چۆن دیپلۆماتیك بووه‌ متمانه‌پێكراوترین میدیا؟

2021-04-22

سالیادی ڕۆژنامەگەری کوردی بەساتێکی ھەستیار و قورس بۆ راگەیاندنی کوردی تێدەپەرێت ھەم بەھۆی ئەو فەوزایەی بەناوی راگەیاندنی دروست بوەو ئەرکە بنەرەتیەکەی خۆی وون کردوە و ھەم بەھۆی ئەو سانسۆر و فشارە قورسانەی لەلایەن دەسەلاتەوە بۆی ھاتوەتە پێش و بەدەیان رۆژنامەنوسی لە کونجی زیندان تووند کردوە.

،،

ناڕەزایی ئەمریکی و ئەوروپیەكان بە دەنگی بەرز لەڕێگەی رێکخراوە نێودەولەتیەکانەوە دەیسەلمێنن ئێستا کارکردن لە راگەیاندن لە ھەرێمی کوردستان واتا کارکردن لە زۆنێکی ھەستیار و مەترسیدار.


لە باشوری کوردستاندا لەماوەی دە سالی رابردودا دوو ستایلی مەترسیداری میدیا دروست بون کە راستەوخۆ کۆمەلگایان بەھۆی ئەو توانا مادیە بێ سنورەی ھەیانە خستوەتە بندەستی خۆیان و خەریکی ئاراستەکردنین بەو ئەجێندایەی کە دەیانەوێت سودی لێ ببینن ئەوانیش پێیان دەگوترێ میدیای ئەمنی و میدیای مۆدێل، بەھەردوکیان لە ھەوڵی گۆرینی رێرەوی راستەقینەی کاری میدیاین. خاڵی لاوازی ھەردوکیشیان ئەوەیە ئاراستەکارەکەیان ھەموو شارەزاییەکی ھەیە جگە لەکاری میدیای و ھەردوکیشیان تەنھا چاویان لەسەر ژمارەیە ژمارە فۆلۆوەرز و ژمارەی بینەر کە بەھەموو جۆرێک لەھەوڵی خزمەت کردنی ئەجێنداکەی خۆیەتی نەک وەک ئەو ئەرکەی بۆی دیاری کراوە کە دەسەلاتی چوارەمە .

لە ماوەی ساڵی رابردو نارەزایەتیەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و ئەنجومەنی وەزیران و رێکخراوە ناحکومیەکان شاھیدی ئەو پاشاگەردانیەن کەلە باشوری کوردستاندا بەناوی میدیاوەدروست بوە میدیا هەواڵگریەكە خەریكی شەرە دەنوک و خۆ خالی کردنەوەیە و میدیا مۆدێلەکەش ھێنانی کلتوری نامۆو پەیداکردنی پارەی نا مەشروعە، کاری ئەم میدیایانە یان یەکلایی کردنەوەی شەری نێو بالەکان و شەری دوو حزب و دوو سەرکردەیە یان خەمی ئەوەی کام مۆدێل چەند جوانکاری کردوەو کام وێنەیەی بلاوکردوەتەوە .

ئەوەی كە لەناوەندی میدیای كوردیدا ون بوو، میدیای كاریگەر و بەدواداچون و كاری بنكۆڵكاری و بەلگەداربوو کە حکومەت و لایەنی پەیووندیدار بێنە سەرخەت و وەک و دەسەلاتێکی راستەقینەی چوارەم و سەیری بكەن لێی بسڵەمنەوە.


دیپلۆماتیک مەگەزین كە ماوەی سێ‌ ساڵە دامەزراوە و تەنها چەند مانگێكی كەمیشە شێوازی كاركردنی گۆڕیووە، دوای دەیەیەک جارێکی تر ئەو رۆحی کارکردنە جدی و دیکۆمێنتكاری و بەلگەکاری و بەدواچونەی ھێنایەوە نێو كەشی میدیا و شەرەفی ئەوەی پێبڕا ڕۆڵ و كاریگەری هەبێت لە گۆرانکاریەكانی لە ھەستیارترین جومگەکانی دەسەلات و لایەنە جیاوازەکان قەناعەت پێبکات ئەوەی ئەو دەیکات کارێکی تەواو میدیایەو ھیچ ئەجێندایەکی لەپشتەوە نیە و نیەتەکەش تەنھا ئامانجی راستەقینەی گۆرانکاریە .

،،

لە ماوەی کەمتر لەشەش مانگدا ئەم میدیایە لەرێگەی بەرنامەیەکی بنكۆڵكاری و ئەو ھەواڵە کورتەی ئێوارانی کە وودترین زانیاری تێدا دەخاتە ڕوو توانای گۆرانکاری لە چەندین بەرێوەبەرایەتی گەورە بکات و بەرێوەبەرەکانیان بەپشت بەستن بەبەڵگەو دیکۆمێنت بنێرێتەوە بۆ ماڵەوە و چەندین کەیسیش لە کۆمپانیا گەورەکان بباتەوە کە بەھاکەیان سەدان ملیۆن دۆلارە.


توانیشی پرسی دەست بەسەراگرتنی زەوی قاچاخچیەتی سنورەکان یەکلایی بکاتەوە تا کار بگات بەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی تایبەتمەند لەسەر ئەو کارانە پێکبھێندرێت .


لەوانەیە لەدایک بونی ئەم میدیایە، لەناو ئەم فەوزایەی ڕۆژنامەگەریدا ئومێدێک بێت بۆ گۆرانکاریەکی گەورەتر و دروستبونی ستایلی میدیایەکی جدی و دور کەوتنەوەو لە میدیای شەرەجنێو ئەمنی و میدیای مۆدێلەكان .