بە گەشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گیانی " بۆریس جۆنسن"ی سەرۆک وەزیران و کۆشکی پاشایەتی بەریتانیاو وەزیری تەندروستی و وەزیرێکی دیکە، لەدوای ئێرانەوە بەریتانیا بوویە دووەم وڵات کە زۆرترین بەرپرسی باڵای تووشی کۆرۆنا ببن.
جیا لە هەر پرسیار‌و گومانێک دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تووشبوونی بەرپرسانی باڵای هەندێک وڵات بە ڤایرۆسەکە جێگەی پرسیار‌و سەرنجەو ناکرێت تووشبوونی ئەوان وەکو تووشبوونی هەر هاووڵاتییەکی سادەو ئاسایی وڵاتەکانیان تەماشا بکرێت.
،،
ئەو بەرپرسە باڵایانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، شێوازی ژیانیان لە هەرکەسێکی ئاسایی وڵاتەکەیان جیاوازە
دیاریشە کە ڤایرۆسەکە بەهۆی تێکەڵاوی و بەریەککەوتنەوە دەگوازرێتەوەو ئەوانیش بەریەککەوتنیان لەگەڵ ئەوانیتردا جیاواز‌و تایبەت و هەم سنوردارە، ئەمە جگە لەوەی کە ئەوان لە بارودۆخی ئاسایش‌دا شێوازی خۆپارێزی تایبەتیان هەیەو ڕێکاری تایبەت بۆ پاراستنی گیان و تەندروستییان دەگیرێتەبەر، لەم سۆنگەیەوە تووشبوونی ئەوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێگەی پرسیار‌و گومانە.
ئەمە پانۆرامای ئەو بەرپرس و ناودارانەی جیهانە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ڕەنگە لەم ژمارەیەش زۆرتربن و تووشبووی دیکەش هەبن کە ناویان لەم پانۆرامایەدا نەبێت:
ــ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
ــ شازادە چارلس، شازادەی جێنشینی تەختی پاشایەتی بەریتانیا.
ــ مارت ئەهتیساری، سەرۆکی پێشووی وڵاتی فنلەندا.
ــ مات هاکۆنک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا.
ــ ئیلیستەر جاک، وەزیری حکومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری سکۆتلەندا.
ــ مەعسوومە ئیبتیکار، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان.
- ئایه‌تووڵا هاشمى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى دانایانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانى له ده‌ستدا.
- ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ڵتوون، فه‌رمانده‌ى سوپاى ناوه‌ندى میسر، تووشبوو دواتر مرد.
- مستەفا پور محەمەدی، وەزیری پێشووی دادی ئێران.
ــ گیانلەدەستدانی دوو پەرلەمانتاری ئێران و تووشبوونی پێنج پەرلەمانتاری دیکە بە ڤایرۆسەکە.
- لۆرێنز سانز، سه‌رۆكى پێشووى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانى له ده‌ستدا.
- ئه‌لبێرت شازاده‌ى دووه‌مى مۆناكۆ.
- یوسف ته‌بابائى، نوێنه‌رى عه‌لى خامنه‌یی‌و ئیمام جومعه‌ى تاران.
-راند باود، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا.
-ئه‌ندامێكى نوسینگه‌ى مایك پێنسى، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
- ناسر شه‌عبانى، گه‌وره سه‌ردارى سووپاى پاسدارانى ئێران، به كۆرنا گیانى له ده‌ستدا.
-249 فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا.
-" تۆم هانكس" ئه‌ستێره‌ى سینه‌ماى ئه‌مه‌ریكى‌و خێزانه‌كه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون.
- ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولحه‌لیم شه‌فیع، به‌ڕێوه‌به‌رى پلان‌و به‌ڕێوه‌بردن له سوپاى میسر، تووشى كۆرۆنا بوو، دواتر گیانى له ده‌ستدا.
ــ ژەنەراڵ خالید شەلتوت، گەورە ژەنەڕاڵی سوپای ناوەندی میسر بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
- دوو كارمه‌ندى دیبلۆماسى ئه‌مه‌ریكى‌و توركى له كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان.
ــ کارمەندێکی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە نووسینگەی ڤلادیمێر پۆتین.
- ئیسحاق جیهانگیر، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
- نادین دوریسى، وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ریتانیا تووشبووه.
- مه‌حمود ڕه‌زا پیروى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى مانگى سوورى ئێرانى، به كۆرۆنا گیانى له ده‌ستدا.
- هادى موده‌ریسى، گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌كانى عێراق.
- ڕه‌زا ڕه‌حمانى، وه‌زیرى پیشه‌سازى ئێران.
- میر محه‌مه‌د محه‌مه‌دى، ئه‌ندامى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران.
- هادى خوسره‌و شاهى، باڵوێزى پێشووى ئێران له ڤاتیكان‌و سه‌رۆكى پێشووى نوسینگه‌ى چاودێرى‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران، تووشبوو دواتر مرد.
- ژه‌نه‌ڕڵ حسه‌ین ئه‌سه‌د ئیلاهى، گه‌وره ژه‌نه‌راڵى پاسه‌وانى نیشتیمانى ئێران‌و یاریده‌ده‌رى قاسمى سلێمانى، تووشبوو دواتر گیانى له ده‌ستدا.
- چه‌ند كارمه‌ندێكى ناو نوسینگه‌ى دۆناڵد تره‌مپ.
- ژماره‌یەكى زۆر له یاریزانان‌و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڤالانسیاى ئیسپانى.
ــ فاتیح یەڵدرم، ڕاهێنەری یانەی گەلاتا سەرای تورکی.
- پاولۆ ماڵدینى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئیتالیا‌و یانه‌ى ئایسی میلان‌و كوڕه‌كه‌ى‌و پاولۆ دیبالاى یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتس‌و چه‌ند یاریزانێكیترى یانه‌كانى ئیتالیا.
- ناگا پێس، باشترین یاریزانى تۆپى باله له جیهاندا.