چیرۆكی دیاری، لە چیرۆكی هەموو پەنابەرە كوردەكانی وڵاتانی جیهان جیاوازترە، چیرۆكێك پڕ لە سەركێشیو هەمو خۆڕاگری، ئەو بە نیازی گەشتن بە یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا، یان ئوستورالیا، سەفەرە پڕ لەسەر كێشییەكەی دەستپێدەكات، بەڵام پاش مانەوەی سێ مانگو دەڕۆژ لە ناو باخیرەدا، لە وڵاتی ئەرجەنتین دەگیرسێتەوە.
لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەتەكاندا، سەدان گەنجی كوردی كوردستانی باشوور، بۆ كاركردن ڕوویان لە تارانی پایتەختی ئێران دەكرد، "دیاری سوبحان"ی تەمەن 37 ساڵ، ماڵیان لە كۆمەڵگای زۆرە ملێی " باریكە"ی نزیك شارۆچكەی عەربەت دەبێت، كاتێك لە ساڵی 1996داو لەتەمەنی پازدە ساڵیدا بۆ كاركردن دەچێتە تاران.
پاش سێ ساڵ كاركردن لە تاران، ساڵی 1999، بەو پارەیەی كە پەیدای كردووە، بەمەبەستی گەشتن بە ئەوروپا، لە ئێرانەوە دەچێتە توركیا، بەڵام لەشاری " وان" دەگیرێتو بۆ ماوەی مانگێكیش زیندانی دەكرێتو دواتر ڕەوانەی كوردستان دەكرێتەوە.
پاش ماوەیەكی كەم، دیاری دەچێتەوە بۆ ئێران، بەڵام ئەمجارە ڕوو لە "بەندەرعەباس" دەكات، دەیەوێت لەوێوە خەونی گەشتن بە ئەوروپای بكاتە واقیع.
" دیاری سوبحان" بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین"ی گێڕایەوەو وتی:" ساڵی 2000 چوومە بەندەرعەباس، ماوەی ساڵێك زیاتر خەریكی مۆز فرۆشتن بووم، دواتر دەستمكرد بەكاركردن كرد لە هێڵی تەلەفۆناتداو بەڕێكەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری بەدالەی بەندەرعەباسدا، قۆنتەراتی دانانی وایەری تەلەفۆناتی ئەوێم وەرگرت".
.jpg)
،،
دیاری كە ئێستا لە ئەرجەنتین كۆمپانیای هاوردەو ناردەنی هەیە، بە وتەی خۆی ئێستا پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی " هیندستانو ئەندەنووسیاو چینو تایلەندو دۆمەنیكان"دا هەیەو وەكیلی توتنی " فاخر"ە لە ئیماراتەوە بۆ ئەرجەنتینو بەهان شێوە وەكیلی توتنی میسریشە بۆ ئەرجەنتین.
وەكو خۆی بۆی باسكردین چوونی بۆ بەندەرعەباس، بۆ ئەوە بووە تا لەوێوە سەفەر بكاتو خەونەكەی بێنێتە دی، بۆیە لە مانگی 2ی ساڵی 2001دا، بە بەلەمی بچووك لەگەڵ چەند كەسێكیتردا، بەرەو ئیمارات دەڕۆن، " دوای بڕینی ڕێگەیەكی پڕ مەترسی بەناو ئاودا، بە بەلەمێكی بچووك، گەشتینە ناو خاكی ئیمارات، بەڵام لەوێ گیراینو بۆ ئێرانیان ناردینەوە".
پاش گیرانیان لە ئیماراتو ناردنەوەیان بۆ ئێران، لە بەندەرعەباس دەستدەكاتەوە بەكاری تەلەفۆنات، بەڵام وەكو خۆی دەڵێت كەڵكەڵەی سەفەركردن بەقاچاخ لەڕێگەی ئەو بەندەرەوە هەر لەمێشكیدا بووەو كۆڵی لە وەدیهێنانی خەونەی نەداوە.
دیاری دەڵێت:" لە گەڵ كاركردندا لە بەندەر عەباس، پەیوەندییەكی باشم لەگەڵ كەسانی ناو بەندەرەكەو ئەو شاحینانەدا درووستكرد، كە دەهاتنە ئەوێ، لەگەڵ نۆ كەسیتردا، لەناو باخیرەیەكدا خۆمان شاردەوە، دوای دەڕۆژ ڕۆشتن بەناو ئاودا، خۆمان لە كاپتنی باخیرەكە ئاشكرا كردو لەگەڵیدا بووینە هاوڕێ، كاپتنەكە یۆنانی بوو، ژووری تایبەتی بۆ دابینكردین، سێ مانگو دە ڕۆژ لەناو ئەو باخیرەیەدا بووین، كەگەشتینە سنوری وڵاتی " ئەنگۆلا" پیانووتین لێرە دابەزن، بەڵام ئێمە ڕازینەبووین، مانگی 10ی ساڵی 2001 لە ئەنگۆلاوە تەلەفۆنم بۆ " خانم ڕەحیم"ی ئامۆزام كردو پێمووت من لەناو باخیرەیەكدامو نازانم بۆ كوێ دەڕۆم".
پاش بڕینی سنوری چەندان وڵاتی ئاسیاو ئەفەریقاو ئەمەریكاو لەپاش مانەوەی سێ مانگو دە ڕۆژ لەو باخیرەیەدا، دواجار دیاری لە وڵاتی ئەرجەنتین دادەبەزێت، " باخیرەكە چیمەنتۆی هەڵگرتبوو بۆ ئەرجەنتینو لەوێشەوە گەنمەشامی بۆ ئەوروپا دەبرد، لە 1-1 – 2002دا لە " ڕۆساریۆ"، شارەكەی میسی دابەزیم".
دوای مانگێك لەگەشتنی بەوڵاتی ئەرجەنتین، ئیقامەی مانەوە بە دیاری دەدرێتو پاش ساڵێكیش ئیقامەی هەمیشەیی پێدەدەن.
دیاری كە ئێستا لە وڵاتی ئەرجەنتین لە ئاستێكی بەرزو بەربڵاودا خەریكی ئیشی بازرگانییە، سەبارەت بە سەرەتای كاركردنی لەو وڵاتە پێی وتین:" لەسەرەتادا لە شاری " ئۆكتای" دەستمكرد بە فرۆشتنی ئیشی دەستیو موتو موورو شتی جوانكاری، هەفتانە لەناو پاركەكاندا هەفتە بازاڕ بۆ كاری دەستڕەنگینی دەكرێتەوە، لەوێوە دەستم پێكردو دواتریش لەو بوارەدا دەستم بەكاری جوملە فرۆشی كرد".
.jpg)
،،
دیاری كە شازدە ساڵە لە وڵاتی ئەرجەنتینە، حەڤدەجار هاتووەتەوە بۆ سلێمانی، ئەو لەگەڵ كچێكی بەڕازیلیدا هاوسەرگیری كردووە، باوكی كچەكە بەڕەگەز لوبنانییەو دایكیشی بەڕەگەز موسڵییە، وەكو خۆی دەڵێت گەلێك خۆشحاڵو ئاسوودەیە كە لە وڵاتی ئەرجەنتینەو لەوێش كاری زۆر باشی هەیە،
دیاری لە ساڵی 2005دا یەكەم سەفەر بۆ كوردستان دەكاتەوە، بەمەبەستی كاروباری بازرگانیو دەچێتە وڵاتی سوریاو لەوێ بە بەهای 8 هەزار دۆلار، شت دەكڕێتو بە تەیارە ڕەوانەی ئەرجەنتینی دەكات.
" كاتێك لە ئەرجەنتین چوومەوە بۆ وەرگرتنی ئەو شتانەی لەسوریاوە ڕەوانەم كردبوو، وتیان خۆ تۆ بازرگان نیت، چۆن ئەمەت كردووە، بۆیە لەماوەی هەفتەیەكدا كاروباری یاسایم بۆ كاری بازرگانی تەواو كردو شتەكانم وەرگرتەوە".
سەرەتای قۆناغی فراوانی كاری بازرگانیكردنی دیاری لەو كاتەوە دەستپێدەكات، كاتێك لە ئەرجەنتین لە پێشانگا گەورە بازرگانییەكاندا، سەرپەرشتی كەلوپەلی وڵاتانی " میسرو توركیاو سوریا"ی كردووە.
دیاری كە ئێستا لە ئەرجەنتین كۆمپانیای هاوردەو ناردەنی هەیە، بە وتەی خۆی ئێستا پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی " هیندستانو ئەندەنووسیاو چینو تایلەندو دۆمەنیكان"دا هەیەو وەكیلی توتنی " فاخر"ە لە ئیماراتەوە بۆ ئەرجەنتینو بەهان شێوە وەكیلی توتنی میسریشە بۆ ئەرجەنتین.
دیاری كە شازدە ساڵە لە وڵاتی ئەرجەنتینە، حەڤدەجار هاتووەتەوە بۆ سلێمانی، ئەو لەگەڵ كچێكی بەڕازیلیدا هاوسەرگیری كردووە، باوكی كچەكە بەڕەگەز لوبنانییەو دایكیشی بەڕەگەز موسڵییە، وەكو خۆی دەڵێت گەلێك خۆشحاڵو ئاسوودەیە كە لە وڵاتی ئەرجەنتینەو لەوێش كاری زۆر باشی هەیە، بەڵام دەیەوێت لە ئایندەدا لە وڵاتی ئیسپانیا بژی، چونكە ئەرجەنتین وڵاتێكی دوورە دەستەو لەتەواوی وڵاتەكەدا تەنها 12 كوردی لێیە.