له كاتێكدا پزیشك و تیمه‌كانی ته‌ندروستی له ئیتاڵیا هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) خستۆته گه‌ڕ، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێكی دیكه‌شیان توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
به‌پێی ئاماری په‌یمانگای ته‌ندروستی نیشتیمانی، تاكو ئێستا 17 پزیشك به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 3654 كه‌سیش له تیمه پزیشكیه‌كان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تیمه پزیشكیه‌كان كه به هێڵی یه‌كه‌می به‌رگری داده‌نرێن، ئێستا به دۆخێكی قورس‌دا تێده‌په‌ڕن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ئیتاڵیا.
ڕۆژی هه‌ینی، ده‌سته‌ی به‌رگری شارستانی ئیتاڵیا، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبون و گیان له‌ده‌ستدانه‌كانی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه راگه‌یاند، ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتۆته 47 هه‌زار، كه 5986 كه‌سیان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تۆمار كراون.
ده‌سته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه گه‌یشتۆته4 هه‌زار و 32 كه‌س، كه 627 كه‌سیان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئیتاڵیا بۆته گه‌وره‌ترین وڵات كه زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون و مردنی تێدا تۆمار ده‌كرێت، زیادبوونی ئه‌م ژمارانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێش ولاتی چین بداته‌وه، كه بۆیه‌كه‌مجار ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌وه.