گۆڕانكاری تەواو دروست دەكات... جیهان چاوەڕوانی ڤاكسینێكە كە بەیەكجار مرۆڤ لە كۆرۆنا دەپارێزێت

2021-01-05

مونسف سلاوی گەورە راوێژكاری " وارب سپید" كە ئامانجی خێرا بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنایە، دەڵێت ئەو ڤاكسینەی" جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" كاری لەسەر كردووە، لە مانگی شوباتی داهاتوودا بەردەست دەبێت، ئەگەر لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.


ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، چەندین جیاوازی لەگەڵ ڤاكسینەكانی " فایزەر و مۆدێرنا هەیە، گرنگترین جیاوازی ئەوەیە كە بە یەك جار كوتان، دەتوانێت مرۆڤ لە كۆرۆنا بپارێزێت، بەڵام ڤاكسینەكانی دیكە كە ئێستا لەبەردەستن، پێویستە دووجار بەكاربهێنرێن كە نێوانی دووجار كوتانەكە دەگاتە دوو هەفتە،ئەو كات مرۆڤ لە كۆرۆنا دەپارێزێت.


سلاوی ئاماژە بەوە دەكات كە ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لەوەیە گۆراِنكارییەكی ریشەی لە یاساكانی یاریەكە بكات، لە ڕوبەڕووبونەوەی پەتاكەدا
" لەو باوەڕەدام گۆڕانكارییەكی تەواو لە یاساكانی یارییەكە بكات، هیواخوازین، ڤاكسینەكە لە یەكجار كوتان پێكبێت".
دەشڵێت:" هەست بە متمانەیەكی زۆر دەكەین، كە ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لە مانگی شوباتدا بەردەست بێت".
سلاوی پێی وایە كە كۆمپانیاكە لە مانگی كانوونی دووەمدا داوای رەزامەندی بەكارهێنان دەكات،ئەگەر رەزامەندی وەرگیرا، ئەوە لە نیوەی یەكەمی مانگی شوبات تێپەڕ ناكات.


چاوەڕوان دەكرێت، ئەم ڤاكسینە زۆر بە خێرایی بڵاو ببێتەوە و كاریگەرییەكانیشی خێرا بێت، چونكە بە یەكجار كوتان مرۆڤ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەپارێزێت.
جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن ئاشكرای كرد، كە دەستی كردووە بە دواین قۆناغی تاقی كردنەوە و تاكو ئێستا لە قۆناغی تاقی كردنەوەكاندا،لەسەر 45 هەزار خۆبەخش تاقی كراوەتەوە.