ئەمساڵی خوێندن کۆتایی ھات لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک بەربەست کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان ھەبوو لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و دۆخی دەروونی قوتابیان و ئاستی زانستیان
لەگەڵ بوونی سەدان قەیرانی تر کەڕێگربوون لە بەردەم ئەم پڕۆسەیەدا وەک شێوازی دەوام کردن و خراپی ڕەوشی تەندروستی و نەبوونی پلانی تۆکمە بۆھەر ئەگەرێک هەروەها نەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتوو .
،،
پەروەردەکار لە جیاتی منداڵەکەی خەون بە داھاتووەوە دەبینێت خەیاڵدەکات منداڵە کەی دەکات بە چی ...
لێی بگەڕێ باببێت بەوەی کەخۆی دەیەوێت نەک تۆ لێھاتوویی منداڵ لە نیوان حەزی دایک و باوک و خولیای ئەوان حەزەکانی خۆی لە ناو دەچێت نابێت بەوەی خۆی دەیەوێت لەوانەیە منداڵەکەت خولیای خۆی ھەبێت وەک ئەوەی بییەوێت ببێت بەیاریزانێکی بەناودار ، یاخود ھونەرمەندێکی ناسراو تۆی پەروەردەکار ڕێگری لەو کاتەدا کۆمەڵگا خاڵی دەبێت لە یاریزانێکی بەناوبانگ ھاوشێوەی لیۆنێل میسی کە سەروەتەکەی سەدان ھێندەی ھاوڕێکەیەتی کە نمرەکانی بەرزترە یاخود ھونەرمەندێکی وەک لیۆناردۆ داڤنشی لە فەخرێکی گەورەی ئیتالیەکانە لەدوای مردنی خۆی تابلۆیەکەی بۆتە سەروەتێکی نیشتیمانی بۆیە بە دوای لێھاتووی منداڵەکەتدا بگەڕێ نەک کەموکوڕتییەکانی لەوانەیە بەراوردێکت یان سەرزەنشت کردنێکت ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی دەیان بیرکردنەوەی خراپ لە دەروونی منداڵەکەتدا ساڵانە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی وەرزی خوێندن ، گوێبیستی چەندین ڕووداوی تراژیدی ناخۆش دەبین .
بۆیە پێی بڵێ لە بەرامبەر کەمدا زۆر ھەیە لەتەک کەوتندا ھەستانەوە هەیە لەبەراممبەر شکستدا سەر کوتن بە ھیوای سەر کەوتــن بۆ قوتابیانی خۆشەویست سەرکەوتن ئەنجامی ھەوڵدانیان بێت.