د. هێرش حەیدەر: بە ڕێککارە توندەکان توانیمان کۆرۆنا سنورداربکەین

2020-04-23

لەم دیدارەدا لەگەڵ "دیبلۆماتیک مەگەزین" د. هێرش حەیدەر، پزیشکی هەناوی و سەرپەرشتیاری ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی، باسلەو دوومانگە دەکات کە لەنەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا تێیپەڕاندووەو لەو ماوەیەدا لە کەس و کاری دابڕاوە. دکتۆر هێرش حەیدەر حەمە عەلی، سەرپەرشتیاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤاریرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی، لەساڵی ١٩٩١ لەدایکبووەو ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لەبۆردی عەرەبی لەپسپۆڕی هەناو.

دیبلۆماتیک مەگەزین: چ هەستێک هەبوو کاتێک خەڵکی لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینە دەکرد لەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تۆش لەهێڵی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابویت؟

د. هێرش حەیدەر: سەرەتا لای کۆمەڵێک خەڵک هەستێکی قورس بوو، بەڵام ئێمە لەلایەکەوە بیرمان دەکردەوە ئێمە بەرگری لەخەڵک دەکەین، ئێمە بەرگری لەدۆستان و خۆشەویستانمان دەکەین، ئێمە بەرگری لەشارێک دەکەین کەشاری ڕۆشنبیرییە، ئێمە تەنانەت بڕیاریشمان دا لەهەموو کەسێک بەدووربین تەنانەت ئازیزان و خۆشەویستانمان، هەستێکی ناخۆش بوو، بەڵام ئەم هەستە ناخۆشە ئەڕەوییەوە کە نەخۆشێکمان دەبینی بەحاڵەتێکی دەرونی خراپەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرا، بەڵام پاش ماوەیەک بەتەندروستیەکی باش دەگەڕایەوە بۆماڵەوە، ئەو هەستە ناخۆشە لەگەڵ ئەم هەستە خۆشەیا، هەستەخۆشەکەمان زیاتر بوو، زیاتر وای لێ دەکردین کە بە جدیتر کاربکەین.

دیبلۆماتیک مەگەزین: تۆماوەیەکی زۆرە مامەڵە لەگەڵ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەیت، پێناسەی تۆ چییە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

د.هێرش حەیدەر: ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە، ئەگەر ئاگاشت لەخۆت نەبێت بڵاو دەبێتەوە، بەڵام ڤایرۆسێکە ئەتوانی بەڕێنمایە تەندروستیەکان ئەتوانین سنوردار بکرێت، وەک چۆن لەسلێمانیش بینیتان کەچەندەها وڵات بەئەژنۆدا هاتوون بەلام بینیتان لەشاری سلێمانی سەرەتا ژمارەیەکمان هەبوو، پاشان ڕێکارە پزیشکییەکان کەمی کردوە ، ئەتوانین بڵێن ڤایرۆسێکە زۆر زوو بڵاو دەبێتەوە، بەڵام ئەشتوانین بەپارێز بەندی کۆنتڕۆڵی بکەین.

دیبلۆماتیک مەگەزین: دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی چین، وەک پزیشکێک پێشبینی ئەوەت ئەکرد بەو زوویە ئەم نەخۆشییە بگوازرێتەوە و لەهەرێمی کوردستان کەیسی ئەو نەخۆشییە دەستینشان بکرێت؟

د.هێڕش حەیدەر: بەپێی ئەوەی من تەجروبەی دووساڵی پێشوترم هەبووە لەپەتای بەراز، ئێمە پێشبینیمان کرد، ئەمەش لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی و سەرجەم تەندروستی قسەمان کردبوو، درەنگ یان زوو، ئەم ڤایرۆسە دەگاتە لای ئێمە، بۆیە ئەتوانین بڵێن بەماوەیەکی زۆر زۆر کورت پێش ئەوەی بگاتە کوردستان ئێمە شوێنمان بۆدانابوو ئامیری دەستکردیمان بۆدانابوو، یەعنی پێشبینیمان دەکرد بەڵی دەمان وت درەنگ یان زوو دەگاتە ئێمەش، پێشبینیەکەشمان وادەرچوو، بەڵام ئەو ئەو ڕێکارانەی کەئێمە داماننا کەزۆر توند بوو ئەمەش یەکێکبوو لەهۆکارەکان کەتوانیمان سنوردای بکەین.

دیبلۆماتیک مەگەزین: کاتێک بڕیارتدا کە وەک پزیشکێک کار بکەیت لە نەخۆشخانانەی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا؟  ئایە ئەو بڕیارەی دات مەترسیدار نەبوو؟

د. هێرش حەیدەر: من پزیشکم ئیشەکەشم ئەوەیە ڕوو بەرووی چەندەها نەخۆشی ببمەوە بەوەی من پزیشکی هەناوم پزیشکی هەناو ڕووبەڕووی چەندەها ڤایرۆس دەبێتەوە، بۆنمونە پێش ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێج وەن هەبوە، وەڤاریۆسی جگەر هەبوە، ئێمە ڕۆژانە تەعامول لەگەڵ هەموو ئەم نەخۆشیانەدا دەکەین، کەئێمە پزیشکین و سوێنمان خواردوە کەتەندروستی هاوڵاتیان بەلامانەوە گرنگ بێت، مەبەستمان بوەو ئەم ڤایرۆسە تازەبوو بڵاو بوونەوەی خێرابوو لەوڵاتەپێشکەوتوەکانی وەک ئیتاڵیا و فەرەنساو چەندەها کەس گیانی لەدەست داوە، بۆیە ئێمە بڕیارماندابوو ئێمە لەشارەکەین و ئێمەش دەبێت ڕوو بەڕووی بینەوە، بڕیارەکە مەترسیدارە، بەڵام شێوەی ئیشەکەش وات لێی دەکات ئەم بڕیارە بدەیت و سەرکەوتوش بووین.

دیبلۆماتیک مەگەزین: زۆرترین بەرکەوتەت هەبووە لەگەڵ نەخۆشەکان، هیچ کاتێک ئەو هەستەت بۆدروست بوە کە لەڤایرۆسەکە بترسی؟

د.هێرش حەیدەر : بەپێی ڕێکاری پزیشکی پارێزبەندیەکانم بەکار هێنا، هەموو کاتێک موعەرەز بوویت بۆئەوەی توشبی، بەڵام من ڕێکارە سەلامەتیەکانی خۆم بەکار هێناوە، جگە لەوەش لەگەڵ نەخۆشەکان بەشێوەیەکی زانستیانە جوڵەم کردوە، من بۆم دەرکەوت ئەگەر کۆنتڕۆلی ئەو هۆکارانەبکەم کەبلاو دەبێتەوە بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کەخۆم کردومە بۆی، ئەتوانین بڵێن خۆمان دەپارێزین، بەڵام پارێزراو نین.

دیبلۆماتیک مەگەزین: لەکاژمێر هەشتی بەیانی زۆربەی کات تاکو دووی شەو لەناونەخۆشەکان بوویت، هەست بەچی دەکرد؟

د. هێرش حەیدەر: هەستم بەماندویەتی دەکرد، بەڵام کاتێک کەسێک بەبۆنەی تۆوە ئازاری نەما کەسێک هاتۆتە نەخۆشخانەکەو باری تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام بە بەکارهێنانی تازەترین ڕێگە تۆ باشترین رێگەبەکار دەهێنی بۆچارەسەر، دوای ئەوە دەگەرێتەوە بۆنائازیزانی ئەو ماندویەتیەی بیر دەبردیتەوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: ئەم دوومانگە لەناو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووداوێکی زۆر ناخۆش چیە کەڕووی داوەو قەت بیر ناچێتەوە وە بەپێچەوانەشەوە چ ڕووداویک زۆر خۆش بوەو قەت بیر ناچێتەوە؟

د. هێرش حەیدەر: ڕووداوێکی ناخۆش ئەوەبوو نەخۆشێک هاتەلامان، سەرەتا باری تەندروستی ناجێگری بوو، قسەمان لەگەڵ خێزانەکەیداکرد ئێمە دەبێت وەک پزیشک هەموو بەرچاو ڕوونیەک بدەین بە خێزانەکەی، پێمان وت خۆت ئامادەبکە بۆهەموو حاڵەتێک، من قسەم لەگەڵیداکرد، چونکە ئەوکەسە منداڵەکانیشی توشبوو بوو، من قسەم لەگەڵ ژنەکەی کرد وتم بۆی هەیە تووشی هەموو حاڵەتێک ببی، کەئەمانەم بۆباس کرد بەم شێوەیە دڵی زۆر ناخۆش بوو، ئێمەش ئێمەش بەهەمان شێوە هەستێکی ناخۆشمان پەیداکرد، کە هەم تەمەنی نەخۆشەکە زۆر گەورەنیە هەم چەند منداڵێکی وردیشی هەبوو، هەستێکی زۆر ناخۆش بوو، بەلام هەر ئەونەخۆشە ئێمە چارەسەری پلازمامان بۆ بەکار هێنا، پاش چەند ڕۆژێک نەخۆشەکە زۆر ئاسایی بۆیەوە زۆر باش بوو، هەمان خۆش پێم وتەوە کەنەخۆشخانە بەجێی دەهێڵێتەوە، هەمان ئەوهەستە ناخۆشەی کەهەبوو هەستێکی خۆشتری داپێم کە ئەوەی تری بیر بردینەوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: دەگوترێ ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندە شتی خراپی هەبووە، بەڵام هەندێک لایەنی باشیشی هەبوەو کۆمەڵێک شتی لێوە فرێبووین، دکتۆر هێرش چی لەڤارۆسی کۆرۆنا فێربوو؟

د.هێرش حەیدەر: لەڤایرۆسی کۆرۆنا فێربووین کە تیمی پزیشکی کوردستان لەهیچ وڵاتێکی تر کەمتر نیە، خاڵی دووم چارەسەرێکمان بەکار هێناوە کەزۆربەی وڵاتان بەکاریان نەهێناوە، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپیش تازە دەڵێن بەکاری دەهێنین، واتە توانای پزیشکی شاری سلێمانی زۆر زۆر لەپێشە، فێری بنەماکانی پارێزبەندی و پاکوخاوێنی بەناو خەڵکا هەمووی بردەوە هەمووی بەکارهێنانی دەست کێشو دەمامک دووربوون لەهەندێک قەرەباڵخی دووربوون، لەهەندێک شوێنی ناپێویست، وەک خودی خۆشم کۆرۆنا ئەوەی پێی وتین ئێمەدەتوانین ڕوو بەڕووی هەموو شتێکی قورس بینەوە ئەگەر بڕوامان بەخۆمان هەبێت ئەگەر پشتگیریمان هەبێت.