كۆرۆنا تا كۆتایی ساڵی 2019 ناوێكی ئاسایی و تاجی پادشا بوو، به‌ڵام به هاتنی ساڵی نوێ به كه‌متر له یه‌ك ڕۆژ ، بۆ دوژمنێكی نه‌بینراوی بێده‌نگ گۆڕا و بوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرینه‌ی ڕێساكانی زه‌وی گۆڕی.
ڤایرۆسه‌كه سه‌ره‌ڕای كوشنده‌یی و مه‌ترسییه‌كانی، به‌ڵام به‌و په‌ڕی دادوه‌رییه‌وه زۆرینه‌ی گۆی زه‌وی گرته‌وه و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌ز و ئاین و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات نهكردو هه‌مووانی گیرۆده‌ی به‌ڵایه‌كی ناگه‌هان كرد.
سه‌ڕه‌رای هه‌موو تیڕوانینێكی نه‌رێنی و نائومێدی و ترس له‌لای خه‌ڵكی و ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كان و زوو بڵاوبوونه‌وه‌ی، به‌ڵام به تیڕوانینێكی قوڵتر له ڤایرۆسه‌كه ده‌توانین به چاوی سه‌ر و دوور له دووربین ڕوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه ببینین، كه ده‌شێت وه‌ك لایه‌نێكی پۆزه‌تیڤ سه‌یر بكرێت: خۆپارێزی به‌هێزتر كرد:
كۆرۆنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا پێكوته و چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، مرۆڤ وه‌ك ڕێگا چاره‌ی به‌په‌له په‌نای بۆ خۆپارێزی برد، به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆشنبیری خۆپارێزی له ڤایرۆس و پابه‌ند بوون به پاك و خاوێنی لای گه‌لانی جیهان به‌هێزتر كرد، له‌وه‌ش زیاتر مرۆڤه‌كان ئێستا له هه‌موو كات زیاتر به‌دوای باشترین ڕێگاچاره‌ی خۆپارێزیدان، كه خۆی له پاك‌و خاوێنی و بێزارنه‌كردنی یه‌كتریدا و شێوازی پژمین و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه ببێته كلتور، ئه‌وا ده‌بێته ئه‌زمونێكی باش و قۆناغێك له ڕۆشنبیری خۆپارێزی ده‌چینه پێش، هه‌روه‌ها چیدیكه‌ش خه‌م له پیسبوونی خواردن و كه‌ره‌سته‌كانی ده‌ره‌وه و بازاڕ ناخۆین.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌م په‌تا جیهانیه وای له مرۆڤایه‌تی كرد به‌دوای ئه‌و ژه‌مه خۆراكانه‌دا بگه‌ڕێت، كه ته‌ندروستن و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن، واته جۆرێك له ڕۆشنبیری خۆراكی هێنایه كایه‌وه، پێدەچێت چیتر په‌نا بۆ ئه‌و خۆراكانه نه‌برێن كه له بنه‌ڕه‌تدا خۆراك نین و سه‌ركێشی مرۆڤ كردونی به‌خۆراك، وه‌ك خواردنی مار و شۆربای شه‌مشه‌مه‌كوێره و سیسرك و زۆری دیكه‌ش، هه‌روه‌ها گه‌ڕانی مرۆڤ به‌دوای پێكوته و ڤاكسیندا، ڕەنگە ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی دیكه له پێشكه‌وتن له بواری پزیشكیدا بێته كایه‌و چاره‌سه‌ره‌كان بۆ نه‌خۆشی دیكه‌ش به‌كار بهێنرێن.
تیۆری پیلانگێڕی هه‌ڵوه‌شانده‌وه: له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبوویه‌وه به تایبه‌ت لای ڕووسه‌كان، كه ئه‌م ڤایرۆسه چه‌كێكی بایۆلۆژی ئه‌مریكایه‌و دژی چین و ڕووسیا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات، ده‌ركه‌وت ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر به سروشتی خۆی له سروشتدا هه‌یه و به‌هۆی سه‌ركێشی مرۆڤه‌كانه‌وه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ گوزاره‌وه‌ته‌وه، پاشانیش بڵاووبونه‌وه‌ی به هه‌موو جیهاندا و زیان گه‌یاندنی به ئابووری و كه‌رتی گه‌شتیاری و هاتوچۆ و زۆر لایه‌نی دیكه، ئه‌وه‌ی ده‌رخست زلهێزانی جیهان ئاماده نین زیان له خۆیان بده‌ن و خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه
،،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چه‌كێكی بایۆلۆژی ئه‌مریكی بوایه، ئه‌وا خودی ئه‌مریكا و ئه‌وروپای نه‌ده‌گرته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ دروست نه‌ده‌كرد، كه به‌رده‌وام پێی ده‌ڵێن توشی كۆرۆنا بویت!.
پشووی زه‌وی: زه‌وی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ده‌ست چالاكیه هه‌مه جۆره‌كانی مرۆڤه‌وه ده‌ناڵێنیت، به هه‌ڵكۆڵین و دروستكردنی كارگه و سوتاندنی هێنده ماندوویان كراوه، كه پێویستی به پشوویه‌ك هه‌یه، كه مرۆڤ له ماڵ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه به كارگه‌و ئۆتۆمبێله‌كان ژینگه‌كه‌ی پیس نه‌كات و لێبگه‌ڕێت تاوێك هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵمژێت،هه‌روه‌ها پێویستی به‌وه‌یه مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌ك كارگه‌كان نه‌خاته كار و ڕووباره‌كانی پیس نه‌كات، ده‌ستی بسره‌وێت و دارستانه‌كان نه‌سوتێنێت، ئاخر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا مرۆڤ هێنده به زه‌ڕ بووبوو، بگهیشته هه‌ر شوێنێك زیانێكی له زه‌وی ده‌دا، بۆیه زه‌وی پێویستی به پشوویه‌ك بوو، پشووی زه‌ویش ته‌نها به كۆتكردنی مرۆڤ ده‌هاته‌دی كه كۆرۆنا بۆی جێبه‌جێ كرد.
چاره‌نوسی مرۆڤ هه‌مووی یه‌كه: مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی هه‌ر له هابیل و قابیله‌وه تاكو ئێستا له‌ململانێیه‌كی توندان و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا یه‌كتری له‌ناو ده‌به‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك گوێ به هیچ پێودانگێك ناده‌ن و جه‌نگی ماڵوێرانكه‌ر له دژی یه‌كتری هه‌ڵده‌گیرسێنن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه بێت چاره‌نوسیان به یه‌كه‌وه به‌سراوه و زه‌وی بۆ ئه‌وان له كه‌شتیه‌ك زیاتر نیه، گه‌ر مه‌ترسیه‌كیش ڕووی تێبكات ئه‌وا هه‌مووی ده‌گرێته‌وه.
كۆرۆنا ئه‌وه‌ی به مرۆڤایه‌تی وت، كه خه‌می كه‌سێك له سه‌ری گۆی زه‌وی ده‌شێت خه‌می تۆش بێت و چیدیكه ته‌نها خه‌می خۆت نه‌خۆیت، چونكه چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی هه‌مووی پێكه‌وه به‌سراوه، پێویسته هه‌موان خه‌می یه‌كتر بخۆن، دوور بكه‌ونه‌وه له كوشتن و ئازاردانی یه‌كتری، چونكهچارهنوسیان یه‌كه و مه‌ترسیه‌كانیش ڕووی هه‌ر له‌ئه‌وانه.
مرۆڤ زۆر لاوازی: كۆرۆنا به هێمنی و به بێ ده‌نگی به مرۆڤی وت، تۆ زۆر له‌وه لاوازتریت كه بیرت لێكردۆته‌وه، سه‌یر بكه منێكی بچووك و بێ ده‌سه‌ڵات، چۆن تۆی به‌ده‌سه‌ڵاتم هێناوه‌ته له‌رزین، نه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و نه‌خۆ بهزلزانیت، ناتوانن فریات بكه‌ون،
،،
بیر بكه‌ره‌وه هێنده به‌هێز نیت، كه له فه‌رمانه‌كانی خوای باڵاده‌ست لابده‌یت و بێ منه‌ت بیت و وابزانیت تۆ باڵادهسترینی سه‌ر زه‌ویت، نه‌خێر تۆ لاوازیت و بۆ هه‌میشه ئه‌مه وه‌ربگره!
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ده‌توانین بڵێین كۆرنای نوێ، ڕوویه‌كی دیكه‌شی هه‌یه، به مه‌رجێك ئه‌و ڤایرۆسه له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت و نه‌بێته په‌تایه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له بونمان بكات و مرۆڤایه‌تی له‌ناو به‌رێت، كاتێك بگاته ئه‌و ڕاده‌یه و كۆنترۆڵی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێت باس له لایه‌نێكی ئه‌رێنی بكرێت.