ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆن پەیدا بووە؟

2020-03-09

ئازاد محەمەد زادە

بەشێک لە زانایان لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەم ڤایرووسی کۆرۆنایە لە پیسییەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ و ئەوەش لەشاری ووهان لە چین بە هۆی خواردنی شەمشەمە کوێرەو ئاژەڵیتر، کە دواتر بۆتە نەخۆشییەکی کوشندەو بڵاوبۆتەوە بۆ هەموو جیهان و ئەمرۆ هەرەشەیەکی جدیە بۆ سەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.

لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێری( تئوری توطئه) دەڵێن کۆرۆنا ڤایروس، شەرێکی بایۆلۆژی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهانە بۆ داڕمانی ئابووری یەکتر،

،،

بە تایبەتی ئامریکا دژ بە چین و یان بە پێچەوانەوەو ئێستاش ئێران وەک کارتێکی گوشار بەکاری دێنێت دژ بە نەیاران و بەمەبەستی لابردنی سزا ئابوورییەکان.

بیردۆزی پیلانگێری، پرۆژەیەکی ئیلۆمیناتی یا ماسۆنیەکانە بۆ کۆنتۆڵ و کەمکردنەوەی رێژەی دانیشتوانی جیهان بۆ ٥٠٠ ملوێن، واتە بەمەبەستی زیاترسەپاندنیی هێژموونیان بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و پاشان گواستنەوەی مرۆڤ بۆ سەر هەسارەیتری ناو گەردوون بە تایبەتی مەریخ.

لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێری، شەرێکی نادیاری بوونەوەر و دەعبا گەردوونیەکانە ( فضایی) دژ بە مرۆڤ لەسەر زەوی و ئەوەش دوای دۆزینەوەی شوێنی مرۆڤەکان کە زەویە، هەوڵ دەدەن کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بترسێنن و یان بیخەنە ژێر چاوەدێری و دەسەڵاتی خۆیان.

کەسانێک کە لە جیهاندا پێشبینی رووداوەکان دەکەن، گوایە پەیدابوونی کۆرۆنا پەبوەندی هەیە بە نزیکبوونەوە نەیزەکیک ( شهاب سنگ)کە لە مانگی ٤ دا دەگاتە نزیکترین ئاستی زەوی یا ئەگەری پێکدانان و یا کۆتایی ژیانی بەدوادابێت. ئەم نەخۆشییە لە گۆرانکاری گەردوونی و کەشکەلانی دا دروست بووە یا ئەوەی کە لە ئەنجامی تیشکهاوێژی خۆردا گواستراوەتەوە بۆ بەرگە هەوای زەوی، لە نموونەی مێژووی لە زمانی هەندێک فەلەکناس، گوایە لە سەدەی ١٣ی زایینی و هاوتەراز بوونی هەسارە مەریخ و زەوی و موشتەری لە یەک ئاستدا کە هاتنی تاعوونی لێکەوتەوە.

زانایانی بەناوبانگی پزشکی جیهان، ئەم ڤایرووسەش وەک هەموو نەخۆشیە ڤایروسیەکانی تری وەک ئیبۆلا، مالاریا، سارس، ئانفۆلانزا، تاعون، هیپاتید و تیفۆئید و....کە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بوون، کرۆناش شتێکی سروشتییە،کە دروست بووە و تەشەنەی سەندووە و ئەوەش قۆناغێکی خۆی هەیە واتە لە ماوەی چەند ساڵ دا کۆتایی دێت.

دەنگۆی ناو تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، دەڵێن کۆرۆنا ڤایرووسێکە کە لە تاقیگە بۆماوەییە( ژنتیک)ه گەورەکانی جیهان و لە لایەن وڵاتانی زلهێز و زانایانی بەناوبانگی پزشکیەوە دروست کراوە، ئەمەشیان گوایە بە هۆی زۆر بوونی بنکە و پێگە و دامەزراوە ناوەکییەکان، مەترسی تەقینەوە یان شەر یان هێرشی ئەتۆمی نێوان وڵاتانی خاوەن چەکی ناوەکی، بە جۆرێک کە بۆ بەهێزکردنی مرۆڤەکان لە بەرامبەر تیشکی ناوەکی (ئەتۆمی) رادیۆئەکتیڤ و هەروەها دژی تیشکە گەردوونیەکان، واتە بە پێی دەنگۆکان بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرووسە ئاوێتەیەکی بەهێزی تاقیگەیی بۆماوەییە بەمەبەستی پاراستنی مرۆڤ لە داهاتوودا، بەپێی هەندێک سەرچاوەی زانستی ناروون، بریار وایە نەسلی مرۆڤی بەهێز دروست دەکرێت و گۆرانی ژنتیکی لە خانەکانی لەش و بۆماوەیی مرۆڤەکان دا دژ بە تیشکە زیان بەخشە ناوکیەکان.

بە گشتی کۆرۆنا چ بە هۆی پیسی و خواردنی ئاژەڵ بێت، چ شەری بایۆلۆژی بێت، یان لە تاقیگە پزشکیەکان دا دروست کرابێ، یان سروشتی بێت وەک نەخۆشیەکانی تر، یان بە هۆی گۆرانی گەردوونی و تیشکهاوێژی خۆرەبێت.

،،

کۆرۆنا ڤایرووس بوونی هەیە، پێویستە بە گوێرەی رێنماییەکانی رێکخراوی پزشکی جیهان بجووڵێینەوە لە بەرچاویان بگرین و پێبەندیان ببن.

کە ئەویش خۆپاراستن، پاک و خاوێنی و هتد ... گرنگترین شت ئەوەیە لەم کاتە دا ئەو پەری ئاگایی و ھۆشیاری هەبێت، بۆیە پێویستە مرۆڤەکان لە جیاتی ترس و شڵەژان، پەشۆکی، دڵەراوکی و گۆشەگیری، بە ورەیەکی بەرز و ئیرادەیەکی بەهێز، هەست بە بەرپرسیاریەتی و خەمخۆری، بە روحی هاوکاری و هاوفکریەکی تەواو هاوکار و یارمەتی دەری یەکتر بن لە هەموو روویەکەوە، لێرەدا دابین کردنی پێداویستە خۆراکیەکان بۆ خۆیان و دەورووبەر و خەڵکانی تر، پشتیوانی خەڵکانی کەم داهات و دەستکورت و هەژار بکرێت.

قەرز و کرێی خانوو و کرێی دوکان، حەقی ئاو و کارەبا و تەلەفۆن، هەروەها باج و پیتاک و سەرانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و کاتی وەرنەگیردرێن. دوورەپەرێزی لە میدیای زەرد و بە تایبەتی ئەو بڵاوکراوە و میدیا تۆرەکۆمەڵاتیانەی کە شتی نادروست و ناڕاست لەم بارەوە دەگوازنەوە.

لێرەدا کۆی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، خوێندکاران و رۆشنبیران زۆرترین ئەرکیان دەکەوێتە سەرشان و پێویستە گشت لایەک هاوکار و یارمەتی دەر بن، تێپەرین و خەلاس بوون لە ڤایروسی کۆرۆناش بە هەرەوەز و کەلەکۆمێ هەمەلایەنە دەکرێت. لە کۆتایی دا بژی مرۆڤایەتی و ژیان بەردەوامە