ژیانی نهێنی عەدنان ئۆکتار، لە بارەی سێکس و گرتە ڤیدیۆییەکان و ڕوبەڕوبوونەوەی داریونیزم

2018-04-16

ن:حلیل ئەردا

و:ڕزوان حەسەن 

قسەكردن لەسەر موسڵمانێك كە باوەڕی بە بابەتی خەلقە، سەركردەی رێبازێكە، نەیاری داوكینسە و خۆی بە مەسیح ئاخیرزەمان دەزانێت، حەلیل ئەردا دەچێتە بنج و بناوانی ئەو کەسەوە، ووردەکاریی و نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات.

بە ئیلهام وەرگرتن لە پێگە و ناوبانگی بەرزی ئایینە ئەمریكیە مەسیحیە هاوشانەكەی، بیروباوەڕی ئیسلامی تادێت زیاتر خۆی دەردەخات و خۆی دەسەلمێنێت. لەسەر ژمارەیەک پێگەی ئەلیکترۆنی و لەنێو ژمارەیەک کتێبدا بە کۆمەڵێک ناونیشانی وەک فێڵی پەرەسەندن و لایەنی تاریکی داروینیزم، شێوازێکی نوێ لە پرۆسەی ڕەتکردنەوە کە بەباشی پارەدارکراوە و بە وریاییەوە سود لە شێوازی نوێ وەردەگرێت لە هێرشی ئایینی بۆ سەر بیروباوەڕی زانستی و بێباوەڕی (ئیلحاد)، وادەردەکەوێت ڕێگەیەکی بۆ گوزارشتکردن لەخۆی دۆزیبێتەوە. ڕیچارد داوکینس لەم دواییانەدا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز بۆخۆی دان بەم دیاردە نوێێەدا دەنێت کە دەڵێ: "دژایەتیکردنی وتنەوەی بابەتی پەرەسەندن لە پۆلەکاندا زۆر زیادی کردووە و زۆربەشی لەلایەن قوتابیە موسڵمانەکانەوە بووە."

پیری سەرمەشقی ئەم جوڵانەوە نوێیە، ئەو شارەزایەی لە هەموو جێیەکدا ئەبینرێت و ئەوانەی پەرۆشی سەلماندنی زاڵبوونی "زانستیبوونی قورئان"ن بەسەر "درۆی پەرەسەندن" باسی دەکەن و ئاماژەی بۆ دەکەن کەسایەتی سەرنجڕاکێش هارون یەحیایە.

،،

پیری سەرمەشقی ئەم جوڵانەوە نوێیە، ئەو شارەزایەی لە هەموو جێیەکدا ئەبینرێت و ئەوانەی پەرۆشی سەلماندنی زاڵبوونی "زانستیبوونی قورئان"ن بەسەر "درۆی پەرەسەندن" باسی دەکەن و ئاماژەی بۆ دەکەن کەسایەتی سەرنجڕاکێش هارون یەحیایە.

 

sde

 

یەحیا، کە لە ئەستەنبوڵ کارەکانی ئەنجام دەدات، دامەزرێنەری دەزگای توێژینەوەی زانستیە، کە دەزگایەکە گەورەی بڵاوکردنەوەی کاریگەرە و خاوەنی ٦۰ پێگەی ئەلیکترۆنی تابیەت بە نوسینەکانی ناوبراوە. ئەم دەزگایە فیلم و تۆماری دەنگی بە ۱٥ زمانی جیهان، لەوانە تورکی و ڕووسی و ئینگڵیزی و عەرەبی و ئەمهەری، دابیندەکات و بانگەشەی ئەوەش دەکات کە لە ساڵێکدا زیاتر لە نیو ملیۆن کتێب دەفرۆشێت، یەک لەوانە کتێبی وردی "ئەتڵەسی بونەوەران" کە زۆر بەڕوونی نوسراوە و لە دوو بەرگدا نێردراوە بۆ ژمارەیەک زانکۆ و کتێبخانە و زانای دیار (لەوانە ڕیچارد داوکینس) لە سەرانسەری جیهاندا. کتێبی ئەتڵەس، بە کۆمەڵێکی زۆر وێنە و هێڵکاری و ئامار کە پڕن لە ئایەتی قورئان، بە حساب دەیسەلمێنێت کە داوکینس بە تەواوی بەهەڵەدا چووە و هەموو ئەستێرە و گیاندارێک بەتەواوی وەک خۆی خوڵقێنراوە و لەڕێگەی هەڵبژاردنی سروشتەوە هیچ گۆڕانکارییە ڕووی نەداوە. 

یەحیا خەڵاتی پێشکەشی هەرکەسێک کردووە کە پاشماوەی بەبەردبووی کۆنی دۆزیبێتەوە، کە وەک خۆی دەڵێت کەمیی ئەو شتانەش ئەوە دەسەلمێنن پەرەسەندن هەڵەیە. کاتێک داوکینس بەشێوەیەکی ئاشکرا گاڵتەی بە توێژینەوەی نێو کتێبەکەی یەحیا کرد ( کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەکێک لەو وێنەکانی وێنەی پەپولەیەکە بەڵام لەڕاستیدا وێنەی قولاپێکی ماسی گرتنی شێوە پەپولەیە و لە ئینتەرنێت دزراوە و وێنەی گیراوە) و لەسەر پێگە ئەلیکترۆنیەکەی یەحیای بە ساختەچی ناو برد، یەحیا هەموو توانایەکی خۆی و کۆمەڵێک لە پارێزەرانی بەکارهێنا بۆ تۆماركردنی داوای یاسایی لەدژی و بەو هۆیەشەوە پێگە ئەلیکترۆنیەکەی داوکینس لە تورکیا قەدەغەکرا. ئەمە یەکێکە لەو هەزاران کەیسانەی کە ئەو بردویەتیە بەردەم دادگا.

،،

یەحیا گوێگری حازری هەیە لەنێو ئەو كەسانەی كە بەدوای پاساوی زانستیدا دەگەڕێن بۆ رەتكردنەوەی خۆرئاوا. لە چەندین ساڵی پێشوودا وەك راوێژكاری ژمارەیەك سیاسەتمەداری تورك خزمەتی كردووە و لە سەرانسەری جیهانی جیهانی عەرەبیدا پشتگیری بەدەستهێناوە لەوانە سعودیە و دوبەی، كە لەوێ كۆشكەكانی كتێبفرۆشتنی لە پێشانگاكانی كتێبدا بەشێوەیەكی دیار دەردەكەون.

 

سەرەڕای بوونی كێشە لە زانستەكەیدا، یەحیا بۆخۆی گوێگری حازری هەیە لەنێو ئەو كەسانەی كە بەدوای پاساوی زانستیدا دەگەڕێن بۆ رەتكردنەوەی خۆرئاوا. لە چەندین ساڵی پێشوودا وەك راوێژكاری ژمارەیەك سیاسەتمەداری تورك خزمەتی كردووە و لە سەرانسەری جیهانی جیهانی عەرەبیدا پشتگیری بەدەستهێناوە لەوانە سعودیە و دوبەی، كە لەوێ كۆشكەكانی كتێبفرۆشتنی لە پێشانگاكانی كتێبدا بەشێوەیەكی دیار دەردەكەون. هەروەها بابەتێکی سەرنجڕاکێشی پیشانی میدیای خۆرئاوا دا و گەشتی گرانبەهای بۆ ئەستەنبوڵ خستە بەردەم هەر ڕۆژنامەنوسێک کە بیویستایە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدات و لە هەر شوێنێ داوای بکرایە دەچوو بۆ چاوپێکەوتنی ڕادیۆیی. لەم دوایانەدا لەلایەن ڕۆژنامەی The Irish Times و ڕادیۆی American National Public و لەلایەن گۆردۆن لیدی لە ڕادیۆی ئەمریکا و لەلایەن گۆڤاری زانستی Seed ی ئەمریکا و تەنانەت لەلایەن گۆڤاری Skeptic شەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام دراوە. لەگەڵ ئەوەی لە ڕوماڵی میدیای خۆرئاوادا بەشێوەیەکی گاڵتەئامێزانە مامەڵە لەگەڵ بانگەشە زانستیەکانی یەحیادا کراوە (ئەو بانگەشانەی کە هێشتاش وەک بەڵگەی زیادبوونی کاریگەرییەکەی لەسەر پێگە ئەلیکترۆنیەکەید ماون)، بەڵام لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا زۆر بە جددیتر مامەڵە لەگەڵ خۆیدا کراوە. هەر لە ڕۆژنامەکانی میسر و بۆسنەوە بۆ کەناڵە ئاسمانیە کاریگەرەکانی وەکو جەزیرە و پرێس تیڤی (سەر بە ئێران) و تاکو دەزگا میدیاییە بچوکەکانی موسڵمانان لە خۆرئاوا لەوانە ڕادیۆی ئوممە و رادیۆی ڕەمەزان، نوسین و بەڵگەکانی هارون یەحیا کە بەڕواڵەت لەڕووی زانستیەوا بڕواپێکراون و بەدڵی جەماوەر ماددەگەرایی هەڵدەسەنگێنن و مژدەی لەناوچوونی دیکتاتۆریەتی داروینیزم دەدەن، بە جۆش و خرۆشاوە لەلایەن کۆمەڵێکی نوێ لە خەڵکیەوە پێشوازییان لێکراوە کە برسیی گوتارە ڕزگارکەرەکانی  باڵادەستیی ئیسلامن.

sd

 

هەروەک ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی ناسان شنایدەر دەڵێت بڕیاردان لەسەر پەیامەکەی یەحیا لەسەر بنەمای ناوەرۆکە زانستیەکەی سەر دەرنەکردنە لە مەسەلەکە: "بەو پێیەی هێزی ئەو پەیامەی، بەنیسبەت ئەو کەسانەی لەڕووی زانستیەوە نەخوێنەوارن، بریتیە لەو دید و تێڕوانینە کە هەیە بۆ مەسەلەی خۆپاككردنەوە لە تاوان".

هاوکات یەحیا کە بووەتە جێی متمانەی ڕادیکاڵە ئیسلامیەکان و لەلایەن کۆنگرێسمانە پارێزکارەکانەوە پشتگیری بەدەست هێناوە لە بەرامبەر هەڵوێستە بەهێزەکانی لەدژی تیرۆریزمی ئیسلامی، ڵەلایەن پیاوانی ئایینی جولەکەی ئەنجومەنی پەڕگیری سەنحاریب لە ئیسرائیل ڕێزی لێنراوە لە بەرامبەر دژایەتیکردنی ئیلحاد و هەروەها خوازیارە یەکێتیەکی ئیسلامی تورکی دروست بکات تاکو وەک ئیمپراتۆریەتێکی عوسمانی نوێ هەموو جیهان لە خۆرهەڵاتی ڕوسیاوە بۆ خۆرئاوای نەیجیریا پێکەوە ببەستێتەوە و جیهانی ئیسلامی لەژێر سەرکردایەتی تورکیادا یەکبخات.

بەڵام چەند کەس لەوانەی بە شەوقەوە پەیامەکەی یەحیایان هەزم کردووە ئاگایان لەوە هەیە کە ئەو پیاوە توشی شیزۆفرینیا بووە و لە ساڵی ۲۰۰۸ تۆمەتبار کرا بە بەڕێوەبردنی ڕێخراوێکی تاوانکاری؟ ئەگەر کۆتا داواکەی کە خستویەتیە بەردەم دادگا شکست بهێنێت ئەوە بۆ سێ ساڵ دەخرێتە زیندانەوە.

،،

چەند کەس لەوانەی بە شەوقەوە پەیامەکەی یەحیایان هەزم کردووە ئاگایان لەوە هەیە کە ئەو پیاوە توشی شیزۆفرینیا بووە و لە ساڵی ۲۰۰۸ تۆمەتبار کرا بە بەڕێوەبردنی ڕێخراوێکی تاوانکاری؟ ئەگەر کۆتا داواکەی کە خستویەتیە بەردەم دادگا شکست بهێنێت ئەوە بۆ سێ ساڵ دەخرێتە زیندانەوە.

 

چۆن پیاوێكی وا كە پێویستی بە سەرچاوەیی دارایی بەردەوام هەیە، بووە گەمەكەرێكی نێو دیبەت و گفتوگۆ جیهانیەكان لە بارەی ئەسڵی ژیان و داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسلام و خۆرئاوا؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە چەندین جار لە چەند مانگی رابردوو سەردانی ئەستەنبوڵم كردووە (لەسەر تێچووی خۆی خۆم)، پەیوەندیم بە هەندێ سەرچاوەوە كردووە و قسەم لەگەڵ ئەندامانی پێشووتری گروپەكەی و ئەو رۆژنامەنوس و شیكەرەوە سیاسیانەدا كردووە كە شوێن كارە سەیروسەمەرەكەی كەوتون و قسەشم لەگەڵ ئەو شارەزایانەدا كردووە كە بەرگرییانە لەو كەسانە كردووە كە بونەتە ئامانجی رێخراوەكانی یەحیا. زۆرێك لەوانەی چاوپێكەوتنم لەگەڵدا ئەنجامدان بە ناوی خوازراوەوە قسەیان كرد، ئەویش لە ترسی پرسیار و لێكۆڵینەوەكانی ئەو كەیسانەی دادگا كە لەم ساڵانەی دواییدا رووبەڕووی نەیارەكانی و رەخنەگرانی بوونەتەوە و یەكێك لە یاریدەدەرەكانی پێشووی ئەمەی وەك هەڵمەتی "تیرۆری یاسایی" وەسف كردووە.

 

df

 

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2009 كاتێك گەیشتمە ئەستەنبوڵ پێیان وتم دەكرێت لەدوای چاوەڕوانیكردنی كۆتا ئەنجامی كۆتا داوای یاسایی خۆی لە دادگا یەحیا بەرچاو بكەوێت لەكاتی سەردانیكردنی مۆڵە گەورەكانی وەك كانیۆن و ئیستینیە پارك لە ئەستەنبوڵ، بە هاودەمی كۆمەڵێ دەستوپێوەندی ژن و پیاوەوە كە جلی گرانبەها و هاوشێوە و دیزاینكراویان لەبەردایە و بە چاویلكە چاویان داپۆشراوە. یەحیا بە پۆشاكێكی نیشانەدارەوە –بە ریشكی رێك و چاكەتێكی سپی خەتدار و چاویلەكەی تایبەتەوە- خۆی وەك پیاوێكی خاوەن دەسەڵات و خاوەن نفوز نیشان دەدات، پیاوێك كە متمانەی بە گرنگیی خۆی هەیە. بەڵام ئایا هیچ شتێك هەیە پێچەوانەی ئەوەبێ كە بەدیاردەكەوێ.

بە دڵنیاییەوە ناوی هارون یەحیا نییە كە نازناوێكە بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ ئەو كارانەی بەكاردێت كە لە جیهانی ئینگلیزی زماندا ئەنجام دەدرێن. ناوی راستەقینەی بریتیە لە عەدنان ئۆكتار، هەرچەندە بە "عەدنان هۆدجە(عەدنانی بانگخواز)"یش ناسراوە و لای شوێنكەوتووانی ناوی عەدنان ئاگابیە(عەدنانی برا گەورە). لە ساڵی 1956 لەدایك بووە، لە كۆتاییەكانی ساڵانی حەفتاكان لە ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی ئەستەنبوڵ خوێندكار بووە و لەوێ بەشی دیزاینی ناوماڵی خوێندووە. لەم ماوەیەدا چووتە ژێر كاریگەری بیروباوەڕەكانی بانگخوازی نوخبە و نوێخوازی ئیسلامی سەعید نورەسیەوە، بەتایبەتی تێكەڵكردنی تەسەوفی ئیسلامی بە گوتاری زانستی لەلایەن نورەسیەوە.

لە ماوەی ساڵانی توندوتیژی و چەوساندنەوەی دوای كودەتاكەی سێپتێمبەری ساڵی 1980 ،كە كودەتایەكی (جونتا)سەربازی لەو ساڵەدا سەپاند، عەدنان ئۆكتار وەك كەسایەتیەكی گشتی لە توركیادا دەركەوت. لە ژینگەیەكی سیاسی و كەلتوری ناسەقامگیردا، لەگەڵ ئەو هەڕەشەیەی لەلایەن سیاسیەكانی جەنگی ساردەوە لە توركیا دەكرا لە دەرەوە و لەگەڵ پێكدادانی نێوان نوێخوازە عەلمانیە كەمالیستەكان و گروپێكی سەربازی ئیسلامی پەرەسەندوو لە ناوخۆدا، گۆڕەپانەكە كەوتبووە سەرپشت بۆ دەركەوتنی كەسایەتیەكی نوێ و پیاوێكی موسڵمانی توركی مۆدێرن. ئۆكتار هاتە نێو گۆڕەپانەكەوە و بە توندی دەستیگرت بە كتێبەكانی سەرەتای لەوانە كتێبی "یەهودیەت و ماسۆنەكان"، لەگەڵ بەرهەمێكی داتاشراوی پێكهاتوو لە كڵێشەی دژە سامی بەناوی "پرۆتۆكۆڵەكانی پیرانی زایۆن" كە تیایدا جولەكەكان و ماسۆنەكان بە رێگری زیرەكانەی دەركەوتنی نەتەوەیەكی موسڵمانی توركی بەهێز و نوێ دانراون. وەك ئۆكتار دەنوسێ "ئامانجی سەرەكی جولەكە و ماسۆنەكان ئەوەبوو بەها رۆحی و ئایینی و ئەخلاقیەكانی گەلی توركیا لەناو ببەن و خەڵكەكە بكەن بە ئاژەڵ."

،،

ناوی راستەقینەی بریتیە لە عەدنان ئۆكتار، هەرچەندە بە "عەدنان هۆدجە(عەدنانی بانگخواز)"یش ناسراوە و لای شوێنكەوتووانی ناوی عەدنان ئاگابیە(عەدنانی برا گەورە). لە ساڵی 1956 لەدایك بووە، لە كۆتاییەكانی ساڵانی حەفتاكان لە ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی ئەستەنبوڵ خوێندكار بووە و لەوێ بەشی دیزاینی ناوماڵی خوێندووە. لەم ماوەیەدا چووتە ژێر كاریگەری بیروباوەڕەكانی بانگخوازی نوخبە و نوێخوازی ئیسلامی سەعید نورەسیەوە.

 

df

 

دوابەدوای ئاشكرابوونی ئۆكتار دەستگیر كرا و تۆمەتی هەوڵدان بۆ شۆڕشی ئایینی خرایەپاڵ كە ئەوەش تاوانێك بوو لەدژی یاسای عەلمانی. دواجار بۆ 19 مانگ خرایە زیندانەوە ئەگەرچی بەهیچ شێوەیەك بە فەرمی تاوانبار نەكرا. لەم ماوەیەدا خرایە نۆرینگەیەكی پزیشكی زیندانێكەوە و دواتر خرایە نەخۆشخانەی دەرونی "بەكیرۆی"وە و لەوێ توشی شڵەژانی كەسێتی و شیزۆفرینیا بوو.

هەرچەندە خۆم دەستنیشانكردنی فەرمییی نەخۆشیم بینیوە، بەڵام هێشتا روون نییە كە ئاخۆ نیشانەكانی راستەقینەن و بوونیان هەیە. هەندێ لە كەسانی وەكو نوسەری ئیسلامی هاوپۆلی پێشووی ئەدیب یوكسل، كە لە ساڵی 1986 لە هەمان ماوەدا زیندانی كرا، پێیوایە ئۆكتار بۆ دوركەتنەوە لە خزمەتی سەربازی ناچاری و تۆمەتی تاوان خۆی فێڵی لێدەدا. ("كە ئەمەش، وەك  یوكسل دەنوسێ، جێی پێكەنینە چونكە ئەو بەراستی لەڕووی عەقڵیەوە نەخۆش بوو؛ شێتێكی خەیاڵی بوو.") وەك یوكس دەڵێت بەپێی ئەمە ئۆكتار باوەڕی وابوو خۆی ئیمامی مەهدیە، ئەو مەسیحەیە كە لە مەزهەبی سوننیدا باسكراوە پێشتر.

لەگەڵ ئەوەی ئۆكتار خەریكی دروستكردنی ناو و ناوبانگ بوو بۆ خۆی لەڕێگەی كتیبەكانیەوە، كارە راستەقینەكەی لە پشتی پەردەوە ئەنجام دەدرا، هاوكات دەستیكرد بە كۆكردنەوەی گروپێك لە شوێنكەوتووانی كە خۆیان تەرخان كردبوو بۆ بیروباوەڕە نائاسایی و شێواوەكەی. ئۆكتار بە كاریزما حەقیقیەكەی (كە تەنانەت نەیارە بەهێزەكانیشی دانیان پێدا دەنا) و توانای سودوەرگرتن و بەكارهێنانی كەسانی دەوروبەری بەشێوەیەكی زیرەكانە، دەستیكرد بە بنیادنانی رێبازێك لەدەوری خۆیدا و بەشێوەیەكی بەرفراوان پشتی بەو تەكنیكانە بەست كە لەلایەن پێشەوا مەسیحیەكانی وەكو چارلس مانسۆن و جیم جۆنس بۆ یەكەم جار بەكاریان هێنابوون و بەشێوەیەكی تایبەتیش ستراتیژەكانی كڵێسای یەكگرتوو لە ئەمریكا (moonie) و باگوان شری رانجیش (ئۆشۆ) و رێبازی ئایینی (scientology) بەكارهێنا بۆ بەئامانجگرتنی خەڵكانی گەنجی بێزار بەڵام دەوڵەمەند و خوێنەوار، چونكە ئەوەی دوپات دەكردەوە كە ئەم كەسانە هەموو ماڵ و موڵكێكیان دەبەخشنە رێبازەكە و بە گەرموگوڕییەوە رێسا هەڕەمییە توندەكانی رێساكانی سزادان دەسەپێنن. ئەگەرچی، كە بۆ هەموو رێبازەكانیش وایە، زۆر قورسە بزانی چ شتێك گەنج و دەوڵەمەند و خوێنەوار ڕادەكێشێت.

دایلیك شوێنكەوتووی پێشووی ئۆكتار شتێكی جیاوازمان نیشان دەدات. دایلیك كە ئێستا ئافرەتێكی خاوەنكاری باشە و لە سییەكانی تەمەنیدایە بیری دێت كە چۆن یەكەمجار چاوی بە ئۆكتار كەوت، كە ئەوكاتەی سەردانی كردووە هێشتا لە نەخۆشخانەی دەروونی بووە و دوای ئەو هاوڕێ كوڕەكەشی ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە دەیەوێت ببێتە شوێنكەوتووی. دایلیك پێی وتم "چاوەڕێم نەدەكرد ئەو كەسەی كە دەتترسێنێ كەسێكی خراپ بێت." بەڵكو پێچەوانەكەی دەرچوو، پیاوێك بوو باڵابەرزی كوڵم پەمەیی و چاو شین بوو. زۆر پێئەكەنی، پڕبوو لە خۆشەویستی. ئەم ئافرەتە فریوی خواردووە.

،،

لەگەڵ ئەوەی ئۆكتار خەریكی دروستكردنی ناو و ناوبانگ بوو بۆ خۆی لەڕێگەی كتیبەكانیەوە، كارە راستەقینەكەی لە پشتی پەردەوە ئەنجام دەدرا، هاوكات دەستیكرد بە كۆكردنەوەی گروپێك لە شوێنكەوتووانی كە خۆیان تەرخان كردبوو بۆ بیروباوەڕە نائاسایی و شێواوەكەی

بە ئاشكرا و بە بەرچاوی كامێراكان ئۆكتار دەستی كرد بە ئەنجامدانی چاوپێكەوتن و كۆبونەوە لە قاوەخانە شوێنە تایبەتیەكانی ناوچە جوان و نایابەكانی قەراغ ئەستەنبوڵ و لەوێ ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی گەنجی دەوڵەمەند و جوان كۆدەبونەوە بۆ وتار و دوعا و نوێژ. پاش ماوەیەکی کەم دیلیک لەچک دەکاتە سەری بەڵام تەنها لە دەرەوەی ماڵەوەیان بۆ ئەوەی خێزانەكەی بە ئیلتیزاماتی ئەو ئاینەی نەزانن که تازه دۆزیویەتیەوە. هەموو هاوڕێکانی لەو گروپە دەرچووی قوتابخانە گشتییە گرانبەهاکان بوون و بە زمانی بیانی خوێندوویانە و زۆربەشیان مناڵی خێزانە دەوڵەمەندەکانی کەسایەتیە دیارەکان بوون. له ڕۆژانی سەرەتاوە گفتوگۆکان لەخۆوە گۆڕاون بۆ بابەتەکانی تایبەت بە پیلانگێڕیەکانی جولەکە کە بەلای ئۆکتارەوە گرنگ بوون. دیلیک ئەوەی لەبیرە کە "چەندە ڕقێکی گەورە لە جولەکە و ماسۆنەکان بونی هەبووە. جولەکەکان ئەو خەڵکانەی کە جیهانیان وێران کرد و ئێمەش خەڵکانێکی موسڵمانی چاکین و شەڕیان لەگەڵ دەکەین."

ئەم کۆبونەوە هەستیار و کۆمەڵە گفتوگۆیانه بەشێک یاخود کۆمەڵێک بوون لە پرۆسەی کۆکردنەوە و ئاڕاستەکردنی ئیسلامیانەی خەڵک. لەگەڵ ئەوەدا گروپەکەی ئۆکتار ئاڕاستەیەکی جیاوازی وەرگرت. دیلیک دەڵێت ئۆکتار خێرا پاش ماوەیەکی کەم دەستبەرداری هەموو ئەو سوننەتە زارەکیانەبوو کە پەیوەندییان بە وشە و کرداری پێغەمبەر موحەممەدوە هەبوون و بڕیاریدا قورئان ببێتە تاکە مەرجەع. لێرەوە ڕۆژانە پێنج نوێژی کەم کردەوە بۆ سێ نوێژ و سەرپۆشی ئافرەتی لابرد. ئۆکتار پێی وتین ئیمامی مەهدی لە تورکیا دەردەکەوێت و لەگەڵ سوپایەک لە گەنج دێت. هەرگیز نەیدەوت ئیمامی مەهدی خۆیەتی بەڵام باوەڕی وابوو کە ئەوە بەو شێوەیە.

d

 

بەدرێژایی ساڵانی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان ئۆکتار کۆمەڵگەیەکی بۆ خۆی دروستکرد. شوێنکەوتووانی له سەیرانگا و ناوچە گەشتیارییە ڕاقیەکانی هاوینەی سەر کەناری دەریای مەڕمەڕە زۆر بە چالاکی جموجوڵیان دەکرد. هاوڕێیەکم، کە لە ساڵانی هەشتاکاندا زۆربەی پشووەکانی لە ڤێلای هاوینەی خێزانەکەی لە ناوچەکە بەسەردەبرد، ئەوە دەگێڕێتەوە کە چۆن شوێنکەوتووان ئامانجی خۆیان دەپێکا: لەوێ ڤێلایان دەکڕی و کچ و کوڕی سەرنجڕاکێشیان جیادەکردەوە. کوڕەکان زۆر قوز بوون، بەجۆرێک ئەیانتوانی بە ئاسانی بۆخۆیان ڕات بکێشن. بەڕای لەبەر ئەمەبوو کە بە کوڕ دەستیان پێکرد، هەرکە کچەکان دەهاتنە ناو کۆمەڵەکەوە دەبوو واز لە مۆدە و ستایلی سێکسی بهێنن، بەوەش نەیاندەتوانی ئەندامی نوێ بۆخۆیان ڕابکێشن. بەڵام بۆ کوڕان یاساکان نەرمتر بوون، بەوەش دەیانتوانی بەردەوامبن لە هێنانی ئەندامی نوێ.

رێکخراوی كۆمەڵایەتی نێو گروپەكە تادەهات بەشێوەیەكی زیاتر پلەبەندیی توندی تێدا دروست دەبوو و هەروەها، وەك لە رێبازە مەسیحیەكاندا باوە، پەیوەندییە سێكسیەكان بەشێوەیەكی توند كۆنترۆڵ كرابوون، هاوكات ئەو دەستڕۆیشتنەی كابرای بەناو مەسیح هەیبوو لەوانیتر قەدەغە كرابوو. ئۆكتار هەموو ئەندامە مێینەكانی بە موڵكی شەرعی خۆی دەزانین. بێرك، وەك ئەندامێك لەدوای حەوت ساڵ لە دورخستنەوە، بەم جۆرە باسی گروپەكە ئەكات: "لەوێ خوشك (bacilar) و دۆست (cariyeler) و برا (kardesler) و ئەندامی نێر هەبوون. برایەكان رێگەیان پێدرابوو هاوسەرگیری لەگەڵ دۆستەكان بكەن، هاوكات خوشكەكانیش هەموویان هاوسەرگیرییان لەگەڵ عەدنان هۆدجا ئەنجامدابوو." بێگومان ئەم هاوسەرگیرییانە یاسایی نەبوون، بەڵام لەنێو گروپەكەدا بەو شێوازە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرا. هەروەك لە رێبازی ئایینی (scientology)یشدا هەیە، لەڕێگەی زەلیلكردن و مامەڵەی وەك دەركردن و توندوتیژی جەستەیی زەبت و رەبتی گروپەكە هێڵراوەتەوە. بێرك پێی وتم " من بۆخۆم دەزانم ئۆكتار لە خوشكەكان دەدات."

هەروەها ئۆكتار پێداگربووە لەسەر یەك شێوازیی لە جلوبەر و رەفتار و تەنانەت رازاندنەوەی ناوماڵ. بێرك دەڵێ "دەبوو هەموو وەك یەك بوونایە." شێوازی قژ و پێڵاو و چاكەت. دەبوو لە گرانترین براند بونایە، لەوانە Versace و Gucci، وە دەبوو رێك بەو شێوەیە بوونایە كە ئەو دەیویست. تەنانەت ئەو ڤێلایانەی كە هەموومان تیایاندا بەیەكەوە بووین دەبوو بەپێی حەزی ئەو بڕازێنرێنەوە. دەبوو شتی ئەنتیكەی گرانبەهایان تێدا بووایە، تێكەڵ لەگەڵ ئاڵتونی شێوە گەڵا و داری تاریك." كامێرای چاودێری لە شوقە گشتییەكاندا دانرابوون، بەوە یارمەتی ئۆكتاریان دابوو ئەندامەكانی و كەسانی دەرەوە بخاتە ژێر كۆنترۆڵیەوە. وەك پەڕاوی تاوانباران بە ڕوونی نیشانی دەدات كچانی گەنج فریودراون و لەسەر بەڵێنی ئەوەی كە لە گروپەكە وەردەگیرێن هێنراون بۆ ئاهەنگە سێكسیەكان بەڵام لەدواجاردا ناچاركراون سێكس لەگەڵ ئەو پیاوە خاوەن دەسەڵات و نفوزانە بكەن كە گروپەكە پێویستی پێیان بووە بۆ سەركەوتنی سیاسی و ئابوری خۆی. ئەوانەی سێكسیان كردووە وێنەیان گیراوە و بەكارهێنراوە بۆ ناچاركردنی ئەو پیاوانەی جێی گومانن بۆ ئەوەی بەگوێرەی بەرژەوەندی گروپەكە هەڵسوكەوت بكەن. لەو شایەتیانەی وەرگیراون، هەردوو مۆدێل توگچە دۆراس و سیكین پیریلەر زانیاری وردیا لەسەر ئەوە داوە كە چۆن ئەندامانی گروپەكە وەك "كۆیلەی سێكسی" مامەڵەیان لەگەڵ كردوون چۆن ئۆكتار شوێنكەوتووانی ناچاریان كردوون سێكسی كۆم و شێوازی دیكەی سێكسیان لەگەڵ ئەنجام بدەن.

،،

 ئۆكتار پێداگربووە لەسەر یەك شێوازیی لە جلوبەر و رەفتار و تەنانەت رازاندنەوەی ناوماڵ. بێرك دەڵێ "دەبوو هەموو وەك یەك بوونایە." شێوازی قژ و پێڵاو و چاكەت. دەبوو لە گرانترین براند بونایە، لەوانە Versace و Gucci، وە دەبوو رێك بەو شێوەیە بوونایە كە ئەو دەیویست. تەنانەت ئەو ڤێلایانەی كە هەموومان تیایاندا بەیەكەوە بووین دەبوو بەپێی حەزی ئەو بڕازێنرێنەوە.

 گرنگ نییە یاساكان چەندە هەڕەمەكی بوون، ئۆكتار لەڕێگەی خوێندنەوەی قورئان و مێژووی ئیسلامیەوە رەوایەتی پێداون. گرتنی زیاد لە ئافرەتێك وەك دۆست لەڕێگەی گەڕانەوەی بۆ حەریمەكانی عوسمانی پاساوی بۆ هێنراوەتەوە و هاوكات ئایەتی قورئانیش هێنراوەتەوە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ پچڕاندنی پەیوەندی شوێنكەوتووە گەنجەكان لەگەڵ خێزانەكانیان. هەروەك شارەزایەكی یاسایی دیار، كە بەشدار بووە لە هەندێ كەیسی دژ بە ئۆكتار لە دادگا، باسی دەكات "لە خوێندنەوەی ئۆكتاردا خۆشەویستی بۆ دایك و باوك سەرپێچیكردنی خودایە. دایباب (دایك و باوك) خودا رایسپاردوون منداڵ پێبگەیەنن. هەركە منداڵەكە دەگاتە تەمەنی هەرزەكاری رۆڵی دایباب كۆتایی دێت. ئەگەر رێك بكەوێت دایكان و باوكان بێنە ناو گروپەكەوە ئەوا بە دیندار دادەنرێن و لەوانەشە ببنە ئەندامی هاوڕێ. ئەگەر هەر بەبێ باوەڕی بمێننەوە ئەوان بە دوژمن دادەنرێن." شوێنكەوتووان بەم پاساوهێنانەوەیە پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەكانیان پچڕاند و دواجاریش گروپەكە پشتی بە سەرچاوە دارایی و كۆمەڵایەتیەكانیان بەست. تۆماری تاوانەكان باس لەو شێوازەش دەكات كە لەڕێگەیەوە شوێنكەوتووان هاندراون هەژماری بانكیی خێزانەكانیان بدزن و پشكەكانیان بفرۆشن.

لەگەڵ هاتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ساڵی 1994 دەرفەتێكی چاوەڕواننەكراو بۆ ئۆكتار هاتە پێشەوە. پارتی ئیسلامی پەڕگیر "ڕەفاه"، كە شوێنگرەوەی پارتی داد و گەشەپێدانی حوكمڕان بوو، پۆستی شارەوانییەكانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەی بردەوە. بەڵام سەرۆك شارەوانییە نوێیەكان ( كە لە ئەستەنبوڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان بوو) ئەزمون و شارەزایی و تۆڕی كۆمەڵایەتی و ئابوری كەمیان هەبوو بۆ كاری بەڕێوەبردن بەشێوازێكی كاریگەر. ئەوان پێویستیان بە كۆمەڵێ هاوپەیمان بوو كە هەم بەتەواوی ئیسلامی بوون و هەم خاوەن سەرچاوەی باش بوون. بە چاوی قۆستنەوەی چانسە سەرەكیەكە، ئۆكتار بەرەو پێشەوە هەنگاوی نا. رۆژنامەنوس و سەرنوسەر فاتیح ئەلتەیلی، كە چەندین جار بەرەوڕووی بۆتەوە و لە ئەنجامدا ناچاربووە شەڕی بردنەوەی ژمارەیەك كەیسی دادگا بكات، ئەمەی وەك چركەساتێكی گرنگ بۆ خۆبەهێزكردن سەیركردووە: "لە ساڵی 1995 و 1996 ئەو كۆمپانیایانەی لە چوارچێوەی نفوزی ئۆكتاردا بوون رێكەوتنێكی بازرگانی گەورەیان ئەنجامدا لەگەڵ شارەوانیەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی رەفاه، بەتایبەتی لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە. بۆ نمونە لە هێرشێكدا بۆ سەر دانیشتنێكی گروپەكە پۆلیس ئۆگوژان ئەسیلتوركی وەزیری ئەو كاتەی حكومەتەكەی رەفا و یەكێك لەخاوەن ئایدۆلۆژیا دیارەكانی ئیسلامی سیاسی لە توركیا دەستگیر كرد.

لەڕاستیدا لەماوەی ئەم ساڵانەدا بوو گروپەكە هێز و دەسەڵاتێكی زۆری بەدەستهێنا. شوێنكەوتووانی تەنانەت لە دوبەی كۆمپانیایان دامەزراند." هەندێ لە شوێنكەوتووان بەرەو ئاسیای ناوەندی بەشوێن وەبەرهێنەرانی توركیدا رۆیشتن و بەو پارەیە دەزگای بازرگانی خۆیان دامەزراند كە لە خێزانەكانیان بردبوویان و قازانجەكەشیان دەگەڕایەوە بۆ ئۆكتار.

لە دەستێوەردانێكی دیكەی سەربازیدا، واتە "كودەتای ساڵی 1997 كە بەبێ خوێنرێژی ئەنجام درا" حكومەتی ئەربەكان ناچاركرا لە حوكم بێتە خوارەوە و بەوە پارتی ڕەفاه هەڵوەشایەوە. ئۆكتار كاریگەرییە سیاسیەكەی خۆی لەدەستدا (كە كاریگەرییەك بوو هەرگیز لە حكومەتی ئێستای ئەكەپەدا، كە خوازیاری ئەوەیە خۆی لێی دوورخاتەوە، بەدەستی نەهێناوەتەوە). ئۆكتار ئەگەر هیچیش نەبێت كەسێكی بوێرە و جارێكی دیكە شێوازی كاری خۆی گۆڕیوە.

 

،، 

ساڵی 1998 دەزگای زانست و توێژینەوە كە ئۆكتار لە ساڵی 1990 دایمەزراند هەڵمەتێكی دژی داروینیزم راگەیاند و دەیان هەزار كۆپی كتێبی "فێڵی پەرەسەندن"ی لە توركیا بەخۆڕایی دابەشكرد و ئەوەش رێگەی بۆ ئۆكتار كردەوە دەست بە نوسینی كتێبی ئەتڵەسی بونەوەر بكات و وەك دەمڕاستی بیروباوەڕی موسڵمانان بە دروستبونی بونەوەران لەلایەن خودایەكەوە رۆڵی نوێ بگێڕێت.

لە ساڵی 1998 دەزگای زانست و توێژینەوە كە ئۆكتار لە ساڵی 1990 دایمەزراند هەڵمەتێكی دژی داروینیزم راگەیاند و دەیان هەزار كۆپی كتێبی "فێڵی پەرەسەندن"ی لە توركیا بەخۆڕایی دابەشكرد و ئەوەش رێگەی بۆ ئۆكتار كردەوە دەست بە نوسینی كتێبی ئەتڵەسی بونەوەر بكات و وەك دەمڕاستی بیروباوەڕی موسڵمانان بە دروستبونی بونەوەران لەلایەن خودایەكەوە رۆڵی نوێ بگێڕێت.

گومانی گەورە لەسەر ئەوە هەیە كە ئاخۆ ئەم كتێبانە –لەراستیدا ئەو 150 كتێبەی كە دەڵێ خۆم نوسیومن- لەڕاستیدا لەلایەن ئۆكتارەوە نوسرابن. بێرك كە بەشێك بوو لە ئەڵقەی داخراوی گروپەكە لەو كاتەدا ئەمە پشتڕاست دەكاتەوە كە دەڵێ: "كۆمەڵێك لە شوێنكەوتوو هەبوو ئەركی نوسینی كتێبەكانیان پێ سپێردراوە. بۆ هەر كتێبێك هەندێ سەرچاوەی كەمی گرنگ لەو نوسەرە مەسیحییانە وەردەگرن كە باوەڕیان بە بابەتی خەلق هەیە، بەتایبەتی زۆربەی ئەوانەی لە ئەمریكادان. بەبێ مۆڵەت وەرگرتن ئەو دەق و بەشە نوسینانە وەردەگرن كە یەك دێنەوە لەگەڵ رێچكەكەیان لەبارەی خەلقەوە. دواتر وێنە و ژمارەیەكی كەم ئایەتی قورئان و هەندێ جاریش كەمێك لە تەفسیرەكەیان زیاد دەكەن بۆیان." هیچ یەكێك لەم بیرۆكانە هی ئۆكتار نین

بە هەستكردن بە بوونی دەرفەتێكی دیكە راستەوخۆ دوای یازدەی سێپتێمبەر، ئۆكتار بەشێوەیەكی شێتانە وازی لە بیری ژەهراوی دژە سامی پێشووی هێنا و نوسینێكی بەناوی "ئیسلام دژی تیرۆرە" بڵاوكردەوە كە دیاربوو بۆ ئەوە نوسیبووی مەرایی بۆ ئەمریكا بكات. پێشووتریش گروپەكەی ئۆكتار پەیوەندی دروستكردبوو لەگەڵ كۆنگرێسمانانی ئەمریكا لەساڵی 2000، كاتێك دەزگای زانست و توێژینەوە پەیامی پشتیوانی لە حەوت ئەندامی كۆنگرێس و سیناتۆری خانەنشینكراو ستیڤ سیمسەوە پێگەیشت كە گروپەكەیان وەك "هێزێكی خاوەن كاریگەری بۆ كاری چاكەی نێو خەڵكانی گەنجی توركیا، وەسف كردبوو و ستایشتی ئەركەكەیان كردبوو "كە لەپێناو دیموكراسی و پاراستنی بەها ئەخلاقی و نەتەوەییەكان و رێزگرتن لە یاسا پێی هەڵدەستن".

لەوكاتە بەدواوە ئۆكتار بۆتە داكۆكیكەرێكی گەرموگوڕی دیالۆگی نێوان بیروباوەڕەكان و لە هەوڵدایە باوەڕدارانی هەموو گروپەكان یەكبخات لەدژی كاریگەری خراپی داروینیزم، كە ئێستا ئەو بە بەرپرسیاری دەزانێت لە بەرامبەر فاشیزم و بیری دژە سامی و كارەساتی هۆڵۆكۆست. لەم دواییانەشدا لەبارەی "یەكێتی توركی-ئیسلامی"یەوە قسەی كردووە كە یەكێتیەكە لەژێر سەركردایەتی توركیادا ئاشتی دەهێنێت بۆ تەواوی جیهانی ئیسلامی.

،،

بەدواوە ئۆكتار بۆتە داكۆكیكەرێكی گەرموگوڕی دیالۆگی نێوان بیروباوەڕەكان و لە هەوڵدایە باوەڕدارانی هەموو گروپەكان یەكبخات لەدژی كاریگەری خراپی داروینیزم، كە ئێستا ئەو بە بەرپرسیاری دەزانێت لە بەرامبەر فاشیزم و بیری دژە سامی و كارەساتی هۆڵۆكۆست.

دەشێت تێكەڵاوی هەمەچەشنی سیاسی و ئایدۆلۆژی ئۆكتار پاڵپشتی ئەو بانگەشەیە بكات كە دەڵێ ئەو هیچ بیروباوەڕێكی راستەقینەی نییە و بە تەنها بە دەرفەت وەرگرتن خۆی هەڵدەداتە نێو ئەو مەسەلانەوە كە ناوبانگی زیاد دەكەن و دواتریش سەركردایەتی شوێنكەوتووە زیرەكەكانی دەكات. هەروەك یەكێك لە شوێنكەوتووانی پێشووی پێی وتم "ئێمە بۆ رازیكردنی هەمووان شتێكمان هەیە: ئەتاتورك، نماز (نوێژ)، باوەڕبوون بە خەلق، وە ئەگەریش پێویست بێ كۆكایین."

بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر بیروباوەڕ کاری پێکراوە و دواتر دەستی لێهەڵگیراوە و سەرکردەکەی زیندانی کراوە، ئایا ئەم گروپەش لە پووکانەوە نزیک بۆتەوە؟ بەڵێ، دەزگای توێژینەوەی زانستی و شوێنکەوتووانی هەزاران کەیسی دادگایان بۆ کراوەتەوە. تەنها ٣٠٠ کەیسیان ئاراستەی خانمە مۆدێل ئیبرو سیمسیک کراوەتەوە کە تەنها یەک جار هاوسۆزی خۆی بۆ گروپەکە نیشانداوە و دوای رەتكردنەوەی داخوازییە سێكسیەكانی ئۆكتار و پاش بڵاوبونەوەی کۆمەڵێک وێنەی ڕووتی لەدژی ئۆکتار وەستایەوە. شوێنکەوتووانی هەزاران وێنەی ئابڕوبەری ئەو کەسانەیان تۆمار کردووە کە لە گروپەکە نزیک بونەتەوە. بە لێشاوێکی دوانەهاتووی ناڕەزایی و تۆمەت و ڕێکلامی تەنزئامێزی چاپکراو لەسەر میدیا ئیسلامیەکان دادوەری گشتی و دادوەر و پارێڕەرانیان ترساندووە و توانجیان لە ڕەخنەگرانیان گرتووە. لەسەر ئینتەرنێت زۆر چالاک بوون و چەندین وێبسایتیان دروستکردووە بۆ تۆمەتبارکردنی دوژمنەکانیان و هاوکات دادگاکانی تورکیایان بەکارهێناوە بۆ بێدەنگکردنیان_ سایتەکەی داوکینس تەنها یەکێکە لە چەندان سایتانەی کە لە تورکیا قەدەغەکراوە. پارێزەرێک پێی وتم "ڕەنگە ئەمانە چەندسەد کەسێک بن بەڵام ئەو زیانەی گەیاندویانە زۆر گەورەیە. زیان بە خێزانەکان، بە سیستمی دادوەری، بە سیاسەتی تورکی."

هەرچەندە سەرباری هەبوونی کەموکورتی گەورە لە سیستمی یاسایی تورکیادا بەڵام ئەمان هەموو ئەو کەیسانەیان دۆڕاندووە کە هێناویانەتە پێشەوە، ئەمەش بەشێکی زۆری لەسایەی بوێریی پارێزەر ڕێزان ئایدنگلووە بووە، کە بە کرداری لەپێناو قوربانیەکانی دەستی ئۆکتار شەو و ڕۆژ کاری کردووە. بەگوێرەی لێکۆڵەرەوان زۆربەی کارە بازرگانییە گەورەکانی ئاسیای ناوەندی شکستیان هێناوە. ئەم دوو فاکتەرەش سەرچاوەکانی هێز و توانای ئۆکتار لە ناوەوە دەخۆن.

ڕەنگە هۆکاری قوڵتر و بونیادی دیکەش هەبێت بۆ پووکانەوەی گروپەکە. لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان ژمارەیەک منداڵ لە ئەندامانی ئەم گروپە لەدایک بوون (جا ئایا هی ئۆکتار بووبن یان نا ئەوە ڕوون نییە) ، ئۆکتار ئەو کارە سێکسیانەی قەدەغە کرد کە دەبوونە هۆی سکپڕی (شوێنکەوتووان تەنها ڕێگەیان پێ درا سێکسی کۆم و دەم ئەنجام بدەن). لەو کاتە بەدواوە هیچ لەدایکبوونێک لەنێو گروپەکەدا ڕووی نەداوە. بەڵگە دەماودەمیەکان باس لەوە دەکەن وەرگرتنی ئەندامی نوێ بە شێوازە توندەکەی پێشووی ئۆکتار کەم بۆتەوە.

،،

ئۆکتار بەردەوام ئێستاش کەسایەتیەکی گشتییە لە تورکیا و لە مانگی هەشتیش لە دیمانەیەکی چوار کاتژمێری لە دوو بەشدا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێکی وڵاتەکە دەرکەوت. لە مانگی ئۆکتۆبەر کۆتا بڕیار لەسەر داوا یاساییەکەی دەدرێت و ڕێزان ئایدنگلو پێی وتم ئەگەری زۆرە ئەو بدۆڕێ. بەڵام ڕەنگە ئەمە ببێتە جۆرە شتێک کە ئەو حەزی پێدەکات و لەوانەیە بیکاتە بەڵگەی شەهیدبوونی.

ئەوەی ماوەتەوە کۆمەڵێکی کەم لە تاکەکەسی تێکشکاون. بێرک، کە خۆیشی پێویست بووە بەرگەی کۆمەڵێک تۆمەت بگرێت و بەرەوڕووی چەن کەیسێکی دادگا بێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا سۆزی بۆ هاوڕێکانی هەیە و دەڵێت : "دەبێ لەوە تێبگەین ئەم خەڵکانە هەرچییان هەبووە فرۆشتویانە، خێزانەکانیان ئەوەی هەیانبووە فرۆشتوویانە. بۆیه خاوەنی هیچ نین. زۆربەیان ئێستا لە کۆتایی سییەکان و چلەکانی تەمەنیاندان. خێزانەکانیان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیان لەدەست داوە. لەتوانایاندا نەماوە ببنەوە کەسانی کۆمەڵایەتی. تەنها شتێک کە دەیزانن قسەکردنە لەسەر ئایینە شێواوەکەی عەدنان." دیلیک، کە چەند ساڵێکی کەم پێش ئێستا لە گروپەکە جیابویەوە، دوو خوشکی لەدوای خۆی بەجێهێشت. خێزانەکەی لە ساڵێکدا جارێک یا دوو جار دەیانبینن، کاتێکیش سەردانیان دەکەن لەلایەن کۆمەڵێک براوە پاسەوانی دەکرێن. وتی "ئەوان وەک زۆمبی وان، وەک ئەوەی کەس لە ژورەوە نەبێ." 

ئۆکتار بەردەوام ئێستاش کەسایەتیەکی گشتییە لە تورکیا و لە مانگی هەشتیش لە دیمانەیەکی چوار کاتژمێری لە دوو بەشدا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێکی وڵاتەکە دەرکەوت. لە مانگی ئۆکتۆبەر کۆتا بڕیار لەسەر داوا یاساییەکەی دەدرێت و ڕێزان ئایدنگلو پێی وتم ئەگەری زۆرە ئەو بدۆڕێ. بەڵام ڕەنگە ئەمە ببێتە جۆرە شتێک کە ئەو حەزی پێدەکات و لەوانەیە بیکاتە بەڵگەی شەهیدبوونی.

ئۆکتار لە کارکردنە سەر خەڵکی شارەزایە. وەک ئیریپ یوکسڵ ناوی دەبات "ساختەچییەکی زۆرزانە"، بەڵام ئەمە تەنها شت نییە کە ڕێی بەم پیاوە پوتە فێڵزانە داوە وا دەرکەوێت. ئەم پیاوە نیشانەیەکی نەخۆشکەوتنی ئێمەیە. لەسایەی "شەڕی تیرۆر"ەوە ئۆکتار توانی وەک بەدیلێکی باوەڕپێکراوی ئیسلامی توندڕەو وێنەی خۆی نیشان بدات: لەسایەی بێ غیرەتی و بێتوانایی خۆمانەوە بەنیسبەت مەسەلەکانی باوەڕ دەتوانێ وەک نوێنەری بیروباوەڕی موسڵمانان و پشتیوانیکەری دیالۆگی نێوان ئایینەکان متمانە بەدەست بهێنێت. لەسەرووی هەمویشیەوە، جۆرێکی قەناعەتپێکەر لە زانستی ئیسلامی باڵا دەبەخشێتە ژمارەیەکی زۆر موسڵمانی بەلاڕێداچوو.

ئۆکتار کەسێکی خەڵەفاوی ئاشق بە دەسەڵات و ناوبانگە و بەشێوازی هونەریانە بۆ خەڵەتاندنی هەموومان تەوژمی دووبارە هەستانەوەی بیروباوەڕی ئایینی لە جیهاندا بۆخۆی قۆستۆتەوە. پیاوێکی جێی پێكەنینە بۆ کاتى پێكەنین.