نووسینی: محه‌مه‌د ڕه‌ئوف محه‌مه‌د
چاره‌سه‌ره ڕیشه‌ییه‌كانی پاش كورۆنا
كورۆنا به‌كه‌مترین مه‌زه‌نده‌و له‌باشترین حاڵه‌ت و لێكدانه‌وه‌دا پاش مامه‌ڵه‌ی سه‌ركوتكارانه له‌گه‌ڵ ژینگه و سروشتدا هات، لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی تر ناكه‌ین كه هۆكاربووبن.
ئه‌و ئافات و كاره‌ساتانه‌ی كه زانایان پێش زیاتر له په‌نجا ساڵ له‌باره‌یه‌وه دواون مه‌ترسیان له كورۆنا زیاتره، ئه‌و زانایانه، ساڵی (1976ز) له له‌نده‌ن زه‌نگی مهرترسیان لێدا و، هۆشداریان دایه سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌باره‌ی سه‌ره‌تای ترسناكی ڕه‌وشی ژینگه، كه پێویسته ئاگاداری ببن و ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن، له‌وكاته‌وه تا ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایان هۆشداریان ده‌دا له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ژینگه‌و چینی ئۆزۆن و به‌بیابانبوون و ئاسایشی خۆرك له‌ئاینده‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سێ نه‌بوو گوێبیستی ئه‌و هۆشداریانه بێت، مه‌ترسیدارتر له‌و مه‌ترسیانه‌ی ژینگه به‌پێی قسه و توێژینه‌وه‌ی زانایانی پسپۆڕ ئه‌و ڤایرۆسانه‌یه كه له‌ژێر به‌سته‌ڵه‌كی هه‌ردوو جهمسهرهكهدا هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێنه ده‌ره‌وه كاره‌ساتێكی مه‌زن ڕوو ده‌دات.
ئه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان، به‌رپرسه‌كان، هه‌موو گه‌لانی جیهان:
توڕه‌بوونی سروشت هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه، نه زانست نه ته‌كنه‌لۆژیا و نه‌هێز هیچیان چاره‌سه‌ر نین، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی جیهان پێویسته دڵسۆزانه بیر لهچارهسهرێكی ڕیشه‌یی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ ژیانی سروشتی مابێت.
ڕوانینێك بۆ ئاینده:
ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چه‌ند مانگێك درێژه‌ی كێشا و كارگه‌و پیشه‌سازییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و فڕۆكه‌خانه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان ڕاوه‌ستا و، چالاكییه‌كان و سیسته‌مه ئابوورییه‌كان ڕاوه‌ستان، به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان نه‌ما، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه بچووك و مامناوه‌نده‌كان.
،،
چاره‌سه‌ری گونجاو و ڕیشه‌یی له‌جێگیركردنی بنه‌مای ڕه‌فتاری نوێ‌دا بۆ جیهان خۆی ده‌بینێته‌وه، خاڵی بنه‌ڕه‌تی بریتی بێت له (سه‌لامه‌تی مرۆڤ و ڕێزی له ژینگه‌یه‌كی پاكژدا).
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بینیمان هه‌رزانترین شت له‌ژیاندا مرۆڤ و سروشت بوو، به‌نرخترین شتیش مادده و قازانج بوو...
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سروشت حوكم ده‌كات، كه‌واته پێویسته مرۆڤایه‌تی به‌ده‌م قه‌ده‌ره‌وه بچێت، قه‌ده‌ر به‌واتای ئه‌و هاوكێشانه‌ی خوای گه‌وره له‌سروشت و سووننهكانیدا له دروستكراوه‌كانی و ئاسۆكاندا دروستی كردووه.
ئه‌وه‌ی خوێندوومانه‌ته‌وه‌و بینیوومانه له‌شه‌ڕ و جه‌نگه‌كانی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م گه‌وره‌ترو زیاتر وێرانكهرترو خوێناویتر و مه‌ترسیدارتر بووه له هه‌ردوو جه‌نگه جیهانییه‌كه، ئه‌وه‌ی له‌لادان له به‌ها و ڕه‌وشته‌كان بینیوومانه، ئه‌وه‌ی له‌پێشێلكردنی مافه‌كان و سته‌مكردن له‌گه‌لان و لاوازه‌كان بینیوومانه یه‌كسانه به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌ژیانی مرۆڤایه‌تی، هه‌موویان له پێناوی مادده‌و قازانجی ماددی و به‌مه‌به‌ستی خۆبهگهورهگرتن و باڵاده‌ستی و سه‌ركوتكردن و به‌دیهێنانی هه‌واو ئاره‌زووی ده‌روونه لهخۆبایبووهكان و خۆبه‌گه‌وره‌زانان بووه، هه‌ریه‌كه به‌گزی و درۆ بانگه‌شه‌ی حه‌ق و دادپه‌روه‌ری ده‌كات، هه‌روه‌ك وتمان (ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئیستا درێژه بكیشێت) ده‌بێت له ئێستاوه بنه‌مای ڕه‌فتاری نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان و نه‌خشه‌ڕێگای تازه بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاكان و ڕه‌وشتی پێگه‌یشتووانه‌ی مرۆیی دابنرێت، دوور له له‌به‌رچاوگرتنی مادده و قازانج و پۆلێنكردنی وڵاتان و گه‌لان به‌پێی هێز و ده‌سه‌ڵاتیان، له‌و بنه‌مایانه‌ش:
1. به‌ها و ڕه‌وشته‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت.
2. مرۆڤ و كه‌رامه‌تی و مافه‌كانی له‌تێكڕای یاسا و ده‌ستوور و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا چه‌قی گرنگیپێدان بێت، به‌بێ هه‌ڵاوێرد و بهبهرزگرتنی هیچ ناسنامه یاخود گه‌لێك.
3. گه‌لان به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆن به‌ده‌ر له‌باڵاده‌ستی هیچ ده‌وڵه‌تێك.
،،
4. جاڕدانی كۆتایهاتنی سیسته‌می باڵاده‌ستی و یهكجهمسهریی یاخود ململانێی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ر یان جه‌مسه‌ره‌كان.
5. گۆڕانی ڕیشه‌یی له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیدا.
6. كۆتایهاتنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و باڵاده‌ستی و ئه‌و ڤیتۆیه‌ی كه وڵاتانی ئه‌ندامی به‌كاریان ده‌هێنا و سه‌رله‌نوێ ڕیكخستنهوهو پێكهێنانی.
7. ڕزگاربوون له چه‌كه كوشنده‌كان، به‌هه‌موو شێوه‌كانیانه‌وه و له‌هه‌موو وڵاتاندا به‌بێ هه‌ڵاوێرد.
8. جاڕدانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێكڕای گه‌لان بهبنهماو سیسته‌می وا كه نه‌توانرێت پیشێل بكرێن.
9. سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌م و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی داد و یه‌كسانی و دادپه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
10. كاراكردن و چالاككردنی بنه‌ماو مافه‌كانی مرۆڤ و چاوگێڕانه‌وه بهههندێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئیسلامدا ته‌واومه‌ند بكرێن.
11. كۆتایپێهێنانی كاركردنی ئه‌و پیشه‌سازی و كارگانه‌ی كه كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی ده‌بێت.
12. له‌پێناوی ئاسایشی خۆراكی جیهانی گرنگی بدرێت به‌كشتوكاڵ و دارچاندن له هه‌موولایه‌كی جیهان تا ژینگه ببوژێته‌وه
13. پاراستنی ئۆقیانووس و ده‌ریا و ڕووباره‌كان له‌پیسبوون به‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی توندی پابه‌ندكه‌ر له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتان به‌بێ جیاوازی، له‌ئێستادا ڕاپۆرتی زانایان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئاوی ئۆقیانووسه‌كان و ده‌ریاكان تامی له سوێره‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ترش، ئه‌وه‌ش ده‌یكاته سه‌رچاوه‌ی دووم ئۆكسیی كاربۆن له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبمژێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی هه‌ندێك له گیانله‌به‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌ی خۆراكی جیهانی ده‌بێت.
،،
14. چه‌سپاندنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هه‌موو گه‌لان بێ جیاوازی.
15. چاوگێڕانه‌وه به بنه‌ما و بنچینه‌كانی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌مرۆڤ و گه‌لان و سه‌روه‌ری وڵاتان و ئیراده‌ی گه‌لان بكات.
16. ڕێكخستنی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و ئابووری جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و، سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی یاساكانی بانك دوور له سو‌و، كه بنه‌ماكانی له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام و به‌ها مرۆییه گشتییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.