له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانى كارێكى گه‌وره‌ى مرۆڤانه‌دا كه ساڵى ڕابردوو ئه‌نجامیدا، وڵاتى به‌ریتانیا، خه‌ڵاتى " ئازایه‌تى" ده‌به‌خشێته گه‌نجێكى كورد كه په‌ناهه‌نده‌ى ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاكام عه‌لى، گه‌نجێكى كوردى خه‌ڵكى " ڕانیه"یه‌و نۆزده ساڵه له وڵاتى به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌و ساڵى ڕابردوو له شارى " ستافۆرد شارلی" له كارێكى ده‌گمه‌ن‌و كه‌موێنه‌دا كه گیانى خۆى تێدا خستبووه مه‌ترسییه‌وه، شه‌ش كه‌سى له مردن ڕزگار كرد، كاتێك كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاگرى گرتبوو و ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ش له‌ناویدا گیریان خواردبوو.
له پاش ڕووداوه‌كه‌و ڕزگاركردنى شه‌ش هاوڵاتى به‌ریتانى له مه‌ردن له لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه كورده په‌نابه‌ره‌وه، میدیاکانی بەریتانیا " ئاکام"یان بە پاڵەوان ناو برد‌و ناوى ئاكام به ته‌واوى وڵات‌دا بڵاو بوویه‌وه.

پاش نیوەڕۆی، ڕۆژی شەممە، 27ی تەمموزی 2019 لەسەر رێگای شارۆچکەی " ستارفۆرد شایری" سەر بە شاری نۆتینگهام لە بەریتانیا ڕووداوێکی هاتوچۆ رویداوەو بووەتە هۆی وەرگەڕانی پاسێکی ڤان، بەهۆی ڕژانی گازیشەوە لە تەنکی ئۆتۆمبێلەکەوە پاسەکە گڕی گرتووەو سەرنشینەکان نەیانتوانیوە خۆیان دەرباز بکەن.
سەبارەت بە شێوازی ڕزگارکردنی ئەو شەش کەسە، ئاکام بە " دیبلۆماتیک مەگەزین" وت:" لەو کاتەدا کە روداوەکە روویدا من لە بەنزینخانەیەکی نزیکی شەقامەکە بووم، کە رووداوەکەم بینی ئۆتۆمبێلەکەم جێهێشت و بە ڕاکردن بەرەو شوێنی روداوەکە چووم تا من گەیشتم ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتبوو".
ئاکام دەڵێت:" کە گەیشتم بینیم خەڵکێکی زۆر لە چواردەوری ئۆتۆمبێلەکە کۆبوونەتەوەو تەنها بە مۆبایلەکانیان وێنەو ڤیدیۆ دەگرن و هیچی تر ناکەن، بۆیە منیش توڕە بووم و هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەم دا کەلە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، ئاخر چۆن دەبێت ڕێگا بدەیت خەڵک بەبەرچاوی تۆوە بمرن، من دڵنیام ئەگەر وازم بهێنایە ئەوا لەسەدا سەد ئەو کەسانە دەمردن".
ئاکام دەشڵێت:" ویستم لەدەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەکەوە رزگاریان بکەم، بەڵام دەرگاکە بەهۆی ئاگرەکەوە نەدەکرایەوە، پاشان خۆم هەڵدایە سەر پاسەکە کە کەوتبووە سەر لاتەنیشت و لەرێگای یەکێک لە جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەوە سەرجەم ئەو کەسانەم دەرهێنا کە لەنێو پاسەکەدا بوون".

گەنجە کوردە پەنابەرەکەی وڵاتی بەریتانیا وتیشی:" لەکاتی دەرهێنانی کۆتا کەسیاندا بە تەواوەتی ئاگرەکە لێمان نزیک بوویەوەو بەهۆیەوە دەستی راستم کەمێک سوتا و دوای چەند ساتێکی کەم لە دەرهێنانی هەموو سەرنشینەکان کە لە ئۆتۆمبێلەکە دورکەوتینەوە، ئۆتۆمبێلەکە تەقییەوە و بەتەواوەتی خۆم توشی شۆک بووم کە چیم کردوە".
له‌به‌رانبه‌ر ئازایه‌تى‌و ئه‌و كاره گه‌وره‌و مرۆڤانه‌یه‌دا، وڵاتى به‌ریتانیا خه‌ڵاتى " ئازایه‌تى" ساڵى 2020ى به‌خشییه ئه‌و گه‌نجه كورده په‌نابه‌ره.
ئاكام عه‌لى، به " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین"ى وت:" له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ى كه ساڵى پار كردم‌و شه‌ش كه‌شم له مردن ڕزگار كرد، له لایه‌ن وڵایه‌تى به‌ریتانیاوه خه‌ڵاتى " ئازایه‌تی"م بۆ ساڵى 2020 له‌سه‌رتاسه‌رى وڵاتى به‌ریتانیادا پێبه‌خشرا".
خه‌ڵاتى " ئازایه‌تى" خه‌ڵاتێكه ساڵانه له‌سه‌ر ئاستى وڵاتى به‌ریتانیا ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌سه‌ى كه كارێكى گه‌وره‌ى مرۆڤانه ئه‌نجام ده‌دات له‌و وڵاته‌دا‌و خۆنه‌ویستانه له پێناو هاوكاریكردن‌و ڕزگاركردنى كه‌سانى دیكه‌دا گیانى خۆى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌كو ئاكام عه‌لى به " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین"ى ڕاگه‌یاند، خه‌لاته‌كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌به‌خشرێت‌و ڕێكخراوێكیش ساڵانه سه‌رپه‌رشتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى دیاریكردن‌و به‌خشینى خه‌ڵاته‌كه ده‌كات‌و له ڕێگه‌ى ده‌نگدانیشه‌وه ئه‌و كه‌سه دیارى ده‌كرێت كه خه‌ڵاتى " ئازایه‌تی" بۆ هه‌ر ساڵك پێده‌درێت‌و دادوه‌رو مامۆستا‌و پارێزه‌رو ده‌سته‌بژێره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌نگ بۆ دیاریكردنى كه‌سه‌كه ده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌پاش ڕووداوه‌كه‌و گیان فیداییه‌كه‌ى ئه‌و گه‌نجه كورده په‌نابه‌ره، پۆلیسى به‌ریتانیا سوپاسى ئه‌ویان كرد‌و لە سوپاسنامەکەی پۆلیسی بەریتانیا بۆ ئاکام عەلی هاتووە:" دەمانەوێت بە تایبەت سوپاست بکەین بۆ ئەو کارە مرۆڤانەو پاڵەوانانەی کە کردت و یارمەتی ئەو کەسانەت دا‌و لە مردن ڕزگارت کردن".

پۆلیسی بەریتانیا بۆ ئاکامیشی نووسیووە:" ئەوە شایانی ناساندنە کە ئەو کەسانەت لە سوتان و مردن ڕزگار کرد، ئەوە لە کاتێکدا کە خەڵکیتر لەو شوێنەدا هەبوون و نەیانتوانیوە وەکو تۆ ئەو کارە ئازایانەو پاڵەوانانەیە بکەن، تۆ ژیانی خۆتت بە تەواوەتی خستە مەترسییەوە لە پێناوی ڕزگارکردنی ئەوان لە مردن".
هاوكات په‌رله‌مانى به‌ریتانیاش سوپاسى تایبه‌تیان ئاڕاسته‌ى ئاكام عه‌لى كرد‌و كاره‌كه‌ى ئه‌ویان به كارێكى پاڵه‌وانانه‌و مرۆڤانه‌ى گه‌وره ناو برد.
به وته‌ى خۆى جگه له سوپاسنامه‌ى تایبه‌تى په‌رله‌مان‌و پۆلیسى به‌ریتانیاو پێدانى خه‌ڵاتى ئازایه‌تى بۆ ساڵى 2020، له لایه‌ن چه‌ندین ڕێكخراو و ده‌زگاى وڵاتى به‌ریتانیاوه خه‌ڵاتى ڕ‌ێزلێنانى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى پێبه‌خشراوه.