حكومەت‌و خەڵكی قەتەر چۆن ڕووبەڕوی كۆرۆنا دەبنەوە؟

2020-04-09

لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆناو توشبوان لە جیهاندا لە سەد هەزار تێپەڕی كرد، چەند وڵاتێك دەستپێشخەرییان كرد بۆ هەڵسوكەوت كردن لەگەڵیداو ئاسانكاری ژیان بۆ خەڵك و یارمەتیدانیان لەسەر پاراستنیان لە نەخۆشیەكە، قەتەر وەكو یەكێك لە كاریگەرترین ئەو وڵاتانەی كە زۆر بە خێرایی لە ڕێگەی بەشداری كردنی حكومەت و خەڵكەوە روبەروی پەتای كۆرۆنا بویەوە.

لای قەتەرییەكان ئاساییە، كە پێشبركێ‌ بكەن لە دەستپێكردنی دەستپێشخەری دەستەجەمعی تیایدا وەكو دیاردەیەك وایە كە خەڵك هەمو بەیەكەوە ڕوبەڕوی كۆرۆنا ئەبنەوە، زۆرێك لە پیاوانی كار پێشبركێ‌ دەكەن كە میوانخانە و خانوەكان و باڵەخانەكان بخەنە خزمەتی دەوڵەت، لە پێناوی بەكارهێنانی بۆ پرۆسەی قەدەغەی تەندروستی، وە ئەوانی تریش بە خۆبەخشی ئامادەن لەگەڵ دەوڵەت هەر كارێك پێویست بێت بیكەن.

وە قەتەر چەند رێكارێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتەبەر كە یەكەم جار لە چین دەركەوت و سەری هەڵدا ، بۆنمونە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەكانی فرۆكەوانی ، و ڕاگرتنی خوێندن و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان و یاسای "خوێندنی دورمەودا" ، و داخستنی مزگەوتەكان بۆ ئەوەی پەتاكە زیاتر بڵاونەبێتەوە ،

،،

وە پێشكەش كردنی ئاسانكاری زۆر گەورە بە هاوڵاتیان و هەمو ئەوانەی كەرەنتین كراون .

"سەلامەتی تۆ سەلامەتی منە"
قەتەریەكان هاژتاكی "#سەلامەتی_تۆ_سەلامەتی منە" بەرز كردەوە ، ئەوەش لە ڕێگەی یارمەتیدان و پاڵپشتیان بۆ دەست پێشخەریەكان و ئەو هەنگاوانانەی كە دەوڵەتی قەتەر گرتویەتەبەر بۆ ڕوبەڕبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا .

بەوپێیەی خوێندنی دورمەودا و مانەوە لە ماڵ ، و قەدەغەی تەندروستی ، و كەم كردنەوەی ژمارەی كرێكارەكانی دەزگاكانی حكومی و ناحكومی ، لە هەنگاوە سەرەتاكان بو ، هەمو بریارەكان لەبەرژەوەندی گشتی بون ، بۆیە ئەبو هەمویان ئامادەبن جێبەجێی بكەن ، تا ئەوكاتەی پەتای كۆرۆنا كۆتایی دێت ، ئەو پەتایەی بەرۆكی نەك تەنها وڵاتەكەیان بەڵكو هەمو جیهانی گرتووە .

زۆربەیان یارمەتی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی دووەم ئەمیری قەتەریان دا و پاڵپشتیان كرد و تەیدیان كرد ، چونكە بڕوا و متمانەیان بە حكومەتەكەیان هەبوو، چونكە پێشتر سەركردەكانیان توانیان لە كێشە گەورەتر و مەترسیدارتر رزگاریان بكات، كە دیارترینیان گەمارۆی ئابوری یۆنیۆی ساڵی 2017 بو ڕوبەڕوی وڵاتەكەیان بویەوە، كە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر گەمارۆیەكی قوڕسیان خستە سەر، بەڵام قەتەر توانی زاڵ بێت بەسەریاندا و بەرگەی گەمارۆ ئابوریەكە بگرێت .

هەمو دەست پێشخەریەكان بۆ یارمەتیدانی وڵات بۆ شەڕێكە لە دژی پەتایەكی جیهانی كە ناوی كۆرۆنایە ، وە بەكارهێنانی هەمو خانوەكان بۆ قەدەغەی تەندروستی یان بۆ كەرەنتینە ، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی توشبوان لە (18 مارس 2020) لە قەتەر گەیشتە (442) حاڵەت ، كە زۆرینەیان لە كرێكاری بیانی بون .

میوانخانەكان و خانوبەرەكان
لەوانەیە دیارترین كارە گرینگەكانی كۆمەڵگەی قەتەر كە لەو ماوەیە بە دیاركەوت ڕاگەیاندنی چەند دەزگایەكی گەورەی حكومی و كۆمپانیای خانوبەرە بوبێت كە بریاریاندا لە كرێی سێ‌ مانگی دوكانەكانیان خۆش ببن ، وە پیاوانی كاریش بریاریاندا لەو كارەدا بەشداری بكەن .

وە هەندێك لە هاوڵاتیانی قەتەری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە هاژتاك تویتیان كرد: ( #بۆ_هاوكاری_لە_پێناو_قەتەردا) كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی دایەوە و ژمارەیەكی زۆر بەشداریان كرد ، ئامادەییان دەربڕی بۆ بەشداری كردن و دەست پێشخەری وەكو خۆبەخش بۆ ڕوبەروبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ، پاڵپشت بە هەوڵەكانی دەوڵەت لە شەڕی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا .

جومعە شەقر شەهوانی لە تویتەردا تویتێكی كردووە و دەڵێت: "بینایەكی بچوكم لە شاری خور هەیە كە پێك هاتووە لە 4 شوقەو پێشنگایەكی لە خوارەوە هەیە بۆ عیادە بەكار دەهێنرێت، من ئەیبەخشم تا وەكو بەشێك بەشداربم بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خەڵكی ناوچەكە" .

لەلایەكی ترەوە ماجد غانم پیاوی كار رەتی كردەوە میوانخانەكەی بۆ قەدەغەی تەندروستی بەكرێ‌ بیدات بە دەوڵەت ، لە تویتێكدا دەڵێت: "گیانمان و ڕۆڵەكانمان و هەرچی هەمانە بۆ قەتەڕ و خەڵكی قەتەرە ، كە پێكهاتووە لە هاوینەهەواری سەلوە ، هەموی پێكهاتووە لە 90 ڤێلا و 78 ژور ، لەم بارودۆخەدا كەمترین شتە پێشكەشی قەتەری بكەین ، ئەوە هەموی لە ژێر دەستەڵاتی دەوڵەت دایە" .

كارگە و كۆمپانیاكان
كارگەی وەجبە بۆ ئەلبان لە قەتەڕ لە تویتێكدا لە تویتەر ڕایگەیاند: "كارگەی بەرهەم هێنانی بەرهەمەكانی ئەلبان ، بە چاودێری وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە بەخۆڕایی هەر برێك بەرهەم بهێنێت كە پێویست بێت ، بۆ هەر میوانخانەیەك و هەر قەدەغەیەكی تەندروستی ، و بەشداری كردن لە یارمەتیدانی دەوڵەتمان بۆ لە ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا" .

نەواف بن حەمەد دەڵێت: "بەناوی خۆم وهاوبەشەكانم ڕایدەگەیەنم كە كۆمپانیای لیفارت هۆندای جیهانی بۆ كەلوپەلی ناو ماڵ و پێداویستیەكانی هەموی ئەخەینە ژێر چاودێری دەوڵەت و وەزارەتی تەندروستی بۆ ئامادەكاری و دابین كردنی هەر پێداویستیەك بۆ پڕكردنەوەی كەم و كوڕی لە هەمو شوێنەكانی قەدەغەی تەندروستی" .


پیاوێكی كاری تری قەتەری لە تویتێكدا دەڵێت: "من عەلی عەبدوڵا مەحمود هیل مەحمود ، ڕایدەگەیەنم كافێی (فرانس دیلیس) كە بریتیە لە خواردنگەیەك و كارگەیەكی شیرینی و نانەوایەك ، ئەیخەمە ژێر چاودێری تەواوی حكومەت و دەوڵەت" .
وە كۆمپانیای "بەرێوەبەرایەتی بوم" بۆ بونیاتنان ڕایگەیاند لە یارمەتیدانی دەوڵەت بە (500) جیهازی تەختەی نوێ‌ بۆ قوتابیان لە خوێندنی دورمەودا بەشداری ئەكات .


هەروەها كۆمەڵەی خێرخوازی قەتەری هەڵمەتی "خێر بۆ كەسوكارمان"ی دەست پێكرد بۆ پێشوازی كردن لە بەخشینی هەر جیهازێكی نوێ‌ یان بەكارهاتو بێت ، بۆ ئەوەی بەسەر ئەو قوتابیانەدا دابەشی بكەن كە پێویستیانە .

ئاسانكاری حكومەت
دەستەڵاتداریەتی قەتەری كۆمەڵێك ڕێوشوێنی لە ئاسانكاری گرتۆتەبەر بۆ بارسوكی لەسەر هاوڵاتیان ، بە یارمەتیدانی كەرتی تایبەت بە بڕی (75) ملیار ڕیاڵ واتا بڕی (20 ملیار دۆلار) ، وە لێخۆشبونی شەش مانگی گومرگ لە كەلوپەلی تەندروستی و خواردەمەنی ، هەروەها لێخۆشبون لە پڕۆژەی بچوك و مامناوەندەكان لەگەڵ لێخۆشبون لە پارەی شەش مانگی كارەبا و ئاو .

هەروەها قەتەر ئامرازێكی داناوە بۆ دواخستنی قەرزی بانكەكان و پابەندكردنی كەرتی تایبەت و دانەوەی بە شێوەی قیست ، و یارمەتیدانی سندوقەكانی حكومەت تا زیاتر بەرهەم هێنان لە بۆرسەدا بكات ، وە دابین كردنی پارەی نەختینەی زیاتر بۆ بانكە كاراكانی دەوڵەت .

كەرتی تایبەت لە قەتەر دەستی كردووە بە ئاسانكاری لەسەر خێرایی كاركردنی بانكی نیشتیمانی قەتەری ، ئەگەر بریاردرا قەرزەكان قیست دوابخرێن ، هەروەها بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەوانەیە كاریگەری لەسەر كەرتەكان دابنێت ، بۆیە لە سەرەتای مانگی مارسەوە درێژكردنەوەی پێدانی دارایی پشتبەستو بۆ 3 مانگ بە خۆرایی و بەبێ‌ ئەوەی زیادەی چێتە سەر ، وە بانكەكان لە ڕێگەی مۆبایلەوە ئاسانكارییان بۆ ئیش و كار و ئاڵوگۆڕی دراو كردووە .

،،

وە بانكی قەتەری ئیسلامی ڕایگەیاند بۆ ماوەی 3 مانگ هەمو داراییەك و بەڵگەكانی پشت پێبەستنی شایەن دوابخرێن ، وە لەو ماوەیەدا بە هۆی بارودۆخی تایبەتی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ قازانجێك وەرناگرێت .

بانكەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تویتێكی كردووە و نوسیویەتی: "لە دوای ڕەزامەندی دەستەی شەرعی بانكەكە و بەشداری كردنی بانكەكە لە كەم كردنەوەی فشارەكانی سەر كۆمپانیا بچوك و مامناوەندەكان ، هەمو قیستەكانی پارە دانەوە دوادەخەین" .

وە بانكی ئەهلی قەتەری قیستەكانی قەرزی مانگانەی تاكی بۆ مانگی مارس و ئەبرێلی 2020 دواخست بەبێ‌ زیادە خستنە سەری بەهۆی دواخستنەكە ، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .

لە بەخت و شانسی بانكەكانی قەتەری بەهۆی دواخستنی پارە و دانەوەی بەشێوەی قیست و بەبێ‌ ئەوەی زیادەی بچێتە سەر پێشوازییەكی گەورەی لە لایەن خەڵكەوە لێكرا ، بەهۆی كارابونی لەگەڵ بارودۆخی دارایی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە كۆرۆنا