له‌سه‌رده‌می كۆرۆنای ترسناكدا، جه‌سته‌ی مرۆڤ له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به خواردنی ته‌ندروست و خواردنه پڕ له ڤیتامینه‌كان هه‌یه، له‌م ڕووه‌وه پسپۆڕێكی ئه‌ڵمانی چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگی تایبه‌ت به خۆراكمان پێده‌دات، كه هاوكارمان ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی سه‌خته‌ی ئێستا به‌هۆی كۆرۆناوه ڕووی تێكردووین.
ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به خێرایی به‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیشی توش كردووه، كه تاكو ئێستا له 420 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌زاره‌ها كه‌سیشی كوشتووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه سه‌خته‌دا، خه‌ڵكی بۆ پاراستنی خۆیان له ڤایرۆسه‌كه په‌نا بۆ چه‌ندین ڕێگا ده‌به‌ن، بۆ نموونه كه‌سانێكی زۆر په‌نا بۆ كڕینی خواردنێكی زۆر ده‌به‌ن و له ماڵه‌وه غه‌زنی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه كۆئه‌ندامی به‌رگریان به‌هێز بكات و پاراستنێكی زیاتریان پێبدات، به‌ڵام كڕینی خواردنی زۆر واته‌ی ئه‌وه نیه، كه كۆئه‌ندامی به‌رگریمان به‌هێز ده‌بێت، به‌ڵكو به‌هێز بوونی به‌رگری جه‌سته به‌هۆی ئه‌و خۆراكانه‌وه ده‌بێت كه به ڤیتامینه‌كان و ئاسن ده‌وڵه‌مه‌ندن.
ئۆرسولا زیمرمان پسپۆڕی خوارده‌مه‌نیه‌كان له شاری فوڵدای ئه‌ڵمانیا، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ( فۆڵدا تسایۆنگ) چه‌ند ڕێنمایه‌كی گرنگی خواردنی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا خسته‌ڕوو، ڕایگه‌یاند خورادنی خراپ زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت و توشی نه‌خۆشی ده‌كات.
،،
ئۆرسولا زیمرمان:" بۆ پاراستنی سیسته‌می به‌رگری له‌شمان، پێویستیه‌كی زۆرمان به زنگ و ڤیتامین سی و ئاسن هه‌یه".
ده‌شڵێت:" هه‌ندێك خواردنی دیكه‌ی وه‌ك سپێناخ و تو و په‌قله‌مه‌نیه‌كان، سودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن". ئه‌و پسپۆڕه ئه‌ڵمانیه ڕێنماییمان ده‌كات، كه هه‌ندێك خواردن پێویسته هه‌میشه له ماڵه‌كانماندا هه‌بن، جا له قه‌یراندا بین یان نا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" چه‌وه‌نده‌ر،په‌تاته،گوێزه‌ر زۆر گرنگن، له ماڵی ئێمه‌دا هه‌میشه شیری شۆڤان له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌شامی و فاسۆلیا هه‌یه،چونكه به‌و خواردنانه ده‌توانیت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خواردنێكی ئاسان و به سود دروست بكه‌یت".
ئۆرسولا زیمرمان پسپۆڕی خوارده‌مه‌نیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه" پیازو سیر به ڤیتامین سی ده‌وڵه‌مه‌ندن، هه‌روه‌ها خواردنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كوله‌كه و هێلكه و مزره‌مه‌نیه‌كان گرنگن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته ئه‌و خواردنانه‌ش بخۆین كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كانی سی و دی و ئاسن، چونكه ئه‌م خۆراكانه ڕۆڵێكی گرنك ده‌گێرن، به‌تایبه‌ت له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسه گوازراوه‌كان:.
و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه:DW