دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین: كه‌ناڵی دیجله
كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی عیراق، ڕه‌خنه كۆنه‌كانی له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی عیراق نوێ كرده‌وه، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خراپی سیسته‌مه‌كه دووباره ده‌رخسته‌وه.
هه‌رچه‌نده تیمه ته‌ندروستیه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بۆ كۆنترۆڵ كردنی په‌تاكه خستۆته گه‌ڕ، به‌ڵام سیسته‌می ته‌ندروستی بۆته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ترسی داڕمانی ته‌واوه‌تی لێبكرێت.
گیان له ده‌ستدانی ئه‌حمه‌د رازی ڕه‌خنه و توڕه‌ییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و چالاكوانان و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی عیراق چه‌ندین گله‌یی و توڕه‌یی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرده‌وه، ته‌ها ئه‌بو رهغیب پێشكه‌شكاری وه‌رزشی له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی " كاتێك ئه‌فسانه‌كه له ته‌والێتی نه‌خۆشخانه‌دا ده‌مرێت!!!، لێره‌دا پێویسته كارگێری نه‌خۆشخانه‌كه و نه‌خۆشخانه‌كه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، كوا په‌رستیار و پزیشكه‌كان،چۆن ڕێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن به ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌وه به‌جێبهێلن و بچێت ته‌والێت؟".
،،
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌حمه‌د رازی وه‌سیه‌تی كردووه، كه دوای مردنی توێكاری بۆ جه‌سته‌ی بكه‌ن و هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت،به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌رزشی نزیك له‌و ئه‌ستێره نێوده‌وڵه‌تیه بوونی جۆره وه‌سێتێكی وه‌های ڕه‌تكرده‌وه.
د.سه‌لاح ئه‌لعزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لنوعمان،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه(21ی حوزه‌یرانی2020) دواین ساتی ژیانی ئه‌حمه‌د رازی ده‌گێرێته‌وه.
ئه‌لعزی له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو وتی:" ئه‌حمه‌د رازی دوێنێ شه‌و ته‌ندروستی زۆر باش بوو، ته‌نانه‌ت له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كرد".
ده‌شڵێت:" بەیانییەکەی زوو لە خەو هەستاوە و چووەتە توالێت، بەڵام ئامێری هەناسەدانی لابردووە، زۆر دواکەوتووە، کە بەدوایدا چوونە، دەبینن لە هۆش خۆی چووە، زوو بردوویانەتە بەشی فریاگوزاری سەرەتایی، بەداخەوە لە ماوەی نیو کاتژمێردا، واتە لە 7:15 تاوەکو 7:45 خولەک، کاپتن ئەحمەد گیانی له‌ده‌ستدا".
ڕۆژی شه‌ممه عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌زرش په‌یوه‌ندی به كاپتن ئه‌حمه‌د رازیهوه كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه، كه ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌یان بۆ شاری عومان ئوردن ته‌واو كردووه و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌یگوازنه‌وه، كه خێزانه‌كه‌شی هه‌رله‌وێ ده‌ژین، به‌ڵام مه‌رگ ده‌رفه‌تی نه‌دا.
دواین ده‌ركه‌وتنی كاپتنی عیراقی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه بوو كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لنوعمان دوپاتی كرده‌وه، كه‌دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌كان ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی به‌ره‌و باش بوون ده‌ڕوات.
وتیشی:" كێشه‌ی خه‌وم هه‌بوو،ئه‌مڕۆ ده‌توانم بخه‌وم، هه‌ندێك كات هه‌ست به ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه"، ئاماژه‌ی به باشبوونی ته‌ندروستیشی دا.

گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌حمه‌د رازی دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گیانله‌ده‌ستدانی عه‌لی هادی وه‌رزشوانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی هات، هه‌رچه‌نده هادی پێش ئه‌وه‌ی داخڵی نه‌خۆشخانه بكرێت، ته‌ندروستی باش بوو، به‌ڵام دواتر ته‌ندروستی تێكچوو ن دواتریش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌حمه‌د رازی، ده‌وروپشتی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لنوعمان خه‌ڵكێكی زۆری لێكۆبوهوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌ی تۆپی پێ، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایه‌وه، كه ساتی به‌خاكسپاردنی ئه‌حمه‌د رازی نیشانده‌دا و هێزێكی ئه‌منی زۆریش بڵاوه‌یان پێكراوه.
،،
له باره‌ی شوێنی به‌خاكسپاردنی ئه‌و یاریزانه، رائید عیدان سه‌رۆكی وه‌قفی سونی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د رازی داوایان له دیوانی وه‌قفی سونی كردووه، كه كۆچكردوو له گۆڕستانی كه‌رخی ئیسلامی له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێب له ڕۆژئاوای به‌غداد ،كه تایبه‌ت به مردوانی كۆرۆنا به‌خاك بسپێرین".
ده‌شڵێت:" دیوانی وه‌قفی سونی چه‌ندین شوێنیان بۆ مردوانی په‌تای كۆرۆنا دیاری كردووه، كه دابڕاون له گۆڕستانه‌كانی دیكه، ئێمه ئاماده‌ین به‌بێ جیاوازی له نێوان هیچ كه‌سێكدا، خه‌رجی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا بگرینه ئه‌ستۆ ".
ئاژانسی فه‌رمی عیراق بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌حمه‌د رازی دوای توشبوونی به كۆرۆنا و دوای دووباره داخڵكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (21 ی حوزه‌یرانی 2020) له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لنوعمان كۆچی دوایی كرد.
مردنی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌ی تۆپی پێی عیراق بووه هۆی كۆست كه‌وتنی زۆر كه‌س و لایه‌ن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ندین تویتی له‌سه‌ر كراوه، هه‌موان ئاماژه‌یان به دڵسۆزی و خاكی بوون و خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌كرد.