ئەم توێژانەی كۆمەڵگە نابێت ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان پێبدرێت

2020-12-05


هەرچەندە هیوایەكی زۆر بە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا هەیە، بۆ ئەوەی بەرگری دژی ئەو پەتا كوشندەیە پەیدا بكات، بەڵام چەند توێژێكی كۆمەڵگە ناتوانن سود لە ڤاكسینەكە وەربگرن، چونكە زیانی تەندروستی بۆیان دەبێت.


ماڵپەڕی " ئاینوز" بڵاوی كردەوە كە پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن بە كۆمەڵێك كەس كە خۆیان لە ڤاكسینی فایزەر بەدوور بگرن،ئەمەش بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر تەندروستیان دروست نەكات، ئەو كەسانەش ئەمانەن:

ژنانی دوو گیان:
لیژنەی هاوبەشی پێكوتە و چاودێری نرخ ئاشكرای دەكەن كە ڕێنمایی ژنانی دوو گیان دەكەن، لە كاتی دوو گیانیدا ڤاكسینەكە لەخۆیان نەدەن.
هۆكاری ئەوەی كە بۆچی ژنانی دوو گیان ڤاكسینەكە بەكارنەهێنن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تاكو ئێستا بەیانێكی تەواو لەسەر ڤاكسینەكە نیە، كە بیسەلمێنێت كە سەلامەتە و زیانی لاوەكی نیە.
پێویستە ژنانی دوو گیان، لە سێ مانگی یەكەمدا ئەوانیش ڤاكسینەكە وەرنەگرن.
جوناسان ڤان تام پرۆفیسۆر و جێگری گەورە پزیشكانی بەریتانیا، دەڵێت:" هۆكاری ئەوەی كە زانیاری تەواو لەسەر ڤاكسینەكە بۆ ژنانی دوو گیان نیە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە كاتی تاقی كردنەوەیدا لەسەر ژنانی دوو گیان تاقی نەكراوەتەوە".
هەروەها ئادەم ڤین مامۆستای پزیشكی منداڵان لە زانكۆی بریستۆڵ دەڵێت:" لەبەرئەوەی هیچ بەڵگەیەكی سەلامەتی لەبەردەستدا نیە، كەواتە دووركەوتنەوەی ژنانی دوو گیان لە ڤاكسینەكە كارێكی ئاساییە".


منداڵان:
هەر وەك ژنانی دوو گیان، زانیاری تەواو لەبەردەستدا نیە، كە ڤاكسینەكە بۆ منداڵان سەلامەت بێت، بۆیە لیژنەكەی بەریتانیا داوا دەكات، ڤاكسینەكە بۆ منداڵان بەكار نەهێنرێت، تا ئەو كاتەی زانیارییەكانی تاقی كردنەوەكە پشت ڕاست دەكرێنەوە.
لیژنەكە دەڵێت هۆكاری دوورخستنەوەی منداڵان لە ڤاكسینەكە، بۆ ئەوەیە كە ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە بەهۆی ئەوەی كە هێشتا زانیارییەكان بۆ منداڵان سەلامەتی ڤاكسینەكەی نەسەلماندووە.

هەستیاری:
كەسانێك هەن ناتوانن ڤاكسینەكە بەكاربهێنن، چونكە هەستیاری" حساسیەت"یان بە یەكێك لە پێكهاتەكانی ڤاكسینەكە هەیە.
هەرچەندە لە كاتی تاقی كردنەوەدا، ڤاكسینەكە بۆ هەستیاری سەركەوتنێكی نایابی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو كەسانەی كە هەستیاریان هەیە، پێویستە پێش بەكارهێنانی ڕأوێژ لەگەڵ پزیشكەكەیدا بكات.
چاوەڕوان دەكرێت، كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاكسینەكە پێكهاتەی ڤاكسینەكەی ئاشكرا بكات، پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن، دروست نەبوونی هەستیاری بەهۆی ڤاكسینەكەوە پشت ڕاست كراوەتەوە و ئەنجامێكی نایابی هەبووە،بۆیە لەكاتی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە چاوەڕێ ناكرێت هەستیاری دروست بكات.
بەریتانیا هەفتەی داهاتوو لە گەڕی یەكەمدا ڤاكسینەكە لە 800 هەزار كەس دەدات، هەروەها ئەوانەی لە پێشەوە ڤاكسینەكەیان پێدەدرێت، كەسانی بەتەمەنی خانەی بەساڵاچوانن.