ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات...جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاو دەبێتەوە

2020-12-20

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پەیوەندی بە بەرپرسانی بەریتانیاوە كرد، بۆ زانیاری لەسەر بڵاو بوونەوەی جۆرێكی نوێ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە جۆرەكەی پێشووتر خێراتر بڵاو دەبێتەوە، بەڵام پێناچێت مەترسیدارتر بێت.
ناوچەكانی باشوری رۆژهەڵاتی بەریتانیا بە لەندەنی پایتەختەوە،بەهۆكاری بڵاو بوونەوەی جۆرێكی نوێ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێكاری توندو نوێیان گرتە بەر، بۆ كۆنترۆڵ كردنی ڤایرۆسە نوێیە.


هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نیە كە ئەم جۆرە نوێیە چۆن دەكەوێتە ژێر كاریگەری ڤاكسینی كۆرۆناوە.
لەو بارەیەوە، هۆڵەندە بە گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەڕێگای ئاسمانیەوە بۆ بەریتانیا قەدەغە كرد، ئەم قەدەغەكردنە تاوەكو سەری ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت.
ئەم هەنگاوەی هۆڵەندە دوای ئەوە دێت كە كەسێك كە توشی ئەو جۆرە نوێیە بوو.
حكومەتی هۆڵەندا ئاماژە بەوەش دەكات، لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەماهەنگی دەكەن، بۆ ئەوەی كە لە داهاتوودا هەنگاوی نوێ بگرنە بەر و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە و مەترسیەكانی بگرن.


چی لەبارەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە دەزانین؟
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتەر ڕأیگەیاند كەلەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا لە گفتوگۆو پەیوەندیدان.
حكومەتی بەریتانیا لەسەر ئەو جۆرە نوێیە دەڵێت" حكومەت لەڕێگای توێژینەوەكانەوە زانیاری لەسەر ڤایرۆسەكە دەست دەكەوێت، هەروەها ڕێكخراوی تەندروستی هاوڵاتیان و وڵاتان لەهەر زانیاریەكی نوێ ئاگادار دەكاتەوە كە دەستی دەكەوێت.
هەرچەندە زانیاریەكی ئەوتۆ لەبەردەستدا نیە، بەڵام بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت:" ئەو جۆرە بەڕێژەی لە 70% لە جۆرەكەی پێشووتری كۆرۆنا خێراترە".


بەرپرسانی تەندروستیش باس لەوە دەكەن كە هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نیە، كە ڤایرۆسە نوێیەكە لەوەی پێشووتر مەترسیدارترە یان نا، هەروەها ناشزانرێت كە كاریگەرییەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەری چۆن دەبێت؟

كریس ویتی پرۆفیسۆر و گەورە بەرپرسی كەرتی تەندروستی دەڵێت:" پێم وایە ئەم دۆخە كارەكان ئاڵۆزتر دەكات،بەڵام كۆمەڵێك كار هەیە كە دڵخۆشكەرن، ئەویش پێدانی پێكوتەی دژە كۆرۆنایە".


لە جیهاندا چی دەگوزەرێت؟
بەریتانیا هەنگاوەكانی سوك كردنی ڕێكارەكانی لە باشوری خۆرهەڵاتی خۆپارێزی هەڵوەشاندەوە، كە بۆ یادكردنەوەی سەری ساڵ بڕیاری لەسەردابوو،ئەم بریارە 18 ملیۆن كەس دەگرێتەوە، یادەكانی سەری ساڵ تەنها لە ئینگلتەرا و ئیسكتلەندا و وێلز بەڕێوەدەچێت.
ئیتاڵیا داخستنی تەواوەتی لەسەرانسەری وڵاتدا لە ماوەی یادەكانی سەری ساڵ جێبەجێ دەكات و هەر لە " رەنگی سور"دا دەمێنێتەوە و قەدەغەی هاتوچۆ بۆ یادەكانی سەری ساڵ پەیڕەو دەكات.


هەروەها هەریەكە لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا تاوەكو یەنایەری ساڵی داهاتوو داخستنیان درێژ كردەوە، لە ئەڵمانیا بە ڕێكاری توندەوە یادەكانی سەری ساڵ دەكرێنەوە، بەشێوەیەك خێزانێك دەتوانێت میوانداری لە چوار كەس بكات، بەو مەرجەی ئەوانەش كەسانی نزیك بن.
هەروەها نەمسا بۆ جاری سێیەم وڵاتی داخستەوە، شوێنە بازرگانیە نا پێویستەكانی دادەخرێن،ئەم بریارەش لە 26ی كانوونی یەكەمەوە دەست پێدەكات و تاوەكو مانگی یەنایەر بەردەوام دەبێت.
وڵاتی سویدیش لای خۆیەوە، پێشنیاری كردووە، كە لەشوێنە قەرەباڵغەكان دەمامك ببەسرێت و ڕێكارەكانی پێشووتر گۆڕأنكاریان تێدا بكرێت.