- له سه‌ره‌تاى ساڵى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، ناوى له‌ناو كایه‌ى سیاسى‌و ژیانى حیزبایه‌تیدا ده‌ركه‌وت.
- سكرتێرى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى " كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لینینى كوردستان" بوو.
- وه‌كو هێماى نه‌به‌ردى‌و خۆڕاگرى‌و قاره‌مانى ناو زیندان ناوى دێت‌و خاوه‌نى دروشمى " كه‌م ژیان‌و كه‌ڵ ژیان"ه.
شه‌هابى شێخ نورى، یان خاڵه شه‌هاب
ــ كوڕى شێخ نورى شێخ ساڵحه‌و له ساڵى 1932 له سلێمانى له دایكبووه،
ــ شێخ نورى باوكى، یه‌كێك له شاعیرانى ناودارى كورده‌و له‌گه‌ڵ " گۆران"ى شاعیردا، به ڕێبه‌رانى شیعرى نوێى كوردى دا ده‌نرێن.
ــ له ساڵى 1939 له سلێمانى چووه‌ته قوتابخانه‌ى " فه‌یسه‌ڵیه"و له ساڵى 1946 له كۆلێژى " فه‌یسه‌ڵیه" له به‌غدا وه‌رگیراوه.
ــ به‌هۆى كارى سیاسى‌و به‌شدارى له خۆپیشاندانه‌كانى ساڵى 1950ى شارى به‌غداد له خوێندن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
ـــ بنه‌ماڵه‌ى خاڵه شه‌هاب، یه‌كێك له بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌كانى شارى سلێمانین‌و له‌ناو یه‌كێتى‌و " كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌ران"دا ڕۆڵى گه‌وره‌و فراوانیان گێڕاوه.
ــ دارۆى شێخ نورى براى، یه‌كێك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌ران‌و ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى‌و وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم‌و ماوه‌ى دوو ساڵیش جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى ئیداره‌ى سلێمانى بووه.
ــ ئاسۆى شێخ نورى برایشى، یه‌كێك له كادیره سه‌ره‌تاییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌ران‌و چه‌ند ساڵێكیش پارێزگارى سلێمانى بووه.
ــ ڕووناكى شێخ جه‌ناب، هاوسه‌رى یه‌كه‌مى مه‌لا به‌ختیارو ئاوات ى شێخ جه‌نابى وه‌زیرى دارایی، برازاى خاڵه شه‌هابن‌و سۆزان ى كچیشى له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوو.
- خاڵە شەهاب، له ساڵانى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى پارتیدا، په‌یوه‌ندى به‌و حیزبه‌وه كردووه‌و له ساڵى 1951، له گه‌ڵ " هه‌مزه عه‌بدوڵا"دا گروپێكیان به ناوى " باڵى پێشكه‌وتووى پارتى" دروستكردووه.
- یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى " كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لینینى كورستان" له 10 – 7 – 1970 و سكرتێرى كۆمیته‌ى سه‌كردایه‌تى ئه‌و ڕێكخراوه چه‌په بووه.
- شه‌هابى شێخ نورى، كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانى به بناغه‌ى خه‌بات داناوه‌و هه‌ڵگرى بیروڕاى كوردستانى بووه‌و ڕێبه‌رایه‌تى ده‌سته‌یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى كردووه كه هه‌ریه‌ك له " جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحیدو فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرو ئاوات عه‌بدولغه‌فورو محه‌مه‌دى میرزا سابیر" بوون.
- په‌یوه‌ندى به‌هێزیى به شۆڕشى فه‌له‌ستین‌و ڕێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌بووه.
ــ له‌سه‌روه‌ختى هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوولدا، له‌گوندى "كێلێ"ى شارۆچكه‌ى پێنجوێن له‌گه‌ڵ فه‌تاح ئاغا‌و نورى حه‌مه عه‌لى دا پلانى ته‌سلیم نه‌بوون‌و به‌رگرى دا ده‌ڕێژن، به‌ڵام سه‌ختى شكست‌و دۆخه‌كه وا ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى بیرۆكه‌ى به‌رگریكردن ببن.
ــ چوار مانگ له‌پاش هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوول‌و له مانگى 7ى ساڵى 1975دا، ئه‌وكاته‌ى كه سه‌رپه‌رشتى " كۆمیته‌ى شاره‌كان"ى كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لینینى كردووه، له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه فه‌رمانى گرتن بۆ خاڵه شه‌هاب و عومەری سەید عەلی و فەرەیدون عەبدولقادرو جەعفەر عەبدولواحیدو ئاوات عەبدولغەفورو عەلی بچکۆل دەردەچێت.
ــ له پێناو ڕزگاربوونیان له ده‌ستى حكومه‌تى عێراقى، به‌ڕێگاى شارباژێڕدا سلێمانى جێده‌هێڵن‌و ده‌چنه ئێران، به‌و ئامانجه‌ى كه له ئێرانه‌وه خۆیان بگه‌یەننه سووریا بۆلاى مام جه‌لال‌و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى.
ــ به گه‌شتنیان به كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات، له لایه‌ن ڕ‌ژێمى شاى ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن‌و له 22- 9 – 1975 وه تا كۆتایی ئه‌و ساڵه له زیندانى سه‌قز زیندانى ده‌كرێن‌و دواتر له رێگه‌ى سنورى پێنجوێنه‌وه ته‌سلیمى حكومه‌تى عێراقى ده‌كرێنه‌وه.
ــ ڕەخنەی ئەوە لە خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی دەگیرێت و بەلاوازو بێئیرادە ناو دەبرێن، لەبەرانبەر ئەوەدا کاتێک کە ئێران تەسلیمی عێراقی کردوونەتەوەو ئەوان نەیانتوانیوە لەدەست ئەو دوو پۆلیسە هەڵبێن و خۆیان ڕزگار بکەن کە لە گوندی بناوەسووتەی سەر سنورەوە ئەوانیان بردووە بۆ پێنجوێن.
ــ مام جه‌لال له " دیدارى ته‌مه‌ن"دا ده‌ڵێت، شه‌هاب هه‌ڵه‌ى كرد كه بڕیاریدا بچێت بۆ ئێران‌و له‌وێوه بێت بۆلاى ئێمه، نەوشیروان مستەفاش دەڵێت کاتێک ئێران تەسلیمی عێراقی کردنەوە ئێمە زانیمان کە چوونەتە ئێران و دەستگیرکردنی خاڵە شەهاب و هاوڕێکانیشی، بەشێک لە هیواکانی داڕماندین.
ــ خوله كه‌شكۆڵ لەبیرەوەریەکانیدا دەڵێت، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، شه‌هابى شێخ نورى‌و هاوڕێكانى بردوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ى كه بچن بۆ ئێران.
ــ به‌وته‌ى مام جه‌لال، خاڵه شه‌هاب له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كى به‌توانا بووه، به‌ڵام له ڕووى تیۆرییه‌وه به‌هێز نه‌بووه.
ــ وه‌كو مام جه‌لال باسیكردووه، خاڵه شه‌هاب پێیوابووه ناكۆكى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزمدایه‌و حكومه‌تى به‌عس دوژمنى دووه‌مه.
ــ به‌هادینه سوور، له كتێبى " كۆمه‌ڵه له سێداره‌وه بۆ ڕاپه‌ڕین"دا ده‌ڵێت، هاوینى ساڵى 1975، خاڵه شه‌هاب پێی‌ووتم، فریامان كه‌وه، وه‌زعمان زۆر خراپه، بچۆ بۆ به‌سره، خه‌یاتێك هه‌یه ناوى " عه‌بده" پێى بڵێ شه‌هاب‌و چوار كه‌س ده‌یانه‌وێت بچن بۆ " ئه‌بو زه‌بى"، بزانه چی پێده‌كرێت بۆمان.
ــ وه‌كو به‌هادینه سوور باسیكردووه، پاش ڕۆژێك خه‌یاته‌كه‌ى هاوڕێى خاڵه شه‌هاب وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تى كه ده‌توانێت كارئاسانییان بۆ بكات كه خاڵه شه‌هاب‌و هاوڕێكانى خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌بو زه‌بى.
ــ به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه بگاته‌وه به‌خاڵه شه‌هاب، ئه‌وان به‌ره‌و ئێران ده‌ڕۆن‌و له‌وێ ده‌ستگیر ده‌كرێن.
ئەگەر خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی بچونایە بۆ ئیمارات و نەچوونایە بۆ ئێران، بێگومان چیرۆکی ژیانیان ئاڕاستەیەکی دیکەی وەردەگرت و چارەنووسیشیان بەو جۆرە نەدەبوو.
خاڵه شه‌هاب له زیندانه‌كانى به‌عس دا ده‌بێته هێماى خۆڕاگرى‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاماده نابێت سازش‌و داواى لێبوردن بكات، له ڕۆژى 21 – 11- 1976، له‌گه‌ڵ " جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحیدو ئه‌نوه‌ر زۆراب" كه ئه‌وانیش دوو سه‌ركرده‌ى كۆمه‌ڵه بوون، له سێداره ده‌درێن.
سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە:
ــ دیداری تەمەن ــ مام جەلال
ــ کۆمەڵە لە سێدارەوە بۆ ڕاپەڕین
ــ کەشکۆڵی بەسەرهاتم ــ شێخ عەلی
ــ سەختە ڕێ ـ عەلی بچکۆل