ڤاكسین و چارەسەر جیاوازیان چییە؟

2020-11-22

ئیدارەی خواردن و دەرمانی ئەمریكا ئەمڕۆ یەك شەممە ڕەزامەندی بەپەلەی لەسەر بەكارهێنانی چارەسەری پەتای كۆرۆنا (كۆڤید-19) دەربڕی، كە كۆمپانیای ریجینیرۆن بۆ تەكنەلۆژیا گەشەی پێداوە.


ئەو چارەسەری كە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، پێشتر بۆ چارەسەركردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بەكارهێنراوە، كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوو.
لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمان، بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا-یان ڕاگەیاند، وەك ئەو ڤاكسینەی كە كۆمپانیاكانی فایرزەر و بیۆتینگ بەرهەمیان هێنا، هەروەها ڕوسیاش گەشەپێدانی ڤاكسینی " سپۆتینگ5"ی ئاشكرا كرد، ئەمە جگە لەوەی چین كار لەسەر گەشەپێدانی 4 ڤاكسین دژی كۆرۆنا دەكات، كە تاكو ئێستا 58 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسەكە بووە، هەروەها 1.4 ملیۆن كەسی لەسەرانسەری جیهان كوشتوە.


جیاوازی لە نێوان ڤاكسین و چارەسەر چییە؟

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەی چارەسەری كردووە، بەوەی كە بریتییە لەو قۆناغەی كە جەستەی نەخۆش یان ئەندامێكی كاریگەر دەبێت بە نەخۆشیەكە،بەڵام بەهۆی چارەسەرەكەوە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی جێگیری، جەستەش توانای ڕووبەڕووبونەوەی هەموو نیشانەكانی نەخۆشیەكە و هۆكارەكانی دەبێت.
ئانتۆنی فاوتچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریكی بۆ هەستەوەری و نەخۆشیە گوازراوەكان، بە واتایەكی دیكە و بەشێوەیەكی ئاسانتر پێناسەی چارەسەر دەكات، كە چارەسەر یان دەرمان بریتییە لە بەرهەمهێنانی پێكوتەیەك كە نەخۆشەكە چارەسەر دەكات، ئەو كاتە مرۆڤێك یان هەر كەسێك نەخۆش دەكەوێت.
چەندین جۆر و شێوازی چارەسەر هەیە، وەك چارەسەری سروشتی و فیزیایی و كیمیاوی، هەموو ئەم چارەسەرانە پشت بە سروشتی نەخۆشیەكە و پێویستی نەخۆشەكە دەبەستن،بەشێوەیەكی گشتی چارەسەرەكان بۆ قۆناغێكی دیاری كراوی نەخۆشیە و بە چارەسەركردنی نەخۆشیەكە كۆتایی دێت.
فاوتچی پێیوایە چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێش ڤاكسینی دژی ڤایرۆسەكە دەردەكەوێت، لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (CNN)ی ئەمریكی وتی:" فرسەتێكی زیاتر هەیە، كە پێش بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە چارەسەرەكەی بدۆزرێتەوە".
ئاماژەی بەوەش كرد، كە چەند دەرمانێك بوونیان هەیە، كە دەكرێت بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسەكە پشتی پێببەستین.
بەڵام ڤاكسین بریتییە لە ئامرازێك بۆ ئەوەی كەسێكی ساغ توشی نەخۆشیەك نەبێت، كە پێش توشبوونی ڤاكسینەكەی پێدەدرێت، واتا ئامرازێكی خۆپارێزی لە نەخۆشیەكان و ڕووبەڕووبونەوەی پێشوەختەی نەخۆشیە، بەشێوەیەك بەرگریەكی گونجاوی جەستە دژی نەخۆشیەكە دروست دەكات، بۆ داهاتوو ڕێگری لە توشبوون بە ڤایرۆسەكە دەكات.

،،

جەستە نوسخەیەك لەو ڤاكسینە دەپارێزێت و پاشان بەرگریەكی چالاك و كاریگەر دژی نەخۆشیەكە دروست دەكات،بەشێوەیەك كاری دەبێتە هاندانی جەستەی مرۆڤ بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە وەك هەڕەشە بناسێتەوە و پاشان لەناوی بەرێت.

لە سەرانسەری جیهاندا چەندین ڤاكسینی باو بەكاردەهێنرێت، كە گرنگترینیان ڤاكسینی شەلەلی منداڵ و سیل و چەندینی دیكەن.
لە چارەسەر و ڤاكسیندا بابەتێكی دیكە هەیە كە بریتی یە لە مادەیەكی ئامادەی دژی خودی ڤایرۆسەكە، كە لە حاڵەتی خراپی باری تەندروستی نەخۆشەكە پێی دەدرێت، بۆ ئەوەی نیشانەكانی نەخۆشیەكەی كەم ببێتەوە، ئەم مادەیە لە ئاژەڵ و مرۆڤەكانەوە دەردەهێنرێت، وەك ئەو پلازمایەی كە چەندین دەوڵەت ئێستا لە توشبووە چاكبوەكانی وەردەگرن و پاشان بۆ ئەو كەسانە بەكاریدەهێننەوە كە تەندروستیان ناجێگیرە.