،،
مناڵ و توانای مێردمناڵی سامانێکی گەورە و زامنی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە، لە دنیای ئەمڕۆدا توانا و پسپۆڕی و لێزانی کایەکانی ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا، لە قۆناغەکانی سەرەتایی و مێردمناڵیەوە دەرئەکەون و جیا ئەکرێنەوە،
ئیتر بە بەرنامە جومگەکانی دەسەڵات و دەوڵەت بۆ هەر بوارێکی ژیان نەوەکانی خۆی ئەناسێ و ئاراستەیان ئەکات .
،،
خۆ ئەگەر لە حاڵەتی نەمانی ئەو متمانەیەدا، بە گومان و بەڵگەیەکی لاوازیش بێت دەسەڵات و یاسا پێشوازی نەکەن و گومانەکە نەڕەوێنن و متمانەکە نەگەڕێندرێتەوە، ئیتر کارەسات گەر نەشبوبێت مانای هەبوە و گەورەترە لەوەی کە باسکراوە .
بەمانایەکیتر لە هەمو کۆمەڵگەیەکدا، فەزاحەتی هاوشێوە روئەدات و کارەساتیش ناقەومێ و پۆلیس و دەزگای دادوەری بە ئەرکی خۆیان هەڵەستن و وەک حاڵەتێکی شاز ئەچێتە ئەرشیفی پۆلیس و میدیاوە، بەڵام گەر رویدا و بەهەر هۆیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دیزە بە دەرخۆنە بکرێت و دادگا و دەوڵەت کەڕوکپ بێدەنگی لێبکەن، بەڵێ کارەساتی گەورە رویداوە و کابەش کەچ بوە، کارەساتێک زۆر گەورەتر لە تاڵانی و دزی نەوت و گومرگ و زیانی زۆر زیاتر لە داتەپینی ژێرخانی ئابوری و تەنانەت لە نەمانی دەوڵەت و دەزگای دادوەری زیاتر .