ن: منوچهر صالحى
و: ئەنوەر حسێن کاکە
سیكۆلار(saecular) ده‌سته‌واژه‌یه‌كى لاتینیه, ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه وه‌كو هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كى تر له به‌درێژاى مێژووى خۆی گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه. به‌م هۆیه‌وه بۆ مانا و واتاى جیاواز به‌كارهاتووه,هه‌رمانایه‌ك له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه كه‌وتۆته‌وه بۆ خۆى ڕێڕه‌وى مێژووى خۆى ده‌خاته ڕوو,له‌باره‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ى كه مرۆڤ بۆ به‌جێهێنانى به مه‌ده‌نى بوون گرتوویه‌تