پێنج جیاوازی لە نێوان ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)

2020-07-11

وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە ــ خالید ڕەزا

1 - ڤایرەسی ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا، هەریەکەیان ڤایرەسێکی جیاوازە. ئەنفلۆنزا بەهۆی ڤایرەسی ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا بەهۆی ڤایرەسی کۆرۆناوە توش ئەبین.
لەبەر ئەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا (Covid-19) بەتەواوی تازە و نوێ یە بۆ مرۆڤ، بۆیە هێشتا لەشی مرۆڤ هیچ دژەتەنێکی بۆ دروست نەکردوە.

ڤایرەسی ئەنفلۆنزا دەمێکە هەیە. هەرچەندە بەشێوەیەکی مونتەزەم خۆی ئەگۆڕێ، بەلام هەندێک بەشی ڤایرەسەکە وەک خۆی ئەمێنێتەوە. ئەگەر کەڕەتێک توشی ئەنفلۆنزا بوبی، لەشت دژەتەنی بەرامبەر ڤایرەسەکە دروستکردوە.ئەگەر جارێکی تر ئەنفلۆنزا بگری، لەشت بەشێک لە ڤایرەسەکەی پێشو ئەناسێتەوە و دژی ئەوەستێتەوە.

2 - مناڵان رۆڵێکی زۆربچوکیان لە گواستنەوەی دا هەیە.

بە گوێرەی پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی کۆمەڵگە و ژینگەی هۆلەندی(RIVM) منالان زۆر بەدەگمەن نیشانەکانی کۆرۆنا ئەگرن(تیا دەر ئەکەوێت). زاناکان (experts ) پێ یان وایە مناڵان نابنە سەرچاوەی بلاوبونەوەی ڤایرەسی کۆڤید-١٩. چونکە ڤایرۆسەکە لە ڕێگای ئەوکەسانەوە ئەگوازرێتەوە کە نیشانەکانیان تیا دیاری ئەدات. بۆیە لە سەرەتادا (RIVM) داوایکرد قوتابخانەکان دانەخرێن.

ئەنفلۆنزا شتێکی ترە. مناڵان زیاتر لە گەورەکان، گیرۆدە و نارەحەت ئەبن، چونکە لەوەوپێش توش نەبون وهیشتا لەشیان دژەتەنی بەرامبەر ڤایرەسەکە دروست نەکردوە. بۆیە مناڵان گەورەترین هۆی بڵآوکردنەوەی ڤایرەسی ئەنفلۆنزان. بەهۆی ئەوەی شوینەکەیان فراوان نیە ولە تەنیشت یەکەوە دائەنیشن و شوینەکان سیستمی هەواگۆڕینی باشیان نیە، بۆیە بەزۆری هەم یەکتری توش ئەکەن، هەم خەڵکی تر.

3- ڤایرەسی کۆرۆنا زیاتر توشکەرە(خەلک زیاتر توش ئەکات) وەک لە ڤایرەسی ئەنفلۆنزا. ئەگەر بمانەوی قسە لەسەر توانای گواستنەوەی ڤایرەسێک بۆ توشکردنی خەلک بکەین. ئەوا ئەبێ باس لە مۆدێلی ژمارەی توشکردن reproductiegetal (R0)بکەین. ئەم مۆدیلی حسابکردنە پێمان ئەڵێ کەسێکی توش بوو، بە موعەدەل چەند کەسی تر توش ئەکات.چەند زیاتربەرکەوتنت لەگەڵ خەلکی تر هەبێ، ئەوەندە زۆرتر خەلک توش ئەکەیت. ئەگەر شانس مان هەبێ ئەم ژمارەیە لە نێوان پانزە بۆ بیست (15-20)کەس دایە.
رۆژی 18 ی مارتی 2020 سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی کۆمەڵگە و ژینگە، زانیاری دا بە پارلەمان کە ڕادەی توشکردنی ڤایرەسی پەتای وەرزی تۆزیک لە یەک زیاترە.
بۆ ئەم ڤایرەسە نوێ یە(کۆڤید-١٩) هێشتا لەو ژمارەیە دڵنیا نین، بەلام بێگومان زیاترە لە ڤایرەسی پەتای وەرزی. لێکۆڵینەوەیەکی ( چین) پیشانی داوە کە کەسێکی توش بو ئەتوانی (2.4-3.85) کەسی تر توش بکات. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە شوینیکی ترەوە پشتراست نەکراوەتەوە.

4- هێشتا ڤاکیسنی ڤایرەسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە. بەلام ڤاکیسنی ڤایرەسی ئەنفلۆنزامان هەیە.ئەمەش لە سەدا سەد دڵنیایی (گەرەنتی)مان ناداتێ چونکە ڤایرەسەکە خۆی ئەگۆڕێت. بەلام هەندێک بەشی ڤایرەسەکە وەک خۆی ئەمێنێتەوە بەهۆی ئەمەوە لە هەمو حاڵەتێکدا لەشت بەهۆی دەرزی ئەنفلۆنزاکەوە دژەتەن دروست ئەکا.
بەلام بۆ ڤایرەسی کۆرۆنا تا ئێستا هیچ ڤاکیسن مان نییە. ئەگەر دروستیش بکرێ نزیکەی ساڵیکی ئەوێ تا بەردەست ئەکەوێ.

5 - ماوەی هەڵاتن (ساتی توشبوون تا دەرکەوتنی نیشانەکا)ی ڤایرەسی کۆرۆنا زیاترە، ماوەی هەڵاتنەکە پێمان ئەڵێ چەند رۆژی ئەوێ لە چرکەساتی توش بونەوە هەتا یەکەم ساتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا. لە ئەنفلۆنزادا زۆربەی جار لە نێوان ٣ بۆ ٤ رۆژ دایە. بەڵآم ماوەی هەڵهاتنی ڤایرەسی کۆرۆنا لە نێوان ٥ بۆ ٦ ڕۆژ دایە. بەلام بۆ دڵنیا بون پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی کۆمەڵ و ژینگە لە ٢ تا ١٤ رۆژی بۆ داناوە.
بۆیە کاتێک تۆ لە ئەمڕۆ وە ڕێوشوینی خۆپاراستن ئەگریتە بەر، پاش هەفتەیکی تر ئەنجام ئەدات بەدەستەوە.
بۆیە ئامارێک کە ئەمرۆ کە دەستمان ئەکەوێ، هی ئەوانەن کە هەفتەیەک لەمەو بەر توش بون.
وەک ژمارەی ئەو مناڵانەی کە ئەمڕۆ لە دایک ئەبن، ساتی دروستبونیان (پیتاندن) بۆ ٩ مانگ لەمەو بەر ئەگەڕێنەوە.