ئەو كەنیسانەی لەسەرانسەری جیهاندا كراون بە مزگەوت

2020-07-12


لەسەردەمی زێرینی ئیسلام، ئەو ڕۆژانەی كە بە فتوحاتی ئیسلام ناسرابوون،ئەو كاتانەی مسوڵمانان كۆشك و مزگەوتیان لەسەرانسەری جیهاندا دروست دەكرد و شوێن دەستی خۆیان جێدەهێشت،كۆمەڵێك شارستانی كۆنیان گۆڕی، وا دیارە ئەم گۆڕانكاریانە زیاتر كەنیسەكانی گرتەوە، ئەو شوێنانەی ئازاد دەكرا، مزگەوتی نوێی تێدا دروست دەكرا، یان كەنیسە دەكران بە مزگەوت، كە ئێستا هەندێكیان لە بەناوبانگترین مزگەوتەكانی جیهانن.


لێرەدا ئاماژە بە كۆمەڵێك كەنیسە دەكەین كە لەسەرانسەری جیهاندا كراون بە مزگەوت:


مزگەوتی ئەمەوی لە سوریا:

پێش ئەوەی كەنیسە بێت،مزگەوتی ئەمەوی شوێنی پەرستنی خوداوەندی ئارامیەكان بووە لە دیمەشق، پاشان ئاینی مەسیحی بڵاو بۆتەوە، بۆتە كەنیسەی قەدیس یوحەنا میعدان، دەوترێت سەری بڕدراوی لەوێدا نێژدراوە، دوای هاتنی ئیسلام ،لەسەردەستی وەلیدی بن عەبدولمەلیك خەلیفەی ئومەوییەكان لە كەنیسەوە گۆڕدرا بە مزگەوت بە ناوی یەحیای پێغەمبەرەوە ناونرا.


مزگەوتی گەورەی قورتوبەی لە ئیسپانیا:

مزگەوتی گەورەی قورتوبە لە ئیسپانیا بە یەكێك لەگەورەترین شارەستانیەكانی ئیسلام لە ئیسپانیا دادەنرێت، كاتێك بنیاتنرا كە ئەندەلوس كەوتە ژێر دەستی مسوڵمانەكان، ئەمیر عەبدولرەحمانی یەكەم لە ساڵی 785ی زاینی دروستی كردووە،، پێش بنیاتنانی وەك مزگەوت مسوڵمان و مەسیحیەكان لەو كەنیسەیە بەناوی The Visigothic church of st.Vincent. ەوە نوێژیان تێدا دەكرد.


مزگەوتی ئایا سۆفیای بچوك لە توركیا:

ئایا سۆفیای بچوك لە شاری ئەستەنبوڵ،پێش هاتنی ئیسلام كەنیسەیەكی قەدیس سیرجۆس بوو،بەڵام كاتێك عوسمانیەكان لەساڵی 1453ی زایندا هاتنە شارەكە، ژمارەیەكی زۆریشارستانی ڕۆمانیەكانیان بۆ مزگەوت گۆڕی، یەكێك لەوانە ئایا سۆفیا بوو، كە لەبنەڕەتدا كەنیسەیەك بوو، دواتر كرا بە مزگەوت و پاشان مۆزەخانە و دووبارە كرایەوە بە مزگەوت.

مزگەوتی سەوز لە فەلەستین:

مزگەوتی سەوز لە نابلس بە یەكێك لە سیمبولەكانی شارستانی و كلتوریە ئاینیەكانی شارەكە دادەنرێت،كە پێشتر كەنیسەی خاچپەرستەكان بووە،دەڵێن یەعقوبی پێغەمبەر یان لە تەوراتدا هاتووە، كە لەو مزگەوتە بۆ كوڕەكەی دەگریا،دواتر لە هەڵمەتەكانی سەردەمی خاچپەرستەكان لەساڵی 1187كرا بە كەنیسە،بەڵام لەسەردەمی ئیسلامدا لە سەدەی حەوتی زایندا كرایەوە بە مزگەوت.


مزگەوتی عەتارییەكان لە میسر:

مزگەوتی عەتارییەكان لە ناوەڕاستی بازاڕی بۆنفرۆشەكانی شاری ئەسكەندەرییە، كە چەندین شوێنەواری كۆنی تیدایە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داگیركاری ناپلیۆن پۆناپەرت، سەرەتا لە ساڵی 370ی زایندا كەنیسەی قەدیس ئابناسیۆس بووە، بەڵام دوای ڕزگاركردنی شارەكە لەسەردەمی ئیسلامدا كرا بە مزگەوت، دواتر تێكدار و لە ساڵی 1055ی زاینی لەسەردەستی بەدر جەمالی وەزیری خەلیفە موستەنسەر بیللا ی فاتمیەكان كرایەوە.


مزگەوتی بوندوقیە لە ئیتاڵیا:
یەكەم مزگەوتە لە بوندوقیە، لە ساڵی 2015دا كرایەوە، دوای كرانەوەی باس و خواسێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونكە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی شارەكە دەیانویست ڕێگری لە كرانەوەی بكەن و مسوڵمانان نوێژی تێدا ئەنجام نەدەن،هونەرمەندێكی بیناسازی ئایسلەندی بە ڕەگەز سویسری، بڕیاری دا بە خۆبەخش ئەم كەنیسەیە بكات بە مزگەوت كە بۆ ماوەی چل ساڵ چۆڵ كرابوو، پڕۆژەكەی بە هاوكاری مسوڵمانان جێبەجێ كرد، مزگەوتی بوندوقیەی لەسەر كەنیسەی Santa Maria Valverde دروست كرد و لە ئایاری 2015دا كرایەوە.

مزگەوتی عەرەب لە توركیا:

ئەم مزگەوتە دەكەوێتە ناوچەی غلاتیە لە ئەستەنبوڵ، لەسەدەی شەشی زایندا كەنیسەی بێزەنتیەكان بووە،یەكەمجاركە مسوڵمانەكان هاتنە شارەكە لە ساڵی 668ی زیانداركرا بە مزگەوتی غلاتە،بەڵام دوای دەرچونیان كرایەوە بە كەنیسە، بەڵام جارێكی دیكە لەسەردەمی عوسمانیەكان لە نێوان ساڵانی 1475 بۆ 1478دا كرایەوە بە مزگەوت و ناونرا مزگەوتی عەرەب.

مزگەوتی موجاهیدین لە عیراق:

بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەی سەرەوە لە سەردەمی داگیركردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە ، كەنیسەی مار ئەفرام لە موسڵ، كە سەر بە كەمیسەی سریانی ئەرستۆكسی بوو،لە ساڵی 2014دا كرا بە مزگەوتی موجاهیدین.


مزگەوتی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا:

لە ساڵی 2015دا، كەنیسەی كابرناوم لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانی كرا بە مزگەوت بۆ ئەوەی مسوڵمانان نوێژی تێدا بكەن، ئەمەش كاتێك ڕوویدا كە سەنتەری نوری ئیسلامی كەنیسەكەی كڕیەوە و كردی بە مزگەوت،ئەم كارەش ناڕەزایەتی پارەتە ڕاستڕەوەكانی ئەڵمانیای لێكەوتەوە.