پەتای ئیسپانی و كۆرۆنا و شێرپەنجەی تێپەڕاندووە... ژنە سنور بەزێنەكەی ئەمریكا كێیە؟

2020-12-05

خێزانەكەی نازناوی " ژنە سنوربەزێنەكە"یان لێناوە،چونكە ئانجیلینا فریدمان كە تەمەنی 102 ساڵە، بە واتای وشە " ڕزگاربووە" لە هەموو نەخۆشیە كوشندەكان.
فریدمان ساڵی ڕابردوو لە خانەی بەساڵاچوان نازناوی شاژنی سەمای لێنرا كە لە credit: North Westchester Restorative Therapy & Nursing Center where Friedman lives but has not yet heard back سازكرابوو.


كاتێك پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە ساڵی 1918دا بڵاوبووەوە، فریدمان منداڵ بوو، بەڵام لە پەتاكە ڕزگاری بوو،هەروەها توانی لە شێرپەنجە ڕزگاری بێت، كە ماوەیەكی زۆر بەدەستیەوە دەیناڵاند.

،،

ئێستا فریدمان تەمەنی 102 ساڵە و جارێكی دیكە توانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تیپەڕێنێت، جوان میرولای كچی لەو بارەیەوە دەڵێت:"دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم توشی ڤایرۆسەكە بوو، بەڵام چاك بوویەوە، پشكینەكان گەڕانەوە دەركەوت ئەنجامەكەی نێگەتیڤە".


فریدمان بۆ جاری یەكەم لە مانگی مارسی ڕابردوودا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو،دواتر بۆ چەند ڕێكاری پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی كرد و توانی لە مانگی نیساندا ڤایرۆسەكە تێپەڕێنێت.


لە كۆتاییەكانی مانگی ئۆكتۆبەردا، لە خانەی بەساڵاچواندا پەیوەندی بە جوانی كچیەوە كرا و پێی ڕاگەیەندرا، كە دایكی جارێكی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتەوە، بەڵام تەندروستی باشە.


كچەكەی دەڵێت:"دایكم جارێكی دیكە كۆرۆنای تێپەراند و ئەنجامی پشكینینەكەی نێگەتیڤە".