بەغدا،2021-06-17 - ئاسیاسێڵ، کە یەکەمین کۆمپانیای بواری پەیوەندی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، بۆ سێهەمین ساڵ لەسەریەك دوو خەڵاتی لە دیداری دابەشکردنی خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی"International Finance Awards" بەدەستهێنا لە بەرامبەر بەشداریکردنە مرۆڤدۆستانەکانی لە سەرتاسەری عێراق و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە گەورە و ناوازەکانی، هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆجیانەی پێشکەشیکردوون. دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات بۆ ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی خزمەتگوزاری تازەگەرانە و چیرۆکەکانی پێشەنگبوون و توانستە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی جیهان. ئەم دیدارە بەناوبانگە ئامانجییەتی تیشک بخاتە سەر گرنگیی و کاریگەریی پەیوەندییەکان و بەدیجیتاڵکردنی ژێرخانی بزنس لە جیهاندا، بەمەش نیشانیدەدات کە پەیوەندییەکان کۆڵەکەی بنەڕەتی ئابوورییە.
،،
ئاسیاسێڵ خەڵاتی "باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق" وەك فراوانترین تۆڕی ئینتەرنێت، هەروەها وەکو "باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی"یەوە بەدەستهێنا لە ئەنجامی دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانی، هەوڵە خێرخوازییەکانی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا.