جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بۆدیپلۆماتیک : ده‌رمانه‌ ڕوسییه‌كه‌ له‌ سلێمانی تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سوودی لێ وەرگیراوە

2020-07-14

دکتۆر هێرش سەلیم لەلێدوانێکی تایبەتی بۆسایتی دیپلۆماتیک مەگەزین باس لە بارودۆخی ئێستای شاری سلێمانی و ڕەوشی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆناو چەند پرسێکی دیكەی گرنگ دەكات .

دکتۆر هێرش سەلیم باس لەوەدەکات کە ڕەوشی تەندروستی لە ئێستادا بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، وتیشی: ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆئەوەبوو کە تەوژمی ڤایرۆسەکە خاوبکەینەوە لەو پێناوەدا هەڵمەتێکی تاک پارێزیمان چڕ کردەوە و وەتوانیومانە تاڕادەیەکی باش تێدا سەرکەوتوبین کەئەمەش فەزڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆهاوڵاتیان خۆیان.

،،

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: ئەمەوایکردوە لەماوەی ئەم دووهەفتەی ڕابوردوەدا ، ئاماری توشبوون لەسەرەتای هەفتەدا بەرەو خاوبوونەوە بڕوات و ڕێک بێتەوە ، لەهەفتەی دوومدا دابەزینێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە ، لەژمارەی توشبوون و وە هەم لەژمارەی گیان لەدەستدان ، وە لەو ژمارانەشی کە باری تەندروستیان دژوارە ، بۆیە ئەمە وادەکات کە کێرڤی توشبوون لەشاری سلێمانی بەرەو خوارە ، هیوادارم ئەمە نەبێتە هۆی ئەوەی کەخەڵک تێداسارد ببنەوە هەڵمەتی خۆپارێزی شلبکەنەوە ، بۆئەوەی جارێکتر کێرڤەکە بەرزنەبێتەوە و .


سەبارەت بە ئێستای نەخۆشخانەکانی ژمارەی نەخۆشەکان تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا، دکتۆر هێرش وتی : ئەوەی گرنگە بۆئێمە ئەوەنیە چەند کەس لەنەخۆشخانەکاندان نەخۆشخانەکان هەمووی پڕن وەکوخۆی هێشتا ئاماری نەخۆشخانەکان ئەتوانم بڵێم ، شتێکی واکەمی نەکردوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ڕۆژانە چەند کەس توشدەبێت ئەوەبۆ ئێمە گرنگە ، ژمارەی توشبوون بەکۆرۆنا کەم بۆتەوە کەئەمەووادەکات ، حاڵەتەدژوارەکانیش کەم بۆتەوە ، لەبەرئەوە ئەتوانم بڵێم نەخۆشخانەکانمان ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی تێدایە بەڵام ئەوەش هۆکارەکەی ئەوەیە ئەم نەخۆشانە هی ئەم چەند دوو هەفتەیە نین لەبەرئەوەی ئەمانە بەشێوەیەکی سەخت نەخۆشیەکەیان گرتوە بۆیە ماوەیەکی زیاتریان دەوێت بۆچاکبوونەوە .

سەبارەت بەئەودەرمانەی کەلەشاری هەولێر بەرهەم دێت و کاریگەریەکانی دکتۆرهێرش وتی: ئەم دەرمانە کەدژەڤایرۆسەکەیە کەبەرهەم هێنراوە بەرێگەپێدان لەلایەن وەڵاتی بەرهەم هێنەوە ، ئەم دەرمانە بۆهەموو توشبویەک بەکار نایەت بەڵکو بۆئەوانەی کەباری تەندروستیان مامناوەندو سەختە ، لەحاڵەتی تایبەتا لەسەرتای توشبونیانەوە دەرمانەکەیان پێی ئەدرێت .

،،

دکتۆر هیرش باسیلەوەش کرد کە ئەو دەرمانە لەپێشوتر لەسلێمانی لەڕێگەی هەندێک کەسەوە هاتوە و لەسەر هەندێک نەخۆش تاقی کراوەتەوە وەبەشێوەیەکی کاریگەر ئیشی خۆی کردوە و ئەتوانم بڵێم نەخۆشەکان ئیسفادەیان لێی کردوە.


ئەم دەرمانە دەرمانی دژەڤایرۆسە هیچ دژەڤایرۆسێک تاکو ئیستا کاری نەکردوە لەسەرڤایرۆسەکە ئەم دەرمانە ئەوەی تێی بینی کراوە کۆرسی توشبوونی واتە ماوەی درێژخایەنی نەخۆشەکەکەم دەکاتەوە .