ئارەزوومەندانی یارییە ئەلکترۆنییەکان لە عێراق خۆشحاڵن بە خستنەکاری پلاتفۆرمە نوێیەکەی ئاسیاسێڵ "GameCell"

2021-08-28

ئاسیاسێڵ ڕێكەوتننامەیەکی ستراتیجی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان واژوو دەکات بۆ بەگەڕخستنی پلاتفۆرمێکی وەرزشیی ئەلیکترۆنیی بە پاڵپشتی ئینتەرنێتە خێراکەیی وبنکەی فراوانی بەشداربووانی

بەغدا، 26 - ئاب - 2021: لە ئیڤێنتێکی گەورەدا کە لە شاری بەغدا ولە کەشێکی تەواو جیاواز و کەموێنەدا سازکرابوو، وە بەتایبەتیش بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەکرابوو، 250 کەس لەوانەی خولیای یاریکردنی ئۆنلاینن ئامادەی ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەیەکی کاری هاوبەشی ستراتیژی بوون لە نێوان ئاسیاسێڵ و فیدراسیۆنی عێراق بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "الإتحاد العراقي للریاضات الإلکترونیة". مەبەست لەم ڕێكەوتننامەیە، کە ڕێکەوتننامەیەکە تایبەت بە سپۆنسەرکردن، بەگەڕخستنی تازەترین پلاتفۆرمی ئاسیاسێڵە کە ئەویش گەیم سێڵ "GameCell"ــە کە دەبێتە ماڵێك بۆ لەخۆگرتنی سەرجەمی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە یاریکردن وگەیمینەوە هەیە لە عێراقدا، ولەلایەن فیدراسیۆنی عێراقەوە بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان ڕێكخراوە وئاسیاسێڵ بەخێرایی خستوویەتیەکار؛ کە یەکەمین وتەنها کۆمەڵە و پلاتفۆرمی وەرزشی ئەلیکترۆنی فەرمییە لە عێراقدا.

،،

تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی ئاسیاسێڵ، ئامانجی گەیم سێڵ "GameCell"یش کۆکردنەوەی خەڵکە؛ ئەو خەڵکانەی چێژ لە ڤیدیۆگەیم وتەماشاکردنی وەرزشی ئەلیکترۆنی دەبینن، یان ئەوانەی کە کۆمەڵگەی گەیمین شتێكی تەواو تازەیە بۆیان وبۆ کەشێكی دۆستانە دەگەڕێن بۆ فێربوونی.

گەیم سێڵ "GameCell" مەبەستیەتی باشترین ئەزموونی بەکار‌هێنان پێشکەش بکات وداواکاری هەموو جۆرە یاریزانە ئۆنلاینەکان وگەیمەرەکان ڕایی بکات، چ کێبڕکێ بێت یان یاریکردنی ڕاگوزەر و ئاسایی یان هەرچییەك بێت لە نێوان ئەو دووانەدا کە ئەمانە هەمووی ئینتەرنێتە 4G ــە خێراترینەکەی ئاسیاسێڵ بەگەڕیدەخات کە فراوانترین تۆڕی ڕووماڵی هەیە لە عێراق*. پلاتفۆرمە نوێیەکەی ئاسیاسێڵ زنجیرەیەك لە خولی یاری هەفتانە و مانگانە و وەرزییانە پێشکەشدەکات کە لەلایەن فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانەوە ڕێکدەخرێن وتیایدا گەیمەرە بەناوبانگەکان دەکەونە کێبڕکێکردنەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی نەختینە.

ئیڤێنتەکە خۆی یەکێك بووە لە گەورەترین ئەو بۆنانەی کە بەغدا بەخۆیەوە بینیوە. ئەزموونێکی تێروتەسەلە بە جۆرێك دیزاینکراوە کە هەموو بابەتەکانی گەیمین لەخۆبگرێت. یاری کۆسپلەی "Cosplay" (خۆگۆڕین بە جلوبەرگی تایبەت بۆ نمایشی کارەکتەری دیاریکراو)، ڕۆبۆتی گەورە، سەکۆی یاریکردن، نمایشکردنی فیگەرەکانی ئاکشن، نمایشکردنی ڕووناکی و لەیزەر وخولی یاری دۆستانە. ئەمانە ناوی چەند چالاکییەک بوو کە لەو شوێنە گەورەیەدا ئەنجامدران وە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە، هەروەها ئەو ڕاستییە نیشاندەدەن کە چۆن ئاسیاسێڵ هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی بەشداربووانی ویاریزانان وگەیمەرەکانی بکات. دوای بەگەڕخستنی ئەم ئیڤێنتە سەرسوڕهێنەرە ونمایشی ڕووناکی تیایدا، بەڕێز چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەشی کۆمێرشاڵی ئاسیاسێڵ و بەڕێز حەیدەر جەعفەر، سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان، ڕێكەوتننامەی شەراکەتی ستراتیژییان ئیمزاکرد لە نێوانیاندا. ئاسیاسێڵ تەنها کۆمپانیای عێراقی دەبێت کە پشتگیری یایزانانی ئۆنلاین وگەیمەرەکان بکات بە تەکنۆلۆجیا پلەیەکە پێشکەوتووەکەی وئینتەرنێتە خێراکەی، لە کاتێكدا فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان هەڵدەسێت ڕێکخستنی خولی یارییەکان بە درێژایی ساڵ کە لەڕێی ئینتەرنێتی 4G ئاسیاسێڵەوە بەگەڕدەخرێن.

بەڕێز عومەر فالح، بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن لەمبارەیەوە وتی: "یاریزانانی ئۆنلاین وگەیمەرەکان بەشێکی گەورەن لە بەشداربووانمان. بۆ ماوەیەکی کەم ڕازی نەبوون لە خێرایی ئینتەرنێت بەهۆی سنوربەندییەکانی ئینتەرنێتی 3G ــەوە. لەو کاتەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی 4G خراوەتەکار وڕاستەوخۆ دوای مۆڵەتپێدانی 4G بە شێوەیەکی فەرمی چەند مانگێك لەمەوبەر، بارودۆخەکان گۆڕان چونکە توانیمان ئەو خێرایی ئینتەرنێتەی کە بەشداربووانمان پێویستییان پێیەتی بۆیان دابین بکەین". هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە کە:

،،

"بەدەم داواکارییەکانیانەوە چووین وشەو و ڕۆژما خستووەتەسەریەك بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانمان لە پێناو باشترکردنی خێرایی ئینتەرنێت بە جۆرێك کە لە ئاستی پێداویستی خەڵكدا بێت

بە تایبەت ئەو خەڵکانەی سەرقاڵی یاری ئۆنلاین و گەیمینن. ئێمە دەزانین کە ئەو خەڵکانەی سەرقاڵی وەرزشی ئەلیکترۆنین هەمیشە بەشێوەیەکی دۆستانە لەلایەن کۆمەڵگەوە سەیرناکرێن؛ بەڵام ئاسیاسێڵ خۆشحاڵە بەوەی بەهرەی خۆی بخاتەگەڕ وببێتە تەنها کۆمپانیای پەیوەندی پشتگیرییان لێبکات وبەرهەم وخزمەتگوزارییەکانی بەجۆرێك بگونجێنێت کە بە شێوەیەکی باشتر خزمەتیان پێبکات. ئەو کارە گرانەی لە ئەستۆمان گرتووە وئەنجاممانداوە بەروبوومەکەیمان چنییەوە بەوەی کە ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیا لە عێراقدا پۆلێنکرا لە ڕووی خێرایی و ڕووماڵی تۆڕی پەیوندییەوە. ئێمە خۆشحاڵێن بە واژووکردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە لەگەڵ فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان وەکو نیەتێکی ڕاستەقینە لە ئاسیاسێڵەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو خەڵکانەی سەرقاڵی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانن. پلاتفۆرمی گەیم سێڵ "GameCell" کە ئەمڕۆ خستمانەکار، ماڵی کۆبوونەوەی گەیمەرەکان ویاریزانانی ئۆنلاینە بۆ یاریکردن وشەیرکردنی ئەزموونی خۆیان وبەشدایکردن لە خولی یارییەکاندا کە ئێمە وەکو ئاسیاسێڵ سپۆنسەری یارییەکان دەکەین، پشتگیری تەکنیکی وداتا سەنتەر دابیندەکەین، بێجگە لە دابینکردنی پشتگیری بۆ ئەوانەی یاری نوێ پەرەپێدەدەن لەگەڵ چەندین سوپرایزی تر لە داهاتوودا. ئاسیاسێڵ سوورە لەسەر گۆڕینی تێڕوانین وبۆچوونی خەڵك سەبارەت بەو خەڵکانەی خەریکی وەرزشی ئەلیکترۆنین".

بەڕێز حەیدەر جەعفەر، سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان لە مبارەیەوە وتی: "شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە کە لەلایەن دامەزراوەیەکی گەورەی عێراقی وخێراترین کۆمپانیای پەیوەندییەوە لە عێراق پشتگیری دەکرێین کە ئەویش ئاسیاسێڵە. گەیمەرەکان ویاریزانانی ئۆنلاین هەمیشە دڵسۆزییان هەبووە بۆ براندی ئاسیاسێڵ، تەنانەت پێش ئەم هەنگاوە گەورەیەش. ئاسیاسێڵ هەمیشە ئینتەرنێتێکی خێرا وجێگیری دابینکردووە کە ئێمە وەکو گەیمەر و یاریزانانی ئۆنلاین پێویستمان پێی بووە بۆ ئەنجامدانی یارییە وەرزشییە ئەلیکترۆنییەکانمان. ئەم پلاتفۆرمە نوێیە کە بۆ ئاسیاسێڵی بەڕێوەدەبەین؛ گەیم سێڵ "GameCell" پێویستییەکی زۆر هەنووکەییە بۆ کۆمەڵگەکەمان. خۆشحاڵێن کە ئاسیاسێڵ لە ڕووی دارایی وتەکنۆلۆجییەوە پشتگیریمان دەکات. ئێستا گەیمین لەگەڵ ئاسیاسێڵ خێراترە".

"تەواو"


* https://www.speedtest.net/awards/iraq/2021/?award_type=coverage&time_period=q1-q2


دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ى كانونى دووەمی 2021 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووی ڕەزامەندی14.7 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە کوالیتی یەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات.‌
تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ بەرامبەر دوو كۆمپانيایەکەی تری مۆبايل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە ناوەڕاستی ساڵی 2021، ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G لە عێراق لەلایەن Speedchecker® وگشتگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لە Ookla ® ـەوە دەستنیشانکرا.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان
[email protected]
بۆ زانیار زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com

سەبارەت فیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "IQESF"

سەبارەت بە فیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "IQESF" دەستەیەکی قازانج- نەویستی نیشتمانییە کە توانای خۆی سەلماندووە بۆ برەودان بە وەرزشی ئەلیکترۆنی وبەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ئەو وەرزشە وباشترکردنی پێوەرەکانی لە عێراقدا وبەخشینی ئیلهام بە کەسانی خاوەن بەهرە لە ناوخۆی وڵاتدا لە داهاتوودا. فیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان ئامانجی پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنییە لە عێراق لەگەڵ دابینکردنی شارەزایی وڕاوێژ. ئەوان قورسایی کاری خۆیان خستووەتە سەر خەڵکی ئاسایی لەوانەی سەرقاڵی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانن، وە دەزگایەکی حکومی نین.

بەو پێیەی فیدراسێۆنی عێراقیی بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "IQESF" ڕێکخراوێکی قازانج-نەویستە، هەموو ئەو داهاتانەی لێی بەرهەمدێت دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە وفەندکردنی وەرزشە میللیەکان، لەوانە ڕێکخستنی خولی پاڵەوانێتی قوتابخانە وکۆلیژەکان وپشتیوانیکردن لە دامەزراندنی یانە وئەنجامدانی دەستپێشخەری تر.

بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ئەم لینکە بکە: https://iqesf.com