ڕەئوف محەمەد ئالانی
مامۆستا یەكێكە لە پێكهێنەرە سەرەكیەكەی پرۆسەی پەروەردە، هەر ئەوە دەبێتە هەوێنی بەدیهاتنی، ئامانجە گەورەكە، كە دوو ئاراستەی تەریبی هاوشان لەخۆ دەگرێت، ئەوانیش (پەروەردەكردن)و فێركردن)ە، لەناو فەلسەفەی پەروەردەدا، زۆر جار كاریگەری و ڕەنگدانەوەی كەسێتی مامۆستا بۆسەر مناڵ، بەدەر لە هۆكارە بۆماوەییەكان، لەهەموو كەس كارتێكەرترو كاریگەرترە، بۆ سەر مناڵا، كاتێ بەم شێوازە، كەسێتی مامۆستا بنرخێنرێت و ڕۆڵ بگێڕێت، لە سەر كەسێتی مناڵ، پیویستە وەزارەتی پەروەردە، پلانی زانستی بۆئەم كارە هەبێت و بە سانایی لەو بابەتە نەڕوانێ، ئەویش بە گرنگیدانی زیاتر بەمامۆستایان، كە زۆر لایەن هەیە پێویستە ئاوڕی لێبداتەوەو كاری لەسەر بكات، ئەوانیش بەچەند خاڵێك دەخەمە ڕوو:
1- ناساندن و سەیركردنی مامۆستا وەك كەسێتی زانستی و پێشەنگ لەناو كۆمەڵگەدا2- وابەستە كردنی مامۆستایان بەو ئەركانەی كەسێتیان لای مناڵ بەبەرزی و پڕبایەخ دیار دەخات، وەك ( جل و بەرگ ، مامەڵەی گونجاو، نەرمونیانی، ئاستی بەرزی زانستی....)هتد3- كردنەوەی خولی دەرونی و كۆمەڵناسی و زانستی بۆ مامۆستایان، بەبەردەوامی 4- پێداچونەوە بە شێوازی كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەكان، واز لە دانانی لابەلا و دەست وەردان بهێنرێت، ئەوانە دیاری بكرێن ، كە پابەندی ڕێسكان بن و ویست و ئارەزوویان هەبێت و ئاستی كارگێڕی و بەڕێوەبردنیان سەردەمیانە بێت5- ڕاگەیاندنەكان لەسەریانە كەسێتی مامۆستا بەباشی نمایش بكەن6- دابینكردنی ژیانێكی شایستەی سەردەمیانە بۆ مامۆستایان
بەدەر لەو ئەركانەی ئەكەونە سەر وەزارەتی پەروەردە، چەند ئەركێكیش لەسەر مامۆستا خۆیەتی كە ئەنجامیان بدات، بۆئەوەی كاریگەری كەسێتی ڕەنگبداتەوە لەسەر مناڵان، كە ئەمانەن:
1- هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خۆی و خوێندنەوەی كتێب و قوڵبوونەوە لەو بابەتەی دەیڵێتەوە2- ناسین و زانینی كەسێتی خۆی و خۆبەكەم نەزانین 3- خۆگونجاندن، لەگەڵ ژینگەی كارەكەی و ئەوانەی بەریەك كەوتنیان لەگەڵی هەیە4- ڕۆڵی سەركردە ببینێت، بۆ دیاریكردن و ئاراستەكردنی كەسێتی مناڵ5- دەربڕینی سۆزو خۆشەویستی بۆ دەوروبەرو ئەوانەی ئاراستەیان دەكات
لەناو ئەدەبی گەلاندا، ڕۆڵی مامۆستا بەرچاوخراوەو بەبایەخەوە، دەرخراوە، ئەحمەد شەوقی شاعیری گەورەی عەرەبن كە بەڕەچەڵەك كوردە، شیعرێكی جوانی بۆ كەسێتی مامۆستا نوسیوەودەڵێ:وقم للمعلم وفیە تبجیلاكاد المعلم ان یكون رسولا(هەستە لەبەر مامۆستان دەستەو نەزەرخەریكە مامۆستا ئەبێت بە پێغەمبەر)لەسۆنگەی ئەو باوەڕەی كە مامۆستا لەناو كۆمەڵگەدا، پێگەی دیارو بەرچاوی خۆی هەیە، ئەو بە كەسێتیەكی بەهێز دەتوانێ، كۆمەڵگە لە داهاتوودا وا نەخشە بكێشێ ڕووی گەشی شارستانی و پێشكەوتن بەرچاو بخات، دیارە ئەو ئەركەش بەتەنیا بە مامۆستا خۆی نایەتە دی و ئەنجام ناپێكێ، كەی بەپلان و پڕۆژەی زانستی كار لەسەر كەسێتی مامۆستا كرا، لە وپەیمانگەو كۆلێژانەی مامۆستا تێیاندا دەردەچن و دەبنە خاوەن پیشەی مامۆستا، پێویستە بیر لە ڕەهەندە گرنگە كان بكرێتەوە و كەسێتی مامۆستا بە باشی لەبۆتەی قاڵبی كارامەیی و لێهاتوویی لەگشت بوارەكاندا دابین بكات، وەك لایەنی جەستەیی و دەروونی و كۆمەڵایەتی، ئەمەش وادەكات نەوەكانی ئایندە لەسایەی ئەو پلانەی دانراوە، ببنە خاوەنی كەسێتی بەهێزو خاوەن ئیرادەی بەهێز.