له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهادا به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه، به‌ڵام چاكبوونه‌و ڕزگاربوون له ڤایرۆسه‌كه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیهان له هه‌وڵدایه پێكوته‌و ڤاكسینێك بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بدۆزێته‌وه، كه تاكو ئێستا 156400 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌روه‌ها زیاتر له 73 هه‌زار کسی توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ڤایرۆسه‌كه نوێیه‌و پێشتر هیچ زانیاریه‌كی له‌سه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵام توێژه‌ران به‌رده‌وام له توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك و وه‌ڵامی بزانن کە كاریگه‌رییه‌كانی چیه‌و چه‌ند له جه‌سته‌دا ده‌مێنێته و چی له جه‌سته ده‌كات و چۆن ده‌گوازرێته‌وه؟ كۆرۆنا چه‌ند له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه؟
گۆڤاری (لانسیت) تایبه‌ت به بواری پزیشكی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه ئه‌نجامداوه، وه‌ڵامێكی لۆژیكی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه، به پێی توێژینه‌وه‌كه" ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ماوه‌ی 37 ڕۆژ له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه دوای چاكبوونه‌وه‌شیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا ده‌مێنێته‌وه. ماوه‌ی هه‌ڵاوێركردن (كه‌ره‌نتین) چوارده ڕۆژه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه زیاتر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌بێ ویستی خۆی ببێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و توشكردنی كه‌سانی دیكه.
ئایا ده‌كرێت جارێكی دیكه كه‌سه‌كان توش ببنه‌وه؟
چه‌ندین ڕاپۆرتی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه باس له ئه‌گه‌ری دووباره توشبوونه‌وه به ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی توشبوو چاك ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی كه‌رتی گوانگدۆنگ له چین ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه له سه‌ده 14ی ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه، دوای پشكینین ده‌ركه‌وتووه دووباره توشی ڤایرۆسه‌كه بوونه‌ته‌وه. له كۆتایی مانگی شوباتدا ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه، كه ژنێك له ناوچه‌ی ئۆسكای ژاپۆن، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه دووباره توشی ڤایرۆسه‌كه بۆته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته له كۆریای باشوریش به‌دی كرا. هه‌ر له‌سه‌ر دووباره توشبوونه‌وه به ڤایرۆسه‌كه، چه‌ندین ڕاپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كه‌سانی توشبوو، بۆ جاری دووه‌م ئاسانتر توش ده‌بنه‌وه، چونكه كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسێك تێكده‌شكێنێت، ئه‌وا بۆ جاری دووه‌م ده‌زانێت كه چۆن تێكی بشكێنێت،
،،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن كه به‌رگری له‌شیان لاوازه و دووباره به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئەنتۆنی فۆسی، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردووی لیژنەی چاودێری چاکسازی و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه" ئەمه بەشێوەیەکی زانستی نەسەلمێنراوە، چونكه بەرگری لەشی مرۆڤ ڕۆڵی باڵا لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ده‌بینێت، ئەو بابەتەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەو کەسەی بەرگری لەشی لاوازە ئەگەری زۆره جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسه‌کە بێتەوە، بەڵام وەک سروشتی هەموو ڤایرۆسێک ئەگەری هەیە جەستەی مرۆڤ بەرامبەر ئەم ڤایرۆسەش بەرگری پەیدابکات و جارێکی دیکە جەستە دوچاری ڤایرۆسەکە نەبێتەوە".
كاریگه‌رییه هه‌میشیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه چییه؟
ده‌سته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هۆنگ كۆنگ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامداوه، كه چاكبوونه‌ته‌وه، كه له‌و شاره‌دا 131 كه‌س توشی كۆرۆنا بووبوون، له‌و ژماره‌یه 3 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا و 74 كه‌سی دیكه‌شیان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت. دكتۆر ئاوین تسانگ تاكین، به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەری ناوەندی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی شازادە مارگرێت، لە هۆنگ کۆنگ ده‌ڵێت:" دوای ئه‌وه‌ی 12 كه‌سیان چاك بوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت، پزیشكه‌كان هه‌ستیان به‌وه كرد، كه دوو بۆ سێ كه‌س له‌وان وه‌ك پێشووتر نه‌یانتوانیوه شته‌كان ئه‌نجام بده‌ن" وتیشی: " ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه ناتوانن وه‌ك پێشووتر به خێرایی بڕۆن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان توشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه به ڕێژه‌ی له سه‌ده 20 بۆ 30 سیه‌كانیان له‌كار كه‌وتووه، وه‌ك پێشتر ناتوانن كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن".