بۆچی ئەمەریکا لە ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە پلەی یەکەمدایە؟

2020-03-07

هەردی ئەنوەر ــ ئەمەریکا

هێشتا وڵاتی چین ئینکاری هەبوونی ڤایرۆسەکەی دەکرد، هەواڵگری ئەمریکا باسی ئەوەیان کرد کە ئەو وڵاتە ڕوبەڕوی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بۆتەوە، هەر لەو ساتەوە لەناو خۆی ئەمریکادا دەستکرا بە ئامادەکاری و دانان و ڕێکخستنی کاری بەجێ.

لە قۆناغی یەکەمدا تاسک فۆرسێک، گورپێکی کاریان ئامادەکرد کە لە ڕووی ئیدارییەوە " مایک پێنس" ی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوویە کەسی یەکەم و لەڕوی زانستییەوە ئالێکس ئازەری وەزیری تەندروستی بوویە بەرپرس و هەر یەکە لە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و پەیمانگای نیشتمانی بۆ زانستی نەخۆشییە هەستیارییەکان و پەتاکان هاوکات زیاد لە سەد تاقیگەو سەنتەری لێکۆڵینەوەی جارەسەرو دەرمان خرایە خزمەت کارکردن و دۆزینەوەی رێگەی چارەسەری خۆپاریزی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ئەم جۆرە ڤایرۆسە، ئیدارەی ترەمپ و گروپی کارلەماوەی دوو هەفتەدا دانیشتنیان لەگەڵ حاکمی ٥٠ ویلایەت و زۆربەی بنکەو سەنتەرە گەورەو گرنگەکانی ناوخۆی ئەمریکادا کرد

،،

هەر لە قۆناغی یەکەمدا دۆناڵد ترەمپ داوای ٢ ملیار دۆلاری کرد بۆ روبەربونەوەی خەرجی ئەو تیمانە

هاوکات پلانی ئیداری نوێیان دەکرد بۆ ڕێگریکردن لە هاوتوچۆی هاوڵاتیانی خۆیان و وڵاتانی دیکە کە ئەوەی مەترسی هەبێت نەتوانێت هاتوچۆی نێوان ئەمریکاو دەرەوە، بە پێچەوانە بکات، سەرەرای هەموو ئەم هەوڵانە کۆنگرێس لەلایەک دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕەزیل کرد و رەخنەی لە ئامادەکاریەکانیان گرت لەلایەک بەسەرۆکیان وت دەزانین تۆ دەوڵەمەندی خەمی خۆت نییە، بەلام ئێمە خەمی خەلکیمانە بە گشتی، بۆیە بڕی ٨.٣ ملیار دۆلاریان تەرخان کردو سەرۆک واژوی لەسەر کرد، لەو بڕە ٢ ملیار دۆلاری دەخرێتە خزمەتی تویژینەوە و کاری تاقیگەو هەوڵەکانی دەرەوەی کاری ئیدارە، هاوکات لە ئیستادا ئامادەکاریکراوە کە لە هەمو ویلایەتەکان هەمو بنکە تەندروستییەکان ئامادەباشیان هەیە بۆ پشکنینی هەرکەسێک کە ئارەزومەندانە داوای پشکنین بکات بۆ دڵنیابوون لەم ڤایرۆسە و ئەندامانی کۆنگرێس بە وردی چاودیری کاری زانستی و ئیداری تیمەکان دەکەن!

دام و دەزگا ئیداری و زانستییەکان بەردەوامن لە گەیاندنی ئامۆژگاری زانستی و بەرزکردنەوەی ورەی هاوڵاتیان، بەجۆریك دڵناییدەدەن بە هاوڵاتیانی ئەمریکی کە هیچ مەترسییەکی کەم و کوری پزیشکی و بازار و ژیانی ڕۆژانەیان نەبێت!

شارەزایانی هارڤارد خێرایی بڵاوبونەوەکەی بەئاسایی دەبینن و دەڵێن هەر ئێستا زۆرێکمان گرتومانەو چاک بوینەتەوە و بەخۆشمان نەزانیوە! باراک ئۆباما داوادەکات گوێرایەڵی ئامۆژگاریەکانی شارەزایانی تەندروستیبن و پاک و خاوێنی رابگرن و ئاسایی مامەڵە بکەن و خۆتان شپرزەمەکەن! لە کۆی زیاد لە ٥٠ ویلایەت و نزیکەی ٣٣٠ میلیۆن هاوڵاتی لە ئیستادا نزیکەی ٣٣٠ هاوڵاتی ئەمریکی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و ١٧ حاڵەتی گیان لەدەست دان هەیە، کە بەشی زۆریان کەسانی بەتەمەن بوون و کێشەی تەندروستی تریان هەبووە!

،،

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە زیاتر لە ١٥ حاڵەتی جاکبونەوە هەیەو زۆربەی نەخوشەکانی تریش باری تەندروستیان جێگیرە.

ئەم داتایانە لە ئەمریکا لە کاتێکدا یە کە هەر ئەمساڵ و بەپەتای وەرزی زیاد لە ١٠ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨٠ هەزاریش لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان وەرگرتووە، بۆیە کۆرۆنا بۆ ئەمریکییەکان لەسەر ئاستی جەماوەریش زۆر دەنگدانەوەی نییە و بەگشتی و خەڵکی خراپتریان دیوە! سەنتەری تەندروستی نیشتمانی ئەمریکی ئەوەی ڕاگەیاند کە هەفتەی داهاتوو لە قۆناغی یەکەمدا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ ٤٠ هاوڵاتی لە واشنتۆن ستەیت بەکار دێت!