دوو لاوی بەندکراو (ئەحە) و (مەغدید)، لە گرتووخانەیەک لە ژوورێکدا بوون و هەردووکیشیان، لەسەر یەک کێشە گیرابوون. (ئەحە) خەڵکی (سولەیمانیی) و (مەغدید)یش، خەڵکی (هەولیر) بوون. دانوویان پێکەوە نەدەکوڵا، ڕێک نەدەکەوتن و هەمیشە دەنگەدەنگیان بوو. وەک پەندە ڕووسییەکەش دەڵێ: وەک سەگ و پشیلە، ژیانی ڕۆژانەیان بەسەردەبرد!
دوای ماوەیە دادگاییکران، دادگە فرمانی لەسێدارەدانی هەردووکیانی بەڕۆژێ دەرکرد. سەرلەبەیانی ڕۆژی جێبەجێکردنی فرمانەکە، مەلایەک و چەن کاربەدەسێکی گرتووخانەکە چوون بۆ لایان. مەلا لە (مەغدید)ی پرسێ: پێش ئەوەی بمری، داواکارییت چییە؟
مەغدید: دەمەوی، داکم ببینم.
،،
(بە هیچ شێوەیە، ڕێی تێ ناچێ، نەتەوەیەکی (60) میلیۆن کەسی، ژێردەسە و بێ دەوڵەت بێ، گەر خۆیان کەلەپچەیان، بۆ دەس و پێکانیان درووست نەکردبێ. من زۆر جار، بە سەرکردە کوردەکانم گوتووە، ئێوە تەنیا یەکگرتووبن، هیچ ڕژێمێ بەرگەی یەک هەفتەتان ناگرێ. بەڵام ئەوان یەکگرتوویی نێوماڵی خۆیان ڕەتدەکەنەوە. چونکە کەسیان ئامادە نییە، لە ئەوی دیکە، خۆی بە پچوکتر بزانێ. ئیدی نەتەوەیەک، قووربانیی دەسی ناکۆکیی تاکەکەسیی و چەن ڕامیارێکی خۆ بە زلزانن!)