سەرەڕای چەندین شوێنی كلتوری گرنگ... بۆچی پاپا شاری ئور هەڵدەبژێرێت؟

2021-03-05

شاری ئور لە باشوری عیراق ئامادەكارییەكانی بۆ پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان تەواو كردووە، كە پاپا بە سەردانێكی مێژوویی دەچێتە ئەو شارە، ئەو شوێنەیە چ گرنگیەكی هەیە، بۆچی پاپا فرانسیس ئوری دیاری كرد، لەكاتێكدا چەندین شوێنی كلتوری گرنگ لە عیراق بوونیان هەیە؟


ئور بە سیمبولی شوێنكەوتوانی هەموو ئاینە ئاسمانیەكان دادەنرێت،چونكە لە كتێبی پیرۆزدا ناوی هاتووە، كە شوێنی لە دایك بوونی پێغەمبەر ئیبراهیمە(درودی خوای لەسەر بێت)،ئیبراهیمیش بە باپیری هەموو پێغەمبەران دادەنرێت، كە فرە خوایی ڕەت كردۆتەوە و داوای یەكتاپەرستی كردووە.
بەڵام ناوبانگی ئور دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1922، كاتێك لیۆنارد وۆڵی گۆڕی پاشایەكی تێدا دۆزییەوە، كە لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕی دیكە لەوێدا بوونیان هەبوو، كە پێیان دەوترێت" چاڵی مردنە گەورەكە".


بە پێی ماڵپەڕی " موسوعەی مێژووی جیهان"، ئور سەنتەری بازرگانی بووە، ئەمەش بۆ پێگەكەی دەگەڕێتەوە، كە دیجلەو فورات بەرەو كەنداوی عەرەبی بەلایدا تێدەپەڕێت، هەروەها خاوەن تەكنیكێكی پێشكەوتووی كلتورییە، كە دەیسەلمێنێت دانیشتوانەكەی خاوەن ژیانێكی زۆر باش و پێشكەوتوو بوون.
هەروەها ئور لە ساڵی 2100 پێش زاین پایتەختی سۆمەرییەكان بووە،هەروەها "زەقورەی ئور"ی تێدایە كە بە كۆنترین پەرەستگای عیراق دادەنرێت،كە ئوری سێیەم لە ساڵی 2050ی پێش زاین بنیاتی ناوە.
پاشماوەی زەقورەكە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1850ی زاینی لەلایەن ویلیلم لۆفتۆس، جیۆلۆجی ناسی بەریتانی دۆزرایەوە، پاشان لە بیست و سیەكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن لیۆنارد وۆڵی هەڵكۆڵینی تەواوی بۆكراو پاشماوەی پەرستگاكە هەمووی دۆزرایەوە.


ئور تا سەردەمی خومەینی (550-330 پێش زاین)، خەڵكی تێدا نیشتەجێ بوو، بەڵام دواتر بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو بە بیابان بوونی شارەكە، دانیشتوانەكەی وردە وردە كۆچیان بۆ ناوەراست و باكوری وڵات كرد، بۆیە وردە وردە گرنگیەكەی لەدەستدا,
راپۆرتە رۆژنامەوانیە عیراقیەكان باس لەوە دەكەن، دوای چوار هەزار ساڵ، بۆ یەكەمجار ڕووناكیەكانی زەقورەكە وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشوازی لە پاپا هەڵكران، هەروەها سەردانی گەشتیاران بۆ ئەو شوێنە كلتورییە بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیرا.