كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات كه ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تیش وه‌ربگرن، ئه‌وا به خۆڕایی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌نێرن كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه.
جۆن برایس سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گریفێكس له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا وتی:
" كۆمپانیه‌كه‌مان كه تایبه‌ته به ئه‌ندازیاری بۆماوه‌یی و نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیمان له تاكساسه، ئه‌م هه‌فته‌یه ڤاكسینێكی بۆ ڤایرۆسه‌كه دۆزیوته‌وه، هه‌نگاوی دواترمان تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان، پاشانیش ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی پێداین ئه‌وه له چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتردا به‌كاریده‌هێنین".
برایس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه:
" شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین و ده‌رمانه‌كان ئه‌وه‌یه كه له خودی ڤایرۆسه‌كه كۆپیه‌كی زیندوو یان مردوو به‌رهه‌مده‌هێنرێت، دواتریش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت كه به‌رگری جه‌سته دژی ڤایرۆسه‌كه به‌هێز بكرێت، بۆ نموونه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌رزیدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام زانایانی ئێمه، ته‌كنیكێكی دیكه‌یان به‌كارهێناوه، ئه‌ویش دژه ڤایرۆسه گوازراوه‌كانی نه‌خۆشیه‌كانی غوده‌یه، كه ده‌بێته هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه". ده‌رمانه نوێیه‌كه به هاوكاری نێوان كۆمپانیای گریفێكس و په‌یمانگای نیشتمیانی بۆ ته‌ندروستی و نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده به‌رهه‌مهێنراوه.
له كۆتایشدا جۆن برایس سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گریفێكس وتی:
"ئه‌م ده‌رمانه له ئه‌نجامی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئێمه و په‌یمانگای نیشتمیانی بۆ ته‌ندروستی و نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده به بڕی 18.9 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مهێنراوه، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئه‌مریكامان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به خۆڕایی بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌نێرێن كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاو بۆته‌وه".
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین