تاكو ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 3000 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و ترسی لای خه‌ڵكی دروست كردووه، به‌تایبه‌ت كه تاكو ئێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆرترین پرسیاری باو ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه ئه‌وه‌یه، كه چۆن ده‌توانرێت ڤایرۆسه‌كه كۆتایی پێبهێنرێت؟ ئایا پێش ئه‌وه‌ی ببێته په‌تا چاره‌سه‌رێكی پێشكه‌وتووی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه؟
هیچ كه‌سێك ناتوانێت وه‌ڵامێكی ڕوونی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، به‌ڵام زانایان و پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشیه درمه‌كان چه‌ند سیناریۆیه‌كیان بۆ چۆنیه‌تی كۆتایی هاتنی ڤایرۆسه‌كه و له‌ناوبردنی مه‌ترسیه‌كانی خستۆته ڕوو.
سیناریۆی یه‌كه‌م: له‌م سیناریۆیه‌دا زانایان پێشبینیه‌كی نموونه‌یان بۆ په‌تاكه كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی جیهان كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی (سارس)ه، كه له ساڵی 2002دا له كیشوه‌ری ئاسیادا بڵاوبوه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له سه‌ده 10ی توشبوان به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ده‌زگا ته‌ندروستیه گشتیه‌كان توانیان بگه‌نه‌ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیداو كۆنترۆڵ كردنی.
نیشانه‌كانی سارس به به‌راورد به كۆرۆنا توندتر بوون و زووتر ده‌رده‌كه‌وتن، نیشانه‌كانی وای له توشبوو ده‌كرد كه هه‌ر له‌گه‌ڵ توشبوونی زوو ڕێگای نه‌خۆشخانه‌كان بگرێته به‌ر.
ستیوارت ویستۆن زانای ڤایرۆسه‌كان له زانكۆی میرلاند ده‌ڵێت:
،،
" دۆزینه‌وه‌ی توشبووانی ڤایرۆسه نوێیه‌كه قورستره، به‌تایبه‌ت كه نیشانه‌كانی وه‌ده‌رناكه‌ون، كه واده‌كات خودی توشبووه‌كه‌ش نه‌زانێت كه توشی ڤایرۆسه‌كه‌بووه".
سیناریۆی دووه‌م: له‌م سیناریۆیه‌دا پێشبینی ده‌كرێت، كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هه‌موو وڵاتانی تازه پێشگه‌یشتوو بگرێته‌وه، كاره‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و زه‌حمه‌ت بڕوات و دواتر باش ببێته‌وه، هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا كه له ساڵی 2014-2016 له خۆرئاوای ئه‌فریقا سه‌ری هه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه 11 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزكه‌ی 28 هه‌زار كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌ڵام له قۆناغێكی دیاری كراودا وه‌ستێنرا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیبۆلا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كه‌می پێداویستیه پزیشكیه‌كان و نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕ له وڵاتانی ئه‌فریقادا، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌متر بوو به به‌راورد به ڤایرۆسه نوێیه‌كه، كه به‌هۆی پریشكی پژمین و كۆكه‌ی كه‌سی توشبووه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووكاری كه‌لوپه‌له‌كان.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات ، كه پێویسته خۆیان بۆ خراپترین ئاماده بكه‌ن، پله‌ی مه‌ترسی بۆ به‌رزترین به‌رز بكه‌نه‌وه، ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت:" ئه‌م ئه‌زمونه واقعیه، به‌ڵام حكومه‌ته‌كان له هه‌ساره‌یه‌كی ترن"، ئاشكرا نه‌كردنی توشبووان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، بیانوو نین بۆ نه‌گه‌ڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه.
سیناریۆی سێ یه‌م: له سیناریۆی كۆتاییدا پێشبینی ده‌كرێت، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاو ببێته‌وه و ببێته ڕاستیه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا بژین، هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز (H1N1) كه له نێوان له سه‌ده 21ی دانیشوانی جیهاندا بڵاوبووه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش وه‌ك په‌تایه‌ك ناساندی.
به‌ڵام ئێستا بۆته جۆرێك له ڤایرۆسی وه‌رزی، كه ساڵانه ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر نامێنێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڤایرۆسه به‌راورد به سارس گیان له‌ده‌ستدانی كه‌متر بوو، به‌ڵام به‌هۆی زۆر بڵاویه‌وه كوشنده‌تر بوو. ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز 1269 كه‌سی له ماوه‌ی وه‌رزه‌كانی 2009-2010كوشتووه،هه‌روه‌ها زیاتر له60 ملیۆن كه‌سیش توشی ئه‌نفلۆنزاكه بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 274 هه‌زاریان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
زانایانی بواری په‌تا له‌وه ده‌ترسن كه ئه‌نفلۆنزا ئیسپانیه‌كه كه له ساڵی 1918 جیهانی گرته‌وه ، ڤایرۆسه نوێیه‌كه له‌وه‌وه نزیك بێت، كه ڕێژه‌ی مردن تیایدا له سه‌ده 2.5 بوو، به‌شێوه‌یه‌ك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كوشنده‌ترین ڤایرۆس بوو،كه نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌سی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوشت. فلۆریان كه‌رامر زانای پسپۆڕ له بواری ڤایرۆسه‌كان ده‌ڵێت:" جیهانی ئێستا ته‌واو جیاوازتره له جیهانی ساڵی 1918 ،ئه‌و كات كه‌ره‌سته‌ی گرنگ بۆ دیاری كردنی نه‌خۆشیه‌كان بوونیان نه‌بوو، نه‌خۆشخانه‌كان شوێنێك بوون بۆ مردن نه‌ك چاره‌سه‌ر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جه‌نگه‌كان ده‌وری جیهانیان دابوو".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه" ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌مرن ئاوی ئاوێنه‌ی بڵاوبوونه‌وه و ئاستی ئاماده‌ییمانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی".
پاڵنه‌ره‌كان: دوای بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، زانایان توانیان په‌ره به پێكه‌وته‌یه‌ك بده‌ن كه ڕێگری له نه‌خۆشیه‌كه ده‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دواتر له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌تاكه
،،
وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی وه‌رزی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نه‌ك وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نازانرێت، كه كه‌شوهه‌وا چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ جێده‌هێلێت،به‌ڵام زانایان به‌دوای پێكه‌وته‌یه‌كی پێشكه‌وتدا ده‌گه‌ڕێین بۆی هه‌رچه‌نده له وه‌رزی هاوینیشدا بوونی نه‌مێنێت،له حاڵه‌تی بوون به په‌تای وه‌رزیش، ئه‌وا زانایان هه‌ر له‌سه‌ر توێژینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. ماریا ڤان كیرخۆف زانای په‌تاكان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت:" زۆر له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كان فێر بووین، هۆیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان وابێت كه له ژینگه جیاوازه‌كان ڤایرۆسه‌كه خۆی ده‌گۆڕێت، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین بزانین چی ڕووده‌دات".