نێچیرڤان بارزانی و دلۆڤانی برای كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد، به‌دوو ناوی تره‌وه ناونراون، به‌لام به‌هۆی ئیدریسی باوكیانه‌وه، ئه‌و دوو ناوه‌یان له‌كۆڵ كراوه‌ته‌وه‌و ناوه‌كانی ئێستایان له‌سه‌ر ناسنامه‌كانیان دیاریكراوه.
نێچیرڤان بارزانی و دلۆڤانی برای، دوانه‌ن و له 21ی ئه‌یلولی ساڵی 1966 له‌ناوچه‌ی بارزان له‌دایك بوون، باوكیان ناوی ئیدریسه و كوڕی یه‌كه‌مه له ژنی دووه‌می مه‌لا مسته‌فا بارزانی. كه له‌ساڵی 1987 به‌شێوه‌یه‌كی كت وپڕو له‌ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م دوو برایه، له نازداری كچی حه‌مه ئاغای ئه‌وره‌حمان، كه هاوسه‌ری ئیدریس بارزانی بووه، هاتونه‌ته دنیاوه، واته دایكیان كچی كه‌سایه‌تییه‌كی شاری سلێمانیه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی نێچیرڤان بارزانییه كه له‌زۆر بۆنه‌دا وه‌ك شانازییه‌ك باسی لێوه ده‌كات.
،،
نێچیرڤان بارزانی و دلۆڤانی برای، دوانه‌ن و له 21ی ئه‌یلولی ساڵی 1966 له‌ناوچه‌ی بارزان له‌دایك بوون، باوكیان ناوی ئیدریسه و كوڕی یه‌كه‌مه له ژنی دووه‌می مه‌لا مسته‌فا بارزانی. كه له‌ساڵی 1987 به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ‌و له‌ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
نێچیرڤان بارزانی و دلۆڤان بارزانی
له‌دایكبوونی نێچیرڤان و دلۆڤان، بووه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بۆیه له‌ساتی بیستنی هه‌واڵی له‌دایكبوونیان، بریار ئه‌دات ناویان لێبێت، بۆ ئه‌وه‌ش دوو ناوی عه‌ره‌بی دیاری ده‌كات، كه به بڕوای ئه‌و، ئه‌و دوو ناوه پیرۆزن و له ئیسلامدا گرنگی تایبه‌تی پێدراوه.
،،
نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌كتێبی (په‌نچه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن) باسێكی بۆ له‌دایكبوونی نێچیرڤان و دلۆڤان ته‌رخان كردووه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیدریس دوو كوڕی پێكه‌وه ئه‌بێت، ئه‌یانه‌وێ مه‌لا مسته‌فا ناویان لێ بنێن، مه‌لا مسته‌فا داوا ئه‌كات، ناویان بنێن (زولكیفل و ئیسرافیل).
به‌پێی قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا "مه‌لا مسته‌فا خۆی وا پیشان ئه‌دا پیاوێكی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئیسلامه، رێزی زۆری له مه‌لا ئه‌گرت، لایه‌نگری ئه‌وه بوو شه‌ڕو كێشه‌و ناكۆكی له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌رعی ئیسلام چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها ناوی هیچكام له‌كوڕه‌كانی كوردی نییه، جگه‌له دڵشاد".
نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌كتێبی (په‌نچه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن) باسێكی بۆ له‌دایكبوونی نێچیرڤان و دلۆڤان ته‌رخان كردووه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیدریس دوو كوڕی پێكه‌وه ئه‌بێت، ئه‌یانه‌وێ مه‌لا مسته‌فا ناویان لێ بنێ، مه‌لا مسته‌فا داوا ئه‌كات، ناویان بنێن (زولكیفل و ئیسرافیل).
،،
نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌كتێبی (په‌نچه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن) باسێكی بۆ له‌دایكبوونی نێچیرڤان و دلۆڤان ته‌رخان كردووه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیدریس دوو كوڕی پێكه‌وه ئه‌بێ، ئه‌یانه‌وێ مه‌لا مسته‌فا ناویان لێ بنێت، مه‌لا مسته‌فا داوا ئه‌كات، ناویان بنێن (زولكیفل و ئیسرافیل).
دلۆڤان بارزانی لەگەڵ ئیدریس بارزانی باوکی
زولكیفل ناوێكی عه‌ره‌بییه‌و به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان، ناوی یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه بووه كه بۆ ناوچه‌ی شام (سوریای ئێستا) نێردراوه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوییش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی ئه‌یوبه.
ئیسرافیلیش ناوی یه‌كێك له فریشته‌كانی خوایه، به‌پێی چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م فریشته‌یه فوكردنه به كه‌ڕه‌نای كۆتایی هاتی ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا.
،،
ئیدریس بارزانی ده‌كه‌وێته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی باوكی په‌شیمان بكاته‌وه‌و دوو ناوی تر دیاری بكات بۆ دوو كوڕه دووانەکەی، له‌وباره‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت "ئیدریس ده‌ترسێ مناڵه‌كانی له‌پاشه‌ڕۆژدا ببن به گاڵته‌چی منداڵان، له‌تاوا په‌نا بۆ یه‌كێک له هاوكاره نزیكه‌كانی مه‌لا مسته‌فای باوكی ده‌بات كه به‌ڵكو تكای لێ بكات ناوێكی تریان بۆ بدۆزێته‌وه".
دوایین ڕۆژی پرسەکەی دلۆڤان بارزانی ـ پیرمام ـ ٢٠١٨.٤.٥ / فۆتۆ: جەمال یاد
ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌لا مسته‌فا، ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی ئیدریس بارزانی، هه‌ربۆیه ده‌كه‌وێته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی باوكی په‌شیمان بكاته‌وه‌و دوو ناوی تر دیاری بكات بۆ دوو كوڕه دووانەکەی، له‌وباره‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت "ئیدریس ئه‌ترسێ مناڵه‌كانی له‌پاشه‌ڕۆژدا ببن به گاڵته‌چی منداڵان، له‌تاوا په‌نا بۆ یه‌كێک له هاوكاره نزیكه‌كانی مه‌لا مسته‌فای باوكی ده‌بات كه به‌ڵكو تكای لێ بكات ناوێكی تریان بۆ بدۆزێته‌وه".
ئه‌گه‌رچی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه له‌باره‌ی ناوه تازه‌كانی دوو كوڕه‌كه‌ی ئیدریس بارزانی، به‌ڵام به‌پێی لێكدانه‌وه‌و شیكاری بۆ قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، ره‌نگه ئیدریس بارزانی ناوه‌كانی (نێچیرڤان و دلۆڤان)ی دیاری كردبێت.