پیاوێكی ئەمریكی هەزار فیشەكی هەڵگرتووە و بیری لە كوشتنی دوژمنە سەرسەختەكەی ترامپ كردۆتەوە

2021-01-15

داوكارانی فیدراڵی ئەمریكا دەڵێن كە چەكدارێك بۆ بەشداری كردن لە كارە تێكدەرانەكەی سەر بینای كاپیتۆڵ، هاتۆتە واشنتنی پایتەخت، هەروەها تۆمەتبار كراوە بەوەی هەڕەشەی لە نانسی پێلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كردووە،ئەمە جگە لەوەی هەڕەشەی توندوتیژی لە مۆرێڵ باوزر سەرۆكی شارەوانی پایتەخت كردووە، ئەم چەكدارە هەموو ئامرازەكانی جێبەجێ كردنی هەڕەشەكانی هەڵگرتووە، لەناویشیلندا نزیكەی هەزار فیشەكی پێبووە.


ئەو پیاوە كە ناوی كلیفلاد میریدیسە و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لێخوڕیوە، ڕۆژی 6ی یەنایەری 2021 لە ویلایەتی كۆلۆرادۆەوە بەمەبەستی بەشداری لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هاتووە بۆ پایتەخت،پیاوەكە دوو چەكی پێبووە، یەكەمیان دووربینی تلكسۆبی لەسەر بووە،هەروەها چەندین مەخزەنی فیشەكی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، كە بەهەموویان نزیكەی هەزار فیشەكی تێدابووە، هەندێك لە فیشەكەكان قەڵغان بڕبوون.
بەڵام بەپێی ئەو دۆسیەی لە دادگا بۆی كراوەتەوە، كە چەندین نامەی ئەلیكترۆنی پڕ لە جوێنی تێدایە،میریدیس بەهۆی كێشە لە ڕووناكی ئۆتۆمبێلەكەی درەنگ دەگات و فریا ناكەوێت بەشداری لە گەمارۆدانی بینای كاپیتۆڵ " كۆنگرێس" بدات.


رۆژێك دوای ڕووداوەكە، میریدیس نامەیەك دەنێرێت و دەڵێت:" بەڕێوە بووم بەرەو نوسینگەی سەرۆكی شارەوانی، فیشەكی قەڵغان بڕم دانابوو، كە گوللەكەی سەری قەبارەی 5.56 )ـە.


لە دۆسیەكانی دادگادا ئەوە دەركەوتووە، كە ئەم پیاوە لە رۆژی6ی یەنایەردا نامەی بۆ خزم و هاوڕێكانی ناردووە، هەروەها " بە یەك تۆن فیشەكی قەڵغان بڕی 5.56 بەرەو پایتەخت بەڕێكەوتووە"، بۆ رۆژی دواتریش نامەیەكی بۆ گروپەكەیان ناردووە، تیایدا نوسیویەتی كە بیر لەوە دەكاتەوە بچێت بۆ " نانسی پێلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەكاتی پێشكەش كردنی وتارەكەی، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا فیشەك بە سەریەوە بنێت".


میریدیس كە خۆی سپی پێستە بە رەش پێستی نامەیەكی بۆ خۆی ناردووە، نوسیویەتی كە بە پایتەختدا دەسوڕێتەوە و " لەگەڵ خەڵكدا دەڕوات و بەشێوەیەكی هەڕەمەی هاوار دەكات و دەڵێت الله اكبر".


رۆژی 7ی یەنایەر چەند تۆمەتێك ئاراستەی میریدیس كرا، لەوانە هەڕەشەی تەقاندنی گوللە بەئاراستەی پیلوسی، هەروەها چەندین تۆمەتی دیكەی وەك هەڵگرتنی چەك و فیشەكی زۆرو چەندین تۆمەتی دیكەی ئاراستە كرا.