سەر بەچ هۆزێکیت؟

2021-09-02

د. فاروق قاسم
وەرگێڕانی ــ د. هەڤین کەمال

باسی سامانی هیچ نەتەوەیەکم بۆ مەکە، کە تاکەکانی بارگاوی بن بە ڕق و ڕەگەزپەرستی و ناوچەگەرایی و نەزانین و جەنگ.
نەیجیریا، یەکێکە لە گەورەترین ئەو وڵاتانەی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و کانزاکان، یەکێکە لە گەورەترین ئەو وڵاتانەی کە نەوت هەناردە دەکەن بۆ دەرەوە، بەڵام تەماشای بارودۆخی بکە!
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەو وڵاتەدا پڕە لە ڕق و کینەی ڕەگەزپەرستی و سیخناخە لە ناکۆکی.

،،

لەکاتێکدا سەنگافورە، ئەو وڵاتەی سەرۆکەکەی ڕۆژێک لە ڕۆژان گریا، چونکە ئاوێکی سازگار وجودی نەبوو بۆ خواردنەوە بگونجێت لە وڵاتەکەیدا!!!


ئەمڕۆکە، چۆن توانی پێشی یابان بکەوێت لەڕووی داهاتی تاکەوە؟!!!
لەم سەردەمەی ئێستاماندا، تەنیا میللەتە دواکەوتووەکانن بەناو زەویدا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەیەک بۆ ژیان، لەکاتێکدا مرۆڤ خۆی سەرمایە ڕاستەقینە و براوەکەی ژیانە!!!!

ئایا بیرتکردۆتەوە کاتێک کە مۆبایەلێکی گالاکسی دەکڕیت یاخود ئایفۆن، بڕی تێچووی ئەو ئامێرە چەندە لە سامانە سروشتییەکان؟!

دڵنیابە لە دۆلارێک زیاتری تێناچێت لەو سامانە سروشتییانە،
تەنیا چەند گرامێک لەئاسن، پارچەیەک شووشەی بچووک، کەمێک پلاستیک...!!

،،

بەڵام تۆ بە سەدان دۆلار دەیکڕیت، کە نرخەکەی لەنرخی دەیان بەرمیل نەوت وگاز زیاترە، هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سامانێکی فیکری و تەکنیکی تیادایە کەبەرهەمی بیروهۆش و هزری مرۆڤە.

ئایا دەزانیت مرۆڤێکی وەکو " بیل گەیتس"
کەداهێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە، داهاتی لەچرکەیەکدا (٢٢٦) دۆلارە، بەمانای ئەوەی هەموو ئەو سامانە سروشتییە یەدەگەی لە یەمەن و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی هەیە بەهەموویەوە، ناتوانێت ڕکابەری کۆمپانیایەکی پرۆگرامین و بەرنامەسازی کۆمپیوتەر بکات!!

ئایا دەزانیت ساماندارەکانی جیهان، ئێستا ئەوانە نین کە بیرەنەوت و بیری سامانەسروشتیەکانییان هەیە، بەڵکو ئەوانەن کە خاوەنی پرۆگرام و ئاپی سادەو ساکارن لەسەر مۆبایلەکەت؟

ئایا دەزانیت داهاتی کۆمپانیایەکی وەکو سامسۆنگ لەساڵێکدا (٣٢٧)ملیار دۆلارە، کە سەد ساڵی ڕێکت دەوێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە لەبەرھەمێکی خۆماڵی؟!

خوشک و برایانم، لەباکوور، لە باشوور، لەڕۆژھەڵات، لە ڕۆژئاوا، ئەی ئەو خەیاڵپڵاوانەی وادەزانن سامانێکتان ھەیە و پێویستان بە بە مێشکتان نابێت، واز لەو خەیاڵانەت بھێنە و خۆت فریومەدە، دڵنیابە سامان نییە لەگەڵ بیرکردنەوەی مێگەلدا.

،،

یابان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا دۆڕا، لە ماوەی کەمتر لە پەنجا ساڵدا توانی تۆڵەی خۆیبکاتەوە لەھەموو جیھان بە زانست و تەکنەلۆژیا.


کەچی لەوڵاتەکەی مندا ھەتا ئێستا، کەدەتبینین لێت دەپرسن؛ ئەرێ ئەوە تۆ سەر بە کام ھۆزیت ؟!

تێبینی:
د. فاروق قاسم، زانای ژیۆلۆژی (زەویناسی) نەوتە، بەڕەگەز عێراقییەو خاوەنی ڕەگەزنامەی نەرویژییە، لە وڵاتی نەرویژ دەژی و ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە دۆزینەوەو پلاندانان بۆ بەکارھێنانی نەوت لە وڵاتی نەرویژ.