پارتی لەنێوان پاراستن و مەترسی لەسەر"قەوارە"ی هەرێمدا

2021-01-07

پشتیوان جەمال

مەعلومە ساڵانێکە دەسەڵاتی ڕەهای هەرێم بەپێوەرە پەرلەمانیەکە، بەگزیکردن لەدەفری هەڵبژاردن زۆرینەکەی لای پارتییە، بەم زۆرینەوە توانیویەتی سێکتەرە گرنگەکانی ئەم هەرێمە بۆخۆی مسۆگەربکات، لەکوێدا حزبەکەی لەبەرژەوەندیدابوو بێت خراوەتە خزمەتی و لە هیچ کاتێکدا نە بەرژەوەندی میللەت و نە قەوارەی هەرێم لەبەرچاو نەگیراوە، ڕەنگە شکستی ڕیفراندۆ م و، بیرۆکەی ئابوری سەربەخۆ، هێندە مێژویەکی دوریان نەبێت کەبەخوێندنەوە یان گێڕانەوەیەکی دەماودەم و لایەنگرانەوە بیستبێتمان، بەڵکو بەدیارچاوی خۆمانەوە سەرکێشیەکان کراون بە مافی نەتەوە و، باری ئابوری و سیاسی ئەم هەرێمەوە، ئەزموونی چەند ساڵی رابردوو بەرجەستەکردنی راستییەکان بۆ خەڵک لەوە تێپەڕیوە بە دروشمی سەربەخۆیی و چاکسازی بێ بنەماو مەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم موزایەدەی ئێکسپایەرن، بەقەد پاراستیمۆڵێکیش لە ئازارەکان دەروون و جەستەی پڕبرین و گیرفانی خەڵک کەم ناکەنەوە.

دەرخستەی ئەم جۆرە لەحوکمڕانی وایان کردووە کە قەوارەی هەرێم بکەوێتە بەرمەترسی کە دەتوانین لە ئاستی ناوخۆیی و نیشتیمانیدا ئەو مەترسیانە بخەینە ڕوو:

ئاستی ناوخۆ:

بوون بەعەڕابی ئابوری سەربەخۆ بۆ هەرێمی كوردستان، پێیان وابوو، كاتێ‌ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی ئابورییەكی سەربەخۆ زیاتر دەتوانێ‌ پارێزگاری لە خۆی بكات و پێشبكەوێت، زیاتر لە حەوت ساڵە كوردستانی بردۆتە تونێلێكی پڕ لە قەیران و كێشە و ئەوسەری دیارنیە.خراپی ئاستی بەڕێوەبردن و گەشتنە بن بەستی چاکسازی بەتایبەتی لە کابینەکەی مەسروربارزانی کە مانەوەی ئاسایشی ھەرێمی خستۆتە مەترسی ھەرەسەوە، هێندەی سەرقاڵی دژایەتی کردنی هێزەکوردیەکان و تەشهیر پێکردنیانە ئەوەندە لەخەمی دروستکردنی کۆمیتەیەکی لایەنەکوردیەکان نین تایبەت کردن بەکێشە ناوخۆیی و دژایەتی کردنی دوژمنە هاوبەشەکان. بەڵکو لەڕێگای ڕاگەیاندنە ئاشکراوسێبەرەکانیانەوە سەرقاڵی تۆمەت بەخشینەوەن پێیان. هەرڕۆژەو لەژێر پاساوێکدا...

ئاستی نیشتیمانی ــ عیراق:

بەباچوونی پرسی ریفراندۆم و شكستی وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، لەبەرئەوەی هەردوو ململانێكەش، بارزانی خۆی لەپشەوەی بووە، بەتایبەتی لەوەی سەرۆككۆمار، فواد حسین وەك كاندید و نوێنەری بارزانی بەشداری پێكرا، نەك كاندیدی پارتی دیموكرات،ئەمەبۆتە گرێی دەرونی پارتی لەبەرامبەر بەغداد، بەدرێژای ئەم ساڵانە وەڤدەکوردیەکان پێ یەکیان لەهەولێر وپێ یە کیان لەبەغدادبووە ، بەڵام تاحاڵی حازر نەیان توانیوە بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی و لەسەروەرقەیەک ئیمزا بکرێت،بەم هۆکارەوە میللەتی کوردناچارکراوە باجی گرێی دەرونی بارزانی بدات.

ئەوەی لێرەداماوە تەوە بیڵین :

ئەوەی بۆتە هۆمەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم و ئافرێنەری ئەم دۆخە، خولقێنەری ئەم جەنگەڵە سەرانی پارتین و ئەوانەن کە کەللەیان گەرم بوو بە فەنتازیای ڕیفراندۆم و دەوڵەتی نەتەوەیی، لە مەکینە ئیعلامی و مێدیا چەوەشەکاریەکانیانەوە بانگەشەو بەڵێنی داهاتوویەکی باشتریان دەدا، بەرگی دەوڵەت بوونیان دەکردە بەر ئەم جەنگەڵەوە، کە لە ئەساسدا پوچ و بێ ناوەڕۆکەو لۆژیکی تێدا نەبوو.