مینبەر وەك ڕێگە چارە ؟

2021-02-02

سەردار قادر


لە ئێستادا هەردوو لایەنى سیاسى ، گۆران و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ، لە نێو خۆى خۆیاندا ململانێ ى گەورە هەیە . ناكۆكیەكان بە شێوازى گەورە دەرئەكەون.
نارازى و رازى وەك دوو زاراوەى بەرجەستە ، لە پرۆسەى كاركردنیان بە ئاشكرا ئەبینرێت ،ململانێ لە ناوخۆى خۆیانەوە گۆاستراوەتەو بۆ میدیا جیاوازەكان .
گۆران وەك بزاوتێك كە لە سەرەتاى دروست بوونیەوە ، كارى لەسەر نارازى بوونى شەقامى كورد ى كردووە ، كۆكراوەى دەنگە نارازیەكان بووە ، خیتابەكەى خیتابى نارازى بووە و پرۆژە بووە بۆ رەت كردنەوەى سیستەمى سیاسى ووڵات و هێنانە دى ئاكارێكى ترى حوكم رانى .
لە ئێستادا ئەوەندەى نارازى لە خودى بزاوتەكەدا هەیە ئەوەندە لە دەرەوەى بزاوتەكە نارازى كەمتر ئەبینرێت .
فراكسێۆنەكان لە رێكخەر و خانە نارازین ، لە خانەدا 3 ئەندام دەست لە كار ئەكێشنەوە ، هەندێك لە ژوورەكان نارازین لە بزاوتەكە ، كۆمپانیاى ووشەو بزاوتەكە ناكۆكى هەیە لە نێوانیان .
دەنگدەرى گۆران بە شێوازێكى گشتى نارازین لە بزاوتەكە ، گردەكە و خوار گردەكە وەك چەمكى نارازى ئەبینرێت .
ئەوەى گۆران كارى لەسەر ئەكرد كە چەمكى نارازیە ئێستا بە گشتى بە رۆكى خۆى گرتووە .
نارازیەكان وەك خۆیان باسى ئەكەن و ئەنوسن لەسەرى بە دۆخەكە رازى نین و دوورن لە گردەكە ، هەوڵ ئەدەن خۆیان كۆكەنەوە و رەوتەكە لە خودى خۆیدا گۆرانكارى بكات .


رازیەكان هەوڵیانە پرۆسەكە بروات بەرێوەوە و دەنگدەر ئاشت بكەنەوە .
ئەوەى بۆتە جێ ى سەرنج لە مێژووى بزاوتى كوردى دا ، هەموو لێكترازانێك و جیابوونەوەیەك هەردوو لا جۆرێك لە لاواز یوونى پێوە دەركەتووە ، ئەوەتا رەوتى مەلایى و جەلالى ساڵى شەستەكان ، دواتر جیابوونەوەى سۆسیالیست لە یەكێتى ، ئاڵاى شۆرش و یەكێتى .
دواتریش جبابوونەوەى رەوان شاد نەوشیروان مستەفا و هاورێكانى .زۆر نموونەى تر هەیە لە ناوخۆى كوردستان و عێراق .
ئایا نارازیەكان و رازیەكان ئەگەنە كوێ ؟
چ لە ناو یەكێتى و چ لە ناو گۆراندا ؟
ئایا فرە مینبەرى وەك رێگە چارە دەروازەیەك نیە بۆ چارەسەرى گرفتەكان لە خودى هەردوو حیزبدا؟؟
بزوتنەوەى گۆران وەك پێك هاتە ، فرە ئایدۆلۆجایى پێوە ئەبینرێت ، واتە ئایدلۆجیایەكى دیارو تەنها كۆیان ناكاتەوە .
لە كەسانى خاوەن دیدگاى ئیسلامى بۆ تێكۆشەرانى پێشوو یەكێتى و خەڵكانى لیبراڵ و سەربەخۆ .
ئەم فرە ئایدلۆجیایە ئەكرێت لە بزاوتەكە كۆببنەوە وەك رێكخراوێكى فرە میبنبەر و بەرنامەیەكى گشتى كۆیان كاتەوە ، لە جیاتى لەبەر یەك ترازان و دروست كردنى تەكەتول ؟؟؟


ئەكرێت مینبەرەكان بە ئازادانە كار بۆ بەرنامەو چەمكەكانیان بكەن .
ئەكرێت مینبەر لە خوارەوە بۆ سەرەوە دروست بكرێت یان بە پێچەوانەوە .
هەمان بۆچوون بۆ یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئەگونجێت .
ئەكرێت مینبەرەكان هەوڵ بدەن زۆرینەى بریار بە دەست بێنن لە جومگەكانى ناوخۆى حیزبدا ؟
مینبەرى شەقام و داواكانیان ئەتوانرێت خۆیان كۆبكەنوەو مینبەرى بە هێز بن لە دووتوێ ى حیزبدا .
ئەم رایە تەنها رایەكە بۆ بەدى هێنانى تێگەیشتنى هاوبەش و رایەكە بۆ دۆزینەوەى رێگە چارە ؟؟
كۆمەڵگاى كوردى و ئەم ناوچەیە بەرگەى هەژموونى نوێ ناگرێت .بەرگەى لێك ترازان وبەریەك كەوتنى تر ناگرێت .