مەرگەساتی ناو شۆفرلێتەکە

2022-03-07

محەمەد حەمە سەعید

چیرۆکی یەکەم

یەکێک لە چیرۆکە زیندووەکانی هەڵەبجە کە هەر چەندە لەسەری بنووسیت هەر کەم دێنیت و ناتوانی پێناسەی بۆ بکەیت، چیرۆکی بینینی مەرگی راستی و گەرانەوەیە بۆ ژیان، کە چیرۆکی چەند خێزانێکە کە هەموویان لە کاتی مەرگەساتی هەڵەبجەدا لە ژێر خانێکدا کۆ دەبنەوە تا دەگەنە ئەو قەناعەتەی کە دەبێت هەر چۆنێک بووە خۆیان رزگار بکەن لەو مەرگە راستییەی کە بەردەرگای لێگرتوون.

بەڵێ سەرجەمی ئەم خانەوادانە سواری ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێت ژمارە (5814) دەبن و لەهەوڵدان شار بەجێ بهێڵن، بەڵام مەخابن تەنها چەند کۆڵانێک دوور دەکەونەوە لەماڵی خۆیان گازی کیمیایی بەگەروی هەمویاندا دەچێتە خوارەوەو زۆربەی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە شەهید دەبن و ڕۆحی بەرزە فریان بەرەو جیهانی ئەبەدی بەرز دەبێتەوە.

کاتێ کە تیمەکانی فریاگوزاری سەرەتایی وڵاتی ئێران لە 17_3_1988 دێنە نزیک ئەم ئۆتۆمبێلە کەسێک لەوان بەناوی (ئەحمەد ناتقی) کە فۆتۆگرافەری سەربازی دەبێت( نەبزی) ئەم شەهیدانە دەگرێت بۆی دەردەکەوێت کە چوار کەس لەناو ئەم کەسانەدا خۆشبەختانە لەژیاندا ماون و هەر ئەو کات وێنەی یادگاریان لێدەگرێت کە ئەوانیش (بەختیار عومەر) هوشیار عومەر) (ئەکرەم محمد) (ئامینە خان) بەم شێوەیە چیرۆکی ئەم خێزانە دەبێتە چیرۆکێکی پرلە مەرگەسات و هەمیشە زیندووی شاری هەلەبجە، بەداخەوە ئەم ئازیزانە شەهید دەبن تەنها لە چەند ساتێکدا.

1_عومەر عبدالله سەعید
2_بێخال عومەر عبدالله
3_نزار عومەر عبدالله
4_مەلیحە محمود سعيد
5_ محمد محمود سەعید
6ـ نوخشە عەبدول کریم
7_سەلام محمد محمود
8_سالم محمد محمود
9_ئەدهەم محمد محمود
10_ئەحمەد عەبدول کەریم
11_نەسرین ئەحمەد حمل
12 ئوميد ئەحمد عەبدول کەریم
13_مهابات ئەحمەد
14_ئاودێر ئەحمەد
15_ئەحمەد عەبدوڵڵا سەعید
16_نەسرین ئەحمەد عەبدوڵڵا
17 شیرین ئەحمەد عەبدوڵڵا
18_بەدیعە ئەحمەد عەبدوڵڵا
19 عوسمان ئەحمەد عەبدوڵڵا
20_ئیسماعیل ئەحمەد عەبدوڵڵا
21_نەشمیل ئەحمەد عەبدوڵڵا
22_شیلان حمە عەلی
23_سەرخێل حەمە عەلی
24_حەمە کەریم رەشید
25_روناک مەحمود حەسەن
26_شۆرش حەمە کەریم
27_شۆخان حەمە کەریم
28_هێرش حەمە کەریم
29_مەولود حەمە کەریم
30_مەحمود سەعید سەلیم
31_ئامینە عبدولکەریم حەسەن
32_نەریمان محمد عەبدول کەریم
33_شنۆ محمد عبدول کەریم
34_عەبدوللە عەبدول کەریم حەسەن
35_روناک ئەحمەد حمل
36_شادیار حەمە عەلی

ڕووفاتی پیرۆزی ئەم شەهیدانە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدایە لە گوندی عەبابەیلێی لە کەرتی (28) لە سەر پارچە زەوی (246) کە روبەری گۆرەکە (44) مەتری دوجایە،
نەمری بۆ شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و کوردستان سەربەرزیی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان.