش بێت! وه‌ك ئه‌وه‌ی خوایش وه‌كو ئه‌مان ڕقی له هه‌موو كه‌سێك بێت.
ئیشی نه‌بێ، ناردنی وه‌یشوومه و به‌ڵا و كوشتنی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێ! له‌م دنیابینییه ته‌سكه‌دا، جۆره به‌خیلییه‌ك هه‌یه، ته‌نانه‌ت حه‌زی به‌وه‌یه له دنیاكه‌ی پاش مردنێش، به‌هه‌شت كه‌سی تێدا نه‌بێت، تا ئه‌م جێگه‌ی فه‌ریح بێت و به ئیسراحه‌ت شان دابدات! ئه‌ی نا‌بینیت به‌رده‌وام باسی دۆزه‌خ و ڕقی خودا و سزادانه و به ئاڵداغیش وشه‌ی پاداشت و نیانی و میهر و جوانی له زار و له گوتاریاندا نابینرێت و هێند كه‌مه ده‌ڵێی ده‌رمانه*؟!
،،
ئه‌م تایپه له ئیسلامه‌تی هیی ده‌روونێكی ڕقن و سه‌رێكی خاڵی له سه‌ودا و دڵێكی له به‌رد ڕه‌قتره.. خودا دووره له ئه‌م جۆره دیندارییه!
* كورده‌واری بۆ شتێك كه ده‌گمه‌ن بێت، گوتوویانه: ده‌ڵێی ده‌رمانه. جاران وه‌ك ئێستا ده‌رمان زۆر نه‌بووه، بۆیه شتی كه‌م به ده‌رمان چوێنراوه.