له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێك دژی په‌تاكه، پزیشكه‌كان به‌ڕێگایه‌كی كلاسیكی ده‌ستیان به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه كردووه، كه بریتییه له پشت به‌ستن به‌پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێگایه پشت به ده‌ركردنی دژه ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌ی چاكبوه‌كه ده‌به‌ستێت، كه به‌هۆی توشبوونی به كۆرۆنا به‌رگری په‌یدا كردووه، پاشان به ده‌رزی له توشبوویه‌كی كۆرۆنا ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كۆئه‌ندامی به‌رگری توشبووه‌كه بكات و چاك بێته‌وه، یان به‌لانی كه‌مه‌وه باری ته‌ندروستی زۆر خراپ نه‌بێت.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌م چاره‌سه‌ره له وڵاته‌كانی چین و به‌ریتانیا به‌كارهێنرا و ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێنا،به‌ڵام دوای ئه‌م ئه‌نجامه پلازمای خوێنی كه‌سه چاك بووه‌وه‌كان، كرایه به كاڵایه‌كی بازرگانی و له چه‌ندین وڵات كڕین و فرۆشتنی پێوه كرا، له‌وه‌ش زیاتر نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران دۆلار به‌رزبوویه‌وه.
له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێستا بازرگانی پێوه ده‌كرێت میسر و عیراقه.
میسر:
له میسر فرۆشتنی پلازمای خوێن، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا قسه‌و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكرای كرد كه پلازمای چاكبووه‌وەكان زۆر كاریگه‌ره‌و توانراوه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین توشبوو چاكببنه‌وه، دوای ئه‌م لێدوانه نرخی یه‌ك لیتر پلازمای بۆ 20 هه‌زار جونه‌یهی میسری (1250 دۆلار) به‌رز كرده‌وه.
چالاكوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش هێرشێكی فراوانیان كرده سه‌ر ئه‌و چاكبوانه‌وه‌ی كه پلازمای خوێنیان به توشبوان فرۆشتووه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار كران به‌وه‌ی له‌بری هاوكاری و به‌خشین بازرگانی به‌خوێنی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كارێكی نامرۆییه.
دكتۆرا هاله زاید وه‌زیری ته‌ندروستی میسر، هانی چاكبووانی دا كه به به‌خشینی پلازمای خوێن هاوكاری توشبوان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه 14 بنكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پلازما له شاره‌كانی میسردا كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ناكرێت، چاك بوه‌كان ناچار بكرێن پلازمای خوێن ببه‌خشن،چونكه ڕه‌وشی پیشه‌یی داوامان لێده‌كات كه پێویسته كاره‌كه به ویستی خۆیان بێت و زۆری تێدا نه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، پلازمای خوێنی یه‌ك چاكبووه‌وه ده‌توانێت ده‌رزی دوو توشبوو دابین بكات، كه دۆخی ته‌ندروستیان خراپه، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیایی له سیلامه‌تی پلازماكه، پێش به‌كارهێنانه‌وه‌ی شیكاری ته‌واوی بۆ ده‌كرێت .

ئه‌زهه‌ر فرۆشتنی حه‌رام ده‌كات
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌زهه‌ر له فتوایه‌كیدا فرۆشتنی پلازمای خوێنی حه‌رام كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ناكرێت نه‌خۆشی دوێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئه‌مڕۆدا بكات.
ده‌شڵێت:"هه‌رچی په‌یوه‌ست به فرۆشتنی پلازمای خوێن له‌لایه‌ن چاك بووه‌وه، ئه‌وا كارێكی شه‌رعی نیه،چونكه جه‌سته‌ی مرۆڤ به خوێن و كۆشتیه‌وه موڵكی خوای گه‌وره‌یه، نه‌ك به‌نده‌كانی،بۆیه هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نیه شتێك بفرۆشێت كه هی خۆی نیه".
ده‌شڵێت:" پاره‌ی خوێن حه‌رامه و نابێت، چونكه ئه‌گره شتێك خواردنی حه‌رام كرابێت، ئه‌وا فرۆشتنیشی هه‌ر حه‌رامه".
عێراق:
دۆخی عیراقیش له مسر باشتر نیه، دوای ئه‌وه‌ی د. ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، كه به‌كارهێنانه‌وه‌ی پلازمای خوێن توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بهێنێت، به‌های فرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رزبوه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشته 2000 دۆلار.
دكتۆر مه‌حموج فوئاد، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، كه له نێوان 630 توشبوو كه ئێستا چاك بوونه‌ته‌وه، ته‌نها 50 كه‌س پلازمای خوێنی خۆیان به‌خشیوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پزیشك و وه‌زاره‌ت داوای هاوكاری لێكردوون.
هه‌ر وه‌ك میسر فرۆشتنی پلازمای خوێن له عێراقیش قسه‌و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی هێنایه سه‌ر خه‌ت و له فتوایه‌كیدا بازرگانی كردنی حه‌رام كرد و ڕایگه‌یاند" چۆن ناتوانرێت خوێن بفرۆشرێت، زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌مان شێوه ناكرێت پلازماش بفرۆشرێت".