خه‌و بینین به‌درێژایی مێژوو بابه‌تێكى ئاڵۆز بووه، میسریه‌كۆنه‌كان پێیان وابوو جۆرێكى تره له بینین،ئه‌وان له رێگه‌ى فاڵگره‌كانه‌وه كه خه‌وه‌كانیان لێكده‌دایه‌وه پلانیان بۆ زۆرشت ده‌كێشا، له‌وانه جه‌نگ وكاروباره‌ى ده‌وڵه‌ت گریك و رۆمانه‌كانیش پێیان وابوو خه‌و بینین پێشبینى كردنى روداوه‌كانى داهاتوه و سه‌ردانى كردنى مردوانه بۆ لاى ئێمه.
ململانێ و ئاره‌زوو
سیگمۆندفرۆید خه‌وبینینى به گوزارشكردن له ململانێ و ئاره‌زووه چه پێنراوه‌كان لێكده‌دایه‌وه، كه زۆركات ئه‌م ململانێ و ئاره‌زوانه سروشتێكى سێكسییان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش بۆچونێكى نامۆ نییه به فرۆید
كارل یۆنگ میتۆدێكى توندترى بۆ لێكدانه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خه‌و بینین گرته به‌ر، ئه‌و پێى وابوو" خه‌و بینین وزه‌یه‌كه كه فۆرم و شێوه‌ى خۆى هه‌یه" بیر‌و هه‌ستى ته‌واو نه‌كراون كه له نه‌ست "لاشعور"ى مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چن و مێشك ده‌یان كات به چیرۆك
به‌ڵام زانایانى ده‌رونناسى نوێ و پزیشكانى مێشك،پێیان وایه خه‌و بینین كارى ده‌ماغه بۆ له‌نا بردنى په‌یامه زیاده و پۆخڵه‌واته كان و رێكخستنه‌وه‌ى زانیارییه گرنگه‌كان ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه له‌حاڵه‌تێ به ئاگا بوندا بمانهێڵێته‌وه.
به‌ڵام به‌راستى بۆچى هه‌میشه جۆرێك له خه‌وى دیارى كرا‌و ده‌بینیت؟ بۆچى هه‌میشه خه‌و ده‌بینت كه له تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌رساڵدا ده‌رنه‌چوویت وپێویسته‌خۆت ئاماده‌بكه‌یت؟ له كاتێكدا تۆ زانكۆشت ته‌واو كردووه؟! یان بۆچى خه‌و ده‌بینیت كه له ئاهه‌نگێكدا تۆ حاڵه‌تێكى ناخۆشت هه‌یه و پانتۆڵه‌كه‌ت له پیانیه؟ّ یان بۆچى خه‌و ده‌بینیت كه تۆ ده‌فڕیت؟ یان ئاژه‌ڵێكى كێوى راوت ده‌نێت؟ بۆچى هه‌میشه خه‌وى ره‌ق و ناخۆش و هه‌ندێكجاریش لاده‌ر ده‌بینیت به‌شێوه‌یه‌ك كه حه‌زناكه‌یت بۆكه‌سى باسكه‌یت و پێت خۆشه له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یته قه‌بره‌وه!
خه‌وبینین پرۆسه‌ى له بیرچونه‌وه‌یه
شرۆڤه‌یه‌ك كه كه‌متر جادووگه‌رانه‌یه ئه‌وه‌یه كه خه‌و پرۆسه‌ى فڕێدانى په‌یامه زیاده‌كانى ناومێشكه وهه‌ڵگرتنى په‌یامه به‌نرخه‌كانه بۆ كاتێكى دیارى كرا‌و،ساڵى 2007 تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ركۆمه‌ڵێك مشكى ته‌خدیركراو له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى په‌یمانگاى ماكس بلانكى پزیشكیى له ئه‌ڵمانیا، ده‌ریخست ئه‌متیۆریایه نزیكه‌له‌راستییه‌وه.
