کاریگەریە شۆککەرەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی

2022-02-01

و. دیبلۆماتیک

ڕۆژانە بەڵگە زانستییەکان و تۆژینەوەکان بۆ زیانەکانی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی گۆڕانکارییان بەسەردا دەێت.
هەرچەندە پێشتر دەوترا زیانی کەمترە و وەک جێگرەوەیەک بۆ دورکەوتنەوە لە خوی جگەرەو نیکۆتین بەکار دەهات، بەڵام ئێستا پشتڕاستکراوەتەوە کە هۆکارێکە بۆ مردن.


رۆژنامەی زە هێڵثی ئەمریکی پسپۆڕ لە بواری تەندروستی بە پاڵپشت بە راپۆرتێکی کیمبرلی هولندی دەڵێت: " ڤەیب، ناسراو بە جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکارهێنەرانی توشی ئالودەبوون دەکات و کە فێریبوویت دورکەوتنەوە لێی ئەستەمە، بەڵام گارانکارییەکی گەورە لە لەشدا هەست پێدەکرێت ئەگەر بەکارهێنەر بتوانێت دەستبەرداری ئەم خووە زیانبەخشە بێت".

ئەم خووە زیاتر لەنێو هەرزەکاراندا باوە و توێژینەوەیەکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٥ دا ڕێژەی بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلکترۆنی لە خوێندنگا دواناوەندیەکانا بە ڕێژەی %٩٠ زیادی کردوە.

لە راپۆرتەکەی کیمبرلی هولند هاتووە:"لە دوای ٢٠ خولەک وازهێنان لە جگەرەی ئەلیکترۆنی پاشان لێدانی دڵ و پەستان و سوڕی خوێن ئاسایی دەبێتەوە".

،،

بەهۆی بونی دوو ماددەی کیمیایی وەک پڕۆپیلین جلیکۆڵ و گلسرینی، لە پێکهاتەی سەرەکی ڤەیب، و لەکاتی گەرمبوونیان کێشەی هەناسەدان بۆ بەکارهێنەران دروستدەکات و زیان بە سییەکانی مرۆڤ دەگەیەنن.

کەمبوونەوەی ڕێژەی نیکۆتین لە لەشدا ئەم نیشانانە دروست دەکات
سودەکانی وازهێنان بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی تەنها لە دڵ و سییەکاندا کۆنابێتەوە، چونکە هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی بڕێکی زۆر نیکۆتینی تێدایە و بەکارهێنەر خوی پێوە دەگرێت.
بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی نیکۆتین لە جگەرەی ئەلیکترۆنی بە کارهێنەر کە دەستبەرداری دەبێت کۆمەڵێک نیشانەی کاتی تێدا دەردەکەوێت وەک بێزاری و زوو توڕەبوون کەمی تەرکیز و لەبیرکردن.
هەندێک لە بەکارهێنەران دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە دوورکەوتنەوەی لە جگەرەی ئەلیکترۆنی توشی سەرئێشە و زیادبونی حەزی خواردن گرژبونی ناوسک و قەبزی و هەندێک جار لەرزوتاشی لەگەڵە.

ئەمانە بەشێک لەو کاریگەریانەن کە پاش ٢٤ کاتژمێر لە وەستان لە جگەرەی ئەلکترۆنی هەستی پێ دەکرێت و لە پاش دوەم و سێیەم ڕۆژ کاریگەریان زۆر دەبن پاشان بەرەو نەمان دەچن.