كۆچكردوو، به‌هادین نورى، سكرتێرى پێشووترى حیزبى شیوعى، له كتێبى " پرسی کورد‌و ئە زموونی کوردستانی عێراق" دا باسله‌وه ده‌كات كه به‌چه‌كهه‌ڵگرتنى پارتى دژ به عه‌بدولكریم قاسم، پارتى كه‌وتووه‌ته ناو خزمه‌تكردن به پرۆژه‌ى ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاوه‌و ئه‌و چه‌كهه‌ڵگرتنه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى مێژوویی بووه‌و كاریگه‌رییه خراپه‌كانیشى تا ئێستا به‌رده‌وامن.
ده‌رباره‌ى هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول‌و شۆڕشى نوێ، به‌هادین نورى له پێشه‌كى كێتێبه‌كه‌یدا باسله له‌چوار هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ى مێژوویی پارتى‌و یه‌كێتى ده‌كات‌و ده‌ڵێت:" هەر لەسەرەتاوە، لە ١٩٦١دا، دەسپێکردنی خەباتی چەکداری هەڵەیەکی ستراتیجی گەورەبوو پارتی بە هەردوو باڵەکەیەوە کردی،
لە ٩٦٦ ـ ٩٧٠ باڵی مەکتەبی سیاسیی بەسەرکردایەتی ئیبرایم ئه‌حمه‌د هەڵەیەکی کوشندەی کرد کە چەکی هەڵگرت بە هاوکاری بەغدا دژی کورد".
به‌هادین نورى هه‌ره‌س‌و شكستى شۆڕشى ئه‌یلوول ده‌خاته ئه‌ستۆى مسته‌فا بارزانى‌و ده‌ڵێت:" لە ١٩٧٥ ئاشبەتاڵی پاش ڕێکەوتنی جەزائیر تێشکانێکی زۆر گەورە بوو بۆ کورد، مستەفا بەرزانی بەتەنیا بەرپرسیارە لەم تێشکانە".
له باسكردنى هه‌ڵه‌كاندا، كۆچكردوو به‌هادین نورى، سكرتێرى پێشووترى حیزبى شیوعى نووسیوویه‌تى:" ٣١ ئابی ١٩٩٦ هەڵەیەکی گەورەیە لە مێژووی کورددا کە هەردوولا لێی بەرپرسیارن و لە پلەی یەکەمدا مەسعود بەرزانی، شەڕی برا کوژی لەنێوان هەردوولادا، کە لە ٩٦٤ وە دەستی پێکردو هەتا ٩٩٧ بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ هەر بەردەوام بوو، گەورەترین و ترسناکترین هەڵەیە لە هەموو شۆڕشی کورداو گەورەترین زیانیدا لەو شۆڕشە. لەم شەڕەشدا زیانمەندترین جەولە شەڕی نەوەدەکان بوو کە هەلێکی لەکیسدا قەرەبوو ناکرێتەوە بۆ گەلی کورد"..
به‌هادین نورى، ده‌ستپێكردنى خه‌باتى چه‌كدارى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه دژ به عه‌بدولكه‌ریم قاسم به هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌زانێت‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پارتى به‌چه‌ك هه‌ڵگرتنى دژ به قاسم كه‌وتووه‌ته داوى پرۆژه‌ى ئیمپریالیسته‌كانه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت:" له ١٩٦١دا ڕووداوێ هاته ئارا كه كاریگه‌ریه‌كى قووڵی به جێهێشت له‌سه‌ر ئایینده‌ى عێراق به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی، ئه‌ویش هه‌ڵگرتنى چه‌ك بوو له‌لایه‌ن پارتیه‌وه دژی ڕژێمی نیشتمانى كۆرپه كه له ١٤ی ته‌موزى ١٩٥٨دا له‌دایكبوو به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌فسه‌رى نیشتمانپه‌روه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسم، تائێسته بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیم نه‌دیوه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنى خه‌باتی چه‌كدارى بۆ جێبه‌جێكردنى فڵانه ئامانج، به‌گومانم كه بڕیارێكى له‌م چه‌شنه هه‌بێ، كاك مه‌سعود له كتێبه كه‌یدا به‌ڕاشكاوى نوسیوێتى كه هه‌ڵگرتنى چه‌ك دژی قاسم هه‌ڵه‌بوو، ئه‌م ڕایه‌م له هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى دیكه‌یشى پارتی بیستووه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م دانپێدانانه دره‌نگ هات".
ئه‌و باسله‌وه‌ش ده‌كات ئاغا‌كان له‌به‌رانبه‌ر دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیاندا له لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه له هه‌ندێك شوێن چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌و ڕووبه‌ڕى حكومه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و پارتى ئه‌وه‌ى كردووه به‌شۆڕشى خۆى، به‌هادین نورى له كتێبى " پرسی کورد‌و ئە زموونی کوردستانی عێراق" دا نووسیوویه‌تى:" من ١٩٦٦ له كۆچكردوو یوسف حه‌ننام بیست كه له دانیشتنێكدا ( سەرەک عەشرەتى ئاکۆ عه‌باس مامەند وتوویه‌تى: ئێمە، ئاغاکان، هێندێ تەقوتۆقمان سازکرد بۆ ترساندنى حکومەت، بەشکو واز لە دابەشکردنى زەویەکانمان بێنن، پارتی هاتوو کردی بە شۆڕشی خۆی".
كۆچكردوو به‌هادین نورى، چه‌ند هۆكارێك ده‌رباره‌ى به‌هه‌ڵه زانینى دەستپێکردنى خەباتی چەکدارى کورد دژی ڕ‌ژێمى قاسم، ئاماژه پێده‌دات‌و ده‌ڵێت:" لە سەرەتای دامەزراندنى دەوڵەتى عێراقەوە له ساڵى( ١٩٢٠ ) قەت سەرەکوەزیر بۆ عێراق دانەنراوە بێ ڕەزامەندى باڵوێزى بەریتانی، لە تەموزى ١٩٥٨ دا قاسم ئەم وەزعەى سەرەو ژێرکرد، عێراقی لە ئیمپرالیزم ڕزگار کرد، بۆ یەکەمجار حکومەتێکى نیشتمانی خاوێن دامەزرێنرا، عێراق لە هاوپەیمانى بەغدا _ کە پاشکۆی ناتۆ بوو _ دەرهێنرا، قاسم یاسای چاکسازى کشتوکاڵی دەرکردو ڕ‌ژێمى دەرەبەگى هەڵوەشێنرا، دەستورێکى کاتی داڕێژرا کە پرنسیپی ( شەراکەتى کورد و عەرەب ) ى تێدا داڕێژرا، کۆمەڵێ کاری باش کرا، پارتی بەهیچ شێوەیەک، لە سەردەمى پاشایەتیدا، نەبیری لە خەباتی چەکداری کردبووەوه، نە داواى شتێکى زۆر لەوە کەمتریش کردبوو، تەنها ٣ ساڵ بەسەر ١٤ تەموزدا تێپەڕیبوو کە چەکى دژ بە قاسم هەڵگرت. ئەمە بە هیچ پێوەرێکى لۆژیکى پاساوى نەبوو. دەبوو شانسی بدرایە بە قاسم، کوشاری سیاسی و جەماوەرى بخرایەتە سەرى لە پێناوى دیموکراتیزە وهەڵبژاردنى پەرلەماندا ( کە قاسم بیناکەشی بۆ دروستکردبوو".
به‌هادین نورى باسله‌وه ده‌كات كه پارتى به‌چه‌كهه‌ڵگرتنى دژ به عه‌بدولكه‌ریم قاسم، بووه به به‌شێك له پرۆژه‌ى وڵاته ئیمپریالیسته‌كان:" من دوپاتی دەکەمەوە کە پارتی، بێ ئەوەى ئاگاى لە خۆی بێ، یان بە ئاگا‌و زانیاری تەواوەوە، بەم چەکهەڵگرتنە ڕاکێشرایە نێو پرۆژەى کاری ئیمپرالیستەکان بۆ ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى قاسم، ئەمەش هەڵەیەکى ستراتیژی مێژوویی بوو کە ئاسەوارى خراپی هەتا ئێستاش دەبینرێ، ئەم چەکهەڵگرتنە ناوەختە ڕ‌ژێمى قاسمى لاوازکرد و بە بەرژەوەندی ئیمپرالیزمى بەریتانى _ ئەمریکى شکایەوە، کەشێکى باشی خولقاند بۆ گرێدانى هاوپەیمانی لە نێوان پارتی و حیزبی بەعسی عەفلەقیدا کە بە تاوانى کۆدەتای ٨ شوباتی ١٩٦٣ کۆتایی هات، ئەمە بەرپرسیاریەتێکى گەورە دەخاتە ئەشتۆی سەرکردایەتى پارتی بە هەردوو باڵە کەیەوە".
به‌هادین نورى ئاماژە به‌وه‌ش ده‌دات کە پارتی هیچ کەڵکێکى لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزبى بەعسدا له‌ساڵى١٩٦٣
بۆ ڕووخانى عه‌بدولكریم قاسم بەدەستنەهێناوه، بەڵکو بە زەرەرى زۆربەسەرمیللەتى کورد‌و هەموو عێراق و خودى پارتیشدا شكاوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ى هاوكارى پارتى بۆ حیزبى به‌عس‌و ئه‌وانه‌ى كوده‌تایان كرد به‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا، ئه‌و ده‌ڵێت:" هاوکارى بزوتنەوەى نەتەوەیی چەکدارى کورد _ پارتی _ لەگەڵ دوژمنانى قاسم، کەڵکێکى زۆری بەخشی بە کودەتاچیەکانی 8 شوبات، ئیمپرالیستەکان لە لەندەن و واشنتۆن سەرکەوتوو بوون لە ئاراستەکردنى گورزێکى کوشندە لە ڕ‌ژێمى نیشتمانى قاسم کە ئەمە ئامانجى سەرەکیان بوو لەو ڕۆژانەدا، حیزبی بەعسیان خستە جێگەى قاسم و ئەو ئەرکە فاشیستیەیان خستە ئەستۆیان کە قاسمیەکان و شیوعیەکانی عێراق قەڵاچۆ بکەن وهەوڵی سڕینەوەى دەستکەوتەکانى شۆڕشی ١٤ تەمووز بدەن، پارتیش بەتەما بوو وەکو بەشدارێ لە بەرەى کودەتاچیەکاندا کۆمەڵێ دەستکەوتى گرنگى پێببڕێ، بەڵام هیچی دەستنەکەوت".
ئه‌و زیاتر جه‌خت له هه‌ڵه‌و خراپى هه‌ڵگرتنى چه‌ك دژ به عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌و هاوكارى به‌عسییه‌كان له لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ ڕووخانى قاسم ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:" بەعسیەکان بۆماوەیەک پشی پشییان لەگەڵ کردن و بە وەعدو وعودى درۆ خەڵەتانیاندن، بەڵام لە کۆتاییدا کورد هیچى دەستنەکەوت، بەڵکو حاڵیان زۆر لە سەردەمى قاسم خراپتر بوو، بینیمان چۆن دەستکردن بە خەباتى چەکدارى لە ئەیلولی ١٩٦١دا هەڵەیەکى ستراتیجى گەورە بوو بۆ پارتی، هاوکاریەکەى ١٩٦٣ یش لەگەڵ بەرەى دژ بە قاسم هەڵەیەکى گەورەتر بوو، زیانى گەورەیدا لە بەرژەوەندى گەلی کورد و هەموو گەلانى عێراق".