بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا، پزیشکێکی فەڕەنسی کاریگەری '' هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' ئاشکرا دەکات و ترەمپ داوای بەکارهێنانی دەکات

2020-03-23

و. محەمەد سەڵاح

دیدیە ڕائول، پزیشکێکی فەڕەنسییەو هاوکات بەڕێوبەری پەیمانگای پزیشکییە لە مارسیلیا، ئاشکرایکرد '' هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' کە پێشوتر وەک چارەسەر بەکاردەهێنرا بۆ بەرگریکردن و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکان، لەئێستادا سەلمێنراوە کە دەتوانرێت هەمان کاریگەری هەبێت و وەک چارەسەر بەکاربهێنرێت بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ کە ناسراوە بە (کۆڤید-۱۹).

پزیشکە فەڕەنسیەکە وتیشی کە تاقیکردنەوە زانستییەکان بەسەر کەسانی هەڵگری ڤایرۆسەکە ئەنجامدراون، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیش ئەوەمان پێدەڵێن کە ئەم دەرمانە دەتوانێت کاریگەری هەبێت، وە ئاماژەشی بەوەکرد کە بیست ساڵ بەر لەئێستا پێشنیاری ئەمەی کردبوو و بوونی هەیە لە سەرچاوەی پەرتوکەکان لە جیهاندا، وە لەنێویشیاندا وەسفی ئەو ڤایرۆسەیان کردبوو کە پێی دەوترێت کۆڕۆنا.

،،

ڕائول ڕوونیشیکردەوە کە دەرمانەکە تێکەڵەیەکە لە '' هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' و ''ئەزیسرومیسین''، کە دەتوانرێت کاریگەرەکانی ببینرێن لە بەرەنگاربوونەوەیان لە دژی تەشەنەکردنی چوار جۆر لە ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا لە خانەکاندا.

ئەو پشت بەستوو بوو بە ئەزمونی چینییەکان لە چارەسەرکردنی کەسانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەر دوای تاقیکردنەوە زانستیەکان ڕاپۆرتێکی سەرەتایی بڵاوکرایەوە کە دەتوانرێت دەرمانەکە بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە بەکاربهێنرێت، وە ئەم ئەنجامانە ئەوە دەردەخەن کە هەرئەوەندەی چارەسەرەکە بەکاربهێنرێت، دوای چوار ڕۆژ ڤایرۆسەکە نامێنێت.

پشت بەستن بە ئەنجامەکان ئەوە نیشاندەدەن کە '' هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' لە توانایدا هەیە ڤایرۆسەکە لە کۆئەندامی هەناسەدان لابدات، کە ئەگەری گواستنەوەی ژەهراویبونی نەخۆشەکە کەمدەکاتەوەو تەندروستی بەرەو باشتربوون دەبات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پزیشکەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بە زیادکردنی ''ئەزیسرۆمسین'' دەتوانن کاریگەرییەکەی زیاتر بکەن. دەرمان و ڕێنماییەکان دوو ڕۆژ پێش ئێستا، تاقیگەی سویسرای نۆڤارتیس ئامادەبوو بۆ بەرهەمێنانی ۱۳٠ ملیۆن دانەی ''کلۆرۆکین'' کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی مەلاریا بەکاردەهێنرا.

گروپی نۆڤارتیس لە ڕاگەیەنراوێکیدا وتی:'' پێش کۆتایی مانگی ئایار، ۱۳٠ ملیۆن دانەی ۲٠٠ ملگ بەردەست دەبێت، دوای ئەوەی کە دەسەڵاتەکانی چاودێری ڕەزامەندی خۆیان نیشانداوە بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ چارەسەرکردنی کەسانی توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید-۱۹). گروپەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەئێستادا مۆڵەتیان پێبدرێت لەلایەن ''بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان''- دەسەڵاتی فیدڕالی ئەمریکی سەرپەرشتیکراو بۆ سەلامەتی خواردن و بازاڕکردنی دەرمانەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان- بە گرێنتی ''دەرمانەکە دەگەیەنرێتە ئەو نەخۆشانەی لە سەرانسەری جیهاندا کە توشی نەخۆشیەکە بوون'' بەتایبەت بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

هەر سەبارەت بە بابەتەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە داوایکرد بۆ بەپەسندکردنی '' کلۆرۆکین'' وەک چارەسەر بەکاربهێنرێت. ترەمپ لە پۆستێکی تویتەردا دەڵێت کە بەکارهێنانی '' هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' و ''ئەزیسرۆمسین''(دژە بەکتریا) بەیەکەوە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ بوون بە یەکێک لە هۆکارە گەورەکان بۆ گۆڕینی یاساکانی یاریەکە لە مێژووی زاستی پزیشکیدا.

داواشیکرد '' بەزوویی هەردووکیان بەکاربهێنن''، دواتر لە کۆنفرانسێکیدا لە کۆشکی سپی ئەوەشی ووت '' چیمان هەیە بۆئەوەی لە دەستی بدەین؟'' چارەسەر و ڕێگەگرتن دەبێت بوترێت کە دەرمانی ''هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ۱۹۵٠ پەسەندکرا بۆ چارەسەرکردنی مەلاریا و ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی، هەروا بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی وەک هەوکردنی جومگە و گورگە (نەخۆشیەکی پێستە). پێکهاتەکانی دەرمانەکە ئاستی سەلامەتیان بەرزە و لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سەنتەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆنترۆلکردنی نەخۆشی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی، مۆڵەتی پێدەدرێت.

هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، چەندین توێژینەوە ئەنجامدران لە وڵاتانی وەک; فەڕەنسا، چین، کۆریای باشور و ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشیە درمیەکە. مانگی شوباتی ڕابردوو، توێژینەوەیەک لەلایەن دکتۆرەکان لە ئەکادیمیای زانستی چینی، سەرکەوتنی دەرمانەکەی نیشاندا لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە خانەکانی مرۆڤ. توێژینەوەیەکی تری فەڕەنسی لە دوای چینیەکەوە ئەنجامدرا، لە پەیمانگای پزیشکی لە مارسیلیا

،،

ئەوەی دووپاتکردەوە کە بە بەکارهێنانی دەرمانی ''هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' و بەکتریاکوژی ''ئەزیسرۆمسین'' شەش ڕۆژ لەدوای یەک لە توانایدا هەبوو ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناوببات.

گەر ''هیدرۆکسی کلۆرۆکین'' ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەناو لاشەی مرۆڤدا، ئەوا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ کۆتایهێنان پێی بۆ کەسانی تووشبووی ڤایرۆسەکە.

هەندێک لە وڵاتان بڕیاریانداوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ژمارەیەک لە توشبوان بە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە، بەڵام لە تاقیکردنەوە زانستیەکانیان ئەوە سەلمێنراوە کە دەرمانەکە کاریگەریە لاوەکیەکانی بەدوای خۆیدا دێنێت.

هەرچەندە دەرمانەکە بۆ چارەسەری مەلاریا و هەندێک نەخۆشیتر بەکاردەهێنرێت، بەڵام هەندێک کاریگەری لاوەکی بەدوای خۆی جێدەهێڵێت هەیە، لەوانە; ژانەسەر، وڕی، ڕشانەوە، هەڵەشە ئەمە جگە لە چاولێڵبوون، گوێ تەپبوون و بێهێزبوونی ماسولکەکان.

سەرچاوە: سایتی جەزیرە