مایكڵ لیڤیت كه پێشتر هه‌موو پێشبینیه‌كانی وه‌ڕاست گه‌ڕاوه، پێشبینی ده‌كات كۆرۆنا به‌م زووانه كۆتایی بێت ڕۆژنامه‌ی Los Angeles Times ئاشكرای كرد، كه مایكڵ لیڤیت زانای كیمیا له زانكۆی ستانفۆرد و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ، پێشبینی ده‌كات، كه ڤایرۆسی كۆرنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌م زوانه كۆتایی بێت.
مایكڵ ده‌ڵێت:" هه‌موو شتێك به باشی ده‌ڕوات" ئه‌و پێشبینی ده‌كات كه په‌تای COVID-19 كه به‌هۆی ڤایرۆسی SARS-CoV-2 سه‌ری هه‌ڵدابوو، كۆتایی دێت. مایكڵ لیڤیت، له مانگی شوباتدا پێشبینی كردبوو، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین گه‌شه بكات، هه‌موو پێشبینیه‌كانی ڕاست ده‌رچوون،كاتێك كاتی سه‌رهه‌ڵدان و كۆتایی و دابه‌زینی ڕێژه‌ی مردنی دیاری كرد،له‌وه‌ش زیاتر پێشبینی كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه ده‌مرن ژماره‌یان ده‌گاته (3250) كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی توشبوانیش (80هه‌زار كه‌س) ده‌بێت، ئه‌م پێشبینیانه‌ی ڕاست ده‌رچوون، چونكه له چین 81 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 3.2 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی پێشبینیه نوێیه‌كه‌ی، ڤایرۆسی كۆرۆنا له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رانسه‌ری جیهاندا كۆتایی دێت
ئه‌و زانایه ده‌ڵێت" گرنگترین شت له ئێستادا ئه‌وه‌یه كۆنترۆڵی ترس و ئاژاوه –فه‌وزا- بكرێت".
بۆ پێشبینیه‌كه‌ی مایكڵ چه‌ند زانایه‌كی دیكه‌ش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، له نێویاندا سێرگی كیسیلیۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌كنیكی خانه‌كان له په‌یمانگای باڤلوڤ بۆ بۆماوه‌یی گشتی، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه" ڤایرۆسه‌كه لاواز ده‌بێت، نیشانه‌كانی به‌و به‌هێزیه ده‌رناكه‌وێت و كه‌م ده‌بێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر ئه‌لیكسانده‌ر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت:" بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ڤایرۆسێك بوونی هه‌یه (كه سنورداره) له كۆتایدا ڤایرۆسه‌كه ده‌مرێت كه بۆته هۆی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كان".