"خه‌وتن ده‌رفه‌تێكى شرۆڤه‌كارییه بۆواقیع له رێگه‌ى خه‌یاڵه‌وه" هه‌ندێكى دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه لێكدانه‌وه بۆ پرۆسه‌ى خه‌و بینین ده‌كه‌ن
زۆربه‌ى وێنه‌كانى خه‌و بینین وێنه‌ى له‌ناو چوون به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 90 و به ته‌واوى بیرمان ناكه‌وێته‌وه چیمان بینیوه،ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ى پێى وایه خه‌وبینن پرۆسه‌ى فڕیدان وله‌كۆڵكردنه‌وه‌ى په‌یامه‌زیاده‌كانى ناومێشكه
له‌مباره‌یه‌شه‌وه فرانسیس كریك براوه‌ى خه‌لێتى نۆبڵ ساڵى 1984 ده‌ڵێت "خه‌وده‌بینین تا له بیر بكه‌ین"
ئه‌م زانایه ،به شێوه‌یه‌كى كتوپر بووبه بیمه‌ندێكى سه‌ره‌كى له لێكدانه‌وه‌ى خه‌وبینیندا،تیۆریایه‌كه‌شى به‌ناوى "رزگاربوون له‌شه‌خه‌ڵ" له‌سالێنى نه‌وه‌ده‌كاندازۆرترین لایه‌نگرى بۆدروست بوو.
بابه‌ته‌كه هه‌روا ساده‌نییه
به‌ڵام ئه‌م تیۆریایه ره‌خنه‌ى لێگیراوه و لاى زۆربه‌ى شرۆڤه‌كارانى خه‌وبینین ره‌تكرایه‌وه و پێیان وابوو بابه‌ته‌كه هه‌ر ئاوا به‌وئاساننیه‌ش نیه،سه‌ده‌یه‌ك له ئه‌زموون له بوارى چاره‌سه‌رى ده‌رونى به قسه كردن ده‌ریده‌خات كه له‌جێگه‌ى له‌بیركردنى خه‌وه‌بینراوه‌كانمان، ئیچمه زۆربه‌ى كات جارێكى تر بیریان لێده‌كه‌ینه‌وه و شیییان ده‌كه‌ینه‌وه.
دیردری باریت، زاناى ده‌روونناس له زانكۆى هارفارد پێى وایه " گرنگى دان به خه‌وبینینه‌كانت له‌وانه‌یه كاریگه‌رییه‌كى باش به‌جێبهێڵێت". به‌لێم ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوى ماناى ئه‌وه نییه كه هیچ كات خه‌و بینین به‌شێك له‌په‌یامى پۆخڵه له مێشكمان ناكاته‌ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مزانایه ده‌ڵێت پێموابێت ئه‌وه راستتره كه بڵێین كۆمه‌لێك زانیارى خراونه‌ته ناوپرۆسه‌ى چاككردن ورێكخستنه‌وه‌وه.
واته ئێمه شته‌كان پۆلێن ده‌كه‌ین،وبه‌راوردیان ده‌كه‌ین به كۆمه‌لێك روداوى دیكه، به‌م پێیه ئێمه له‌كاتى خه‌وبینیندا كۆمه‌لێك زانیارى وه‌رده‌گرینه‌وه كه له رۆژدا سه‌رپێیی مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵ كردوون.
شرۆڤه‌یه‌كى تر هه‌یه بۆخه‌وبینین كه وه‌ك خزمه‌تگوزارى فریا كه‌وتنى مه‌ترسی خه‌وبینین لێكده‌داته‌وه و پێى وایه هۆكارێكه بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه مان له روداوه‌كانى داهاتوو ئه‌مبۆچونه‌ش بۆچونى زاناى بواری دەمار (ئه‌نتى ریفونسۆ)یه.
خه‌وبینى وه‌ك یه‌ك
هاوبه‌شى زۆربه‌ى گه‌لان وكلتوره جیاوازه‌كان له بابه‌ته‌كانى خه‌وبینیندا شتێكى چاوه‌ڕواننه‌كارونیه چونكه ئه‌وه‌ى گه‌لان كۆده‌كاته‌وه له هاوبه‌شى زۆر قوڵتر‌و به‌هێزتره له‌وه‌ى جیایان ده‌كاته‌وه.
زاناى ده‌روونناس باریت ده‌ڵێت "ئێمه‌ى مرۆڤ له پرۆگرامدا هاوبه‌شیی وچون یه‌كیمان زۆره هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت ده‌بینى مرۆڤه‌كانى ئێستاش توشى دڵه راوكىَ ده‌بن سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌لێك ئاژه‌ڵى دڕه‌نده‌ى خاوه‌ن ددانى گه‌وره –ئاژه‌ڵه كۆنه‌كان كه زۆربه‌یان له‌ناو چوون- هه‌روه‌ها مۆته‌كه‌ى رووت بونه‌وه وه‌ك سكانداڵێكى كۆمه‌لێیه‌تى مۆته‌كه‌یه‌كى جیهانییه ته‌نانه‌ت لاى ئه‌و هۆزانه‌ش كه زۆر داپۆشراو نیین روت بونه‌وه‌ى ته‌واو جۆرێكه له‌شوره‌یی
سه‌رنج راكێش له خه‌و بینین‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ندێ جار پرۆسه‌یه‌كى سوود به‌خشه به و پێیه‌ى مێشكى نوستوو به‌رده‌وامده‌بێت له كاركردن له‌سه‌ر هه‌ندىَ شت كه عه‌قڵ پێشتر به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه.
له یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ساڵى 2010 له سه‌نته‌رى "بیت اسرائیل دیكۆنیست" 99 كه‌س راسپێردران به هه‌ندێك كوچه‌و توله‌رێى نادیاروشوێنى ونبوندا هاتو چۆبكه‌ن، دواتر پشویه‌كى 90چركه‌ییان پێدرا، داوا له‌هه‌ندێكیانكرا له‌كاتى پشووه‌كه‌دا چالاكى هێمن ئه‌نجامبده‌ن وه‌ك خوێندنه‌وه هه‌ندیچكیی تریان رێگه‌یان پیچدرا له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رخه‌وێك بشكێنن.
له راستیدا ئه‌وانه‌ى كه سه‌رخه‌ویان شكاند و خه‌ویانبینیه‌وه به رێگا ونبووه‌كانه‌وه، دواتر له سوڕانه‌وه‌ى دووه‌مدا چالاكانه تر به كۆلێنه‌كاندا سوڕانه‌وه ،هه‌مان شت بۆ قوتابیه‌ك كه‌خۆى بۆتاقیكردنه‌وه ئاماده ده‌كات راسته، ده‌ره‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ى دواى خۆئاماده كردن نوستوون بابه‌ته‌كانیان باشتر ئه‌زبه‌ر كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌وبه‌وشتانه‌وه ببینن كه شه‌و تیایاندا خوێندویانه، بۆیه زاناى ده‌رونناس باریت ده‌ڵیێت "زۆركات وابیر له خه‌وبینین ده‌كه‌مه‌وه كه پرۆسه‌یه‌كى دیكه‌ى بیركردنه‌وه‌یه"
له كۆتاییدا با كه‌مێك ماف به فرۆیید بده‌ین، هه‌ندێك خه‌وبینین هه‌یه هه‌رته‌نها وه‌ك ئه‌وه وایه خۆزگه‌یه‌كى خۆت جێبه‌جێ بكه‌یت، له‌وانه‌یه خه‌وبینین به فڕینه‌وه ئاره‌زوت بۆئازادى نیشانبدات، یان كاتێك خه‌وده‌بینیت له‌ماڵه‌كه‌تاندا كۆمه‌ڵێك ژورى دیكه زیادى كردووه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش گوزارشت كردن بێت له‌ده‌رفه‌تى نوێ له ژیانتا،یاخود خه‌وه سێكسیه‌كان.
له‌وانه‌یه نوستنى شه‌وانمان ئارامتربێت ئه‌گه‌ر خه‌و نه‌بینین،به‌لێم ئه‌وكات مێشك‌و عه‌قَڵ و بیركردنه‌وه‌شمان ده‌وڵه‌مه‌ندنابێت و به‌شێك له ئاره‌زووه‌كانیشمان جێبه‌جێنابێت كاتێك ته‌نها پشت به‌وخه‌یالێنه ده‌به‌ستین كه له‌كاتى به ئاگابووندا بیریان لێده‌كه‌ینه‌وه.