نائیل به‌لعاوی كه نوسه‌ر و شاعیری فه‌له‌ستینیه و له نه‌مسا نیشته‌جێیه، له دواین وتاری خۆیدا به ناونیشانی (دروستكردنی كۆیلایه‌تی) باس له هه‌ڵوێستی هاوڵاتیانی ئه‌وروپا ده‌كات، كه ئاماده نین سوپاسی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر كۆرۆنادا به‌ده‌ستیان هێناوه
،،
چونكه پێیان وایه ئه‌وان هه‌ر بۆ ئه‌و كاره موچه وه‌رده‌گرن و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه.
نوسه‌ر ده‌ڵێت: تا ئه‌م ساته گوێم له كه‌س نه‌بووه بڵێت: سوپاسی حكومه‌ت ده‌كه‌م بۆ ئه‌و كاره جوانه‌ی ئه‌نجامیان داوه، نه له نه‌مسا و نه له ئه‌ڵمانیا، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابروودا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان له جه‌نگی دژی كۆرۆنا به‌ده‌ستهێناوه. كه‌س ناڵێت سوپاس بۆ مێركڵ یان كورتز، كه‌س مه‌دحی (سه‌ركرده داناكه)ناكات، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌مسایی یان ئه‌ڵمانیی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه باش و جوانه بڵێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت:" حكومه‌ت به‌و كاره هه‌ستا كه ده‌بوو پێی هه‌ستێت" یان ده‌ڵێت:" وا دیاره ئه‌و ڕێكاره‌ی گرتیانه به‌ر ڕاست بوو".

ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فۆن به هاوڕێیه‌كی نه‌مسایی-م وت:- به‌ڕاستی ڕێكاره باڵاكانی حكومه‌ته‌كه‌ی كۆترزم به‌دڵ بوو كه له كاتی ئه‌م قه‌یرانه‌دا گرتیه به‌ر، له وه‌ڵامدا وتی: - ئه‌وا ڕۆڵی چاوه‌ڕوانكراوی خۆی بوو، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی نه‌هێنابایه، پێویسته بڕوات.
به‌ڵام به‌ده‌ستی هێنا، ئایا شیاوی سوپاس كردنێك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه؟
نه‌خێر، بۆچی سوپاسی بكه‌ین.. كۆرتز و ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی كرێیه‌كی مانگانه‌ی زۆر وه‌رده‌گرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌یبینن به‌تایبه‌ت له‌م قه‌یرانه‌دا.. ئه‌وان كه ده‌یانبینین له پێناو پۆسته‌كانیان له‌وێدان
،،
هاوڕێ گیان ئه‌وان كار بۆ خزمه‌تی كردنی ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌وا كاری خۆیانه.
ده‌زانم، به‌ڵام سوپاسكردنێكی كه‌م، واتای شتێكی زۆر ناگه‌یه‌نێت.. - سوپاس كردن واته حكومه‌ت شتێكی خۆی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش كردوین، ئه‌وا ڕاست نیه، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مڕۆ سوپاسیان بكه‌ین، ئه‌وا پێویسته سبه‌ینی له‌به‌رده‌میاندا بچه‌مینه‌وه ، دواتریش وه‌كو مێگه‌له مه‌ڕ وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه: سوپاس بۆ ئێوه بۆ ئه‌و شتانه‌ی ئه‌نجامتان داوه و ئه‌وانه‌شی كهئهنجامتان نه‌داوه. له كۆتایی تهلهفهفۆنهكهدا پێم وت، كه به ده‌ق چۆنیه‌تی په‌ند وه‌رگرتن له دروستكردنی كلتوری كۆیلایه‌تی و سه‌ركرده كردن به خوداوه‌ند ده‌نوسمه‌وه، كه چۆن سوپاسێكی بچوك سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی سه‌ركوتكردنێكی گه‌وره، بۆچوونهكهیم زۆر به‌دڵ بوو، به ده‌نگێكی به‌رز سوپاسم كرد: سوپاس سوپاس، هه‌ردووكمان پێكه‌نین و كۆتایمان به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه هێنا، له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا دوو منداڵه‌كه‌ش پێكه‌نین.