هه‌رچه‌نده به وته‌ى ئه‌وان عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ى كه تائێستا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له شه‌ردایه دژى ئیسرائیل و هاوكات ئێران هه‌ژمونێكى گه‌وره‌ى هه‌یه به‌سه‌ریدا، رۆژى یه‌كشه‌ممه حكومه‌تى ئیسرائیل په‌یجێكى تایبه‌تى له‌سه‌ر تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك كرده‌وه كه راسته‌وخۆ په‌یامه‌كانى ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى عێراقى ده‌كات.
یۆناتان گۆنین، به‌رپرسىى زمانى عه‌ره‌بى له به‌شى دیبلۆماسیه‌تى دیجیتاڵى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات بریارى كردنه‌وه‌ى په‌یجێكى فه‌یسبوكى تایبه‌ت به عێراقییه‌كان به ناوى "ئیسرائیل به دیالێكتى عێراقى" دواى ئه‌وه‌هات كه داواكارییه‌كى زۆریان پێگه‌یشت له‌لایه‌ن فۆلۆوه‌ره‌كانى په‌یجى عه‌ره‌بى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل كه داواى بڵاو كردنه‌وه‌ى زانییارییان ده‌كرد كه راسته‌وخۆ ئاراسته‌كرابێت بۆ خوێنه‌رانى عێراقى.
په‌یجى عه‌ره‌بى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل زیاتر له 1.5 ملیۆن فۆلۆوه‌رى هه‌یه، به وته‌ى گۆنین له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردودا زۆرترین فیدباك و وه‌ڵامه ئیجابییه‌كان بۆ په‌یجه‌كه‌یان له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه بوه كه داواى زانیارى و پۆستى زیاتریان كردوه‌و ئه‌مه‌ش وای لێكردون په‌یجێكى تازه بكه‌نه‌وه تایبه‌ت به عێراق.
په‌یجى عه‌ره‌بى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له ساڵى 2011وه كراوه‌ته‌وه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێپه‌راندنى میدیاى ته‌قلیدى و گه‌یشتن به جیهانى عه‌ره‌بى و نیشاندانى وێنه‌یه‌ك له ئیسرائیل كه ئه‌وان پێى ئاشنا نین.
،،
په‌یجه نوێیه‌كه‌ى ئیسرائیل تایبه‌ت به عێراقییه‌كان جۆرێكه له بونى "سه‌فاره‌تێكى دیجیتاڵى"
په‌یجه نوێیه‌كه‌ى ئیسرائیل تایبه‌ت به عێراقییه‌كان جۆرێكه له بونى "سه‌فاره‌تێكى دیجیتاڵى" كه ته‌ركیز له‌و بابه‌تانه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندیداره به خوێنه‌رى عێراقیه‌وه‌و خستنه‌رووى لێكچونه‌كان له نێوان كه‌لتورى ئیسرائیلى و عێراقییه‌وه‌و پۆسته‌كانى به شێوه‌یه‌كى گشتى جه‌خت ده‌كاته‌وه له بابه‌تى نا سیاسیه‌كان و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته نه‌رمه‌كانى وه‌ك هونه‌ر و كه‌لتورو وه‌رزش و ته‌كنه‌لۆجیا و ئایین. ئه‌مه‌ش به‌شێكه دیبلۆماسیه‌تى دیجیتاڵى ئیسرائیل.