کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
مەلا مستەفا داوا لە سەرکردەکانی شیوعی دەکات برایم ئەحمەدو جەلال تاڵەبانی بۆ بکوژن
2024-03-19
دیبلۆماتیک
کاتژمێر دەی شەویی، یەکێک لەشەوەکانی کۆتا مانگی ساڵی ۱۹٦٦، لە گوندی " دیلمان"ی بناری چیای قەندیل، کە میوانخانە تایبەتەکەی لەوێبووە، مەلا مستەفای بارزانی داوا لە سێ سەرکردەی حیزبی شیوعی دەکات کە برایم ئەحمەدو جەلال تاڵەبانی بۆ بکوژن و پێشیان دەڵێت، کوشتنی ئەو دوانە بۆ ئێوە هێندەی نەفەسێکی جگەرە ئاسانەو ئەگەر ئەوکارەش نەکەن لە کوردستان دەرتان دەکەم.
بەهادین نوری، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی، لە بەرگی دووەمی بیرەوەرییەکانیدا باسلەوە دەکات کە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ۱۹٦٦دا، لەسەر داوای بارزانی، بەهاوەڵی هەردوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی " ئەحمەد بانیخێڵانی و عادل سەلیم، بەرەو دێی " دیلمان" لە بناری چیای قەندیل کەوتوونەتە ڕێ کە ئەودەمە بارەگای بارزانی لەوێبووە.
بەهادین نوری، دەڵێت، کاتژمێر ۱۰ی شەو چووینە میوانخانە تایبەتەکەی و گەنجێکیش لەوێ بە جلە کوردییەکانییەوە دانیشتبوو، ئەحمەد بانیخێڵانی پێیووتم ئەو کوڕە " بایزی کوڕی عەباس مامەندی" سەرۆک خێڵی ئاکۆیەو بارزانی بە مەبەست هێنابووی بۆ ئەوەی گوێی لەم گفتوگۆیە بێت.
سکرتێرە کۆچکردووەکەی پێشووی حیزبی شیوعی، لە بیرەوەرییەکانیدا دەربارەی سەرەتای دیدارەکەیان لەگەڵ مەلا مستەفادا ئەوە باسدەکات کە ئەو بە بارزانی وتووە، ئێمە لەسەر داواکاری جەنابتان هاتووین بۆ ئێرە، دەمانەوێت بزانین چی دەفەرموون؟.
بەوتەی بەهادین نوری، مەلا مستەفا وتوویەتی، داواتان لێدەکەم ئەو سەگانە بکوژن.
ئەویش لێی پرسیوە، ئەوانە کێن کە پێوویستە بیانکوژین، بارزانیش پێیووتوە مەبەستم جەلەو بلەیە.
وەکو خۆی لە بیرەوەرییەکانیدا دەیگێڕێتەوە، لەوەڵامی ئەو داواکارییەی مەلا مستەفادا، بەهادین نوری وتوویەتی، ئەوان لە بەغدادن و چەندەها مەفرەزەی چەکداری خۆیان و حکومەت هەیە کە دەیانپارێزێت، ئێمە بەنهێنی نەبێت ناتوانین بچینە ئەوێ، ئیتر چۆن بتوانین بیانکوژین.
بەهادین نوری باسیدەکات کە مەلا مستەفا وتوویەتی، کوشتنیان لەوێ لە نەفەسێکی جگەرەکەی عادل ئاسانترە، " عادل سەلیم کە ئەندامی وەفدەکەی حیزبی شیوعی بووە، لەوکاتەدا جگەرەی کێشاوە.
ئەو لەو بارەیەوە لە بیرەوەرییەکانیدا باسی ئەوەشی کردووە، کە پاش کەمێک بێدەنگبوون، مەلا مستەفا، بەزمانێکی هەڕەشە ئامێز پێیووتوون کە لەدەوروبەری ماڵەکەیدا ۲۰۰ چەکداری هەیە، ئەگەر لەبەغداد ئێوە ئەوان بکوژن ئاسانترە لەوەی کە من لێرە بتانکوژم.
وەکو دەیگێڕێتەوە، لە میانی گفتوگۆکەیاندا ئەو بە بارزانی وتووە، کە تۆ حیزبی خۆت هەیەو دەتوانیت پێشمەرگەو پیاوەکانی خۆت ڕابسپێریت بەو ئەرکەو کوشتنی برایم ئەحمەدو جەلال تاڵەبانی.
بەهادین نوری دەڵێت، دوای ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی، بارزانی بەچاوێکی پڕ لە توڕەیی و بەزمانێکی توند وتوویەتی، ئەگەر نەیانکوژن، منیش لەبەرانبەردا فەرمان دەکەم بە کوشتنی هەموو شیوعییەکان لە کوردستانداو مۆڵەتی چل ڕۆژیشتان دەدەمێ، ئەگەر ئەوەی فەرمانم پێکردن نەیکەن، منیش فەرمان لەدژتان دەردەکەم.
هاوکات ئەحمەد بانیخێڵانی کە ئەودەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیووعی بووە، لە بیرەوەرییەکانیدا باسلەوە دەکات کە ڕۆژێک ئیدریس بارزانی جوابی بۆ ناردووە کە بچێت بۆلای و کاتێک چووەتە لای، پێیووتووە کە بابم دەیەوێت بتبینێ، ئەو دەڵێت پرسیارم لە ئیدریس بارزانی کرد کە ئیشی چی پێمە، بەڵام ئەو وتوویەتی نازانم، منیش وا نییە تۆ دەزانیت، ئەگەر پێمنەڵێیت دەگەڕێمەوە.
هەروەک لە بیرەوەرییەکانیدا باسیدەکات، ئیدریس بارزانی پێیووتووە، پەلە مەکە با خەڵکەکە بڕۆن لەپاشان دوو بەدوو دادەنیشین و پاش ئەوەش کە خەڵکەکە ڕۆشتوون، ئیدریس بارزانی بە ئەحمەد بانیخێڵانی وتووە، بابم دەیەوێت برایم ئەحمەدو جەلال تاڵەبانی بۆ بکوژن.
ئەحمەد بانیخێڵانی لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت، وتم کاک ئیدریس ئێمە حیزبێکی کەمتواناین و ئەوانمان بۆ ناکوژرێ، ئێوە بەو هەموو ئیمکانیات و ئیستیخباراتە بەهێزەوە نەتوانن بیانکوژن، ئێمە چۆن دەتوانین تیرۆریان بکەین، ئیدریس بارزانی وتی ئێوە لەبەغداد پەیوەندیتان لەگەڵیاندا هەیەو لە ماڵێک یان لەشوێنێکدا دەعوەتیان بکەن و لەناویان بەرن، منیش وتم جا ئەوە کەی ئەخلاقە، ئەو وتی جا سیاسەت کوا ئەخلاقی تێدایە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی، بەهەمان جۆری گێڕانەوەکەی بەهادین نوری، لە بیرەوەرییەکانیدا باسی ئەوەش دەکات کە لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ۱۹٦٦دا لەگەڵ " بەهادین نوری عادل سەلیم"دا لە گوندی " دیلمان" ی بناری چیای قەندیل، چوونەتە لای بارزانی و لەوێ مەلا مستەفا پێیووتوون، من ناردوومە بەشوێنتانا هەتا پێتان بڵێم دەبێت جەلال تاڵەبانی و برایم ئەحمەدم بۆ بکوژن.
ئەحمەد بانیخێڵانی، دەڵێت ئێمەش وتمان ئەوە بە ئێمە ناکرێت، بەڵام مەلا مستەفا وتی، یان دەبێت ئەوکارە بکەن، یان دەبێت لە کوردستاندا نەمێنن و تەنها چل ڕۆژیش مۆڵەتتان دەدەمێ.
زۆرترین سەردان
1
كێ جەنگەكە دەباتەوە؟
2
کۆمپانیای ئێڵ جی دووبارە دەستنیشانکرا بۆ نایابێتی دیزاین و چەندان خەڵاتی بردەوە لە بۆنەی RED DOT دا
3
کچە ھونەرمەندانی عەرەب پاشا و ئیمپراتۆریتی نەشتەرگەری جوانکارین
4
ئێستا بافڵ تاڵەبانی گەشتە پرسەی علی شامار
5
لاهور شێخ جەنگی یادگاریەكی خۆی لەگەڵ عەلی شامار دەگێڕێتەوە
زیاتر بخوێنەرەوە
"فرۆشتنی بەهەشت بەمەتر"
دوو پەرلەمانتاری گۆڕانو دوو پەرلەمانتاری بزوتنەوە بە نایاسایی خانەنشین دەكرێن
سبەینێ لە گوڵەخانە چی ڕوودەدات؟
پارەی حزبەکان لە فەیسبووکدا؛ کام لایەن زۆرترین پارە لە سپۆنسەرکردندا خەرج دەکات؟
ململانێكانی نێوان دوو براكە گەشتووە بە كوێ؟
فایەق گوڵپی چۆن باسلە کارەساتی هەڵەبجە دەکات؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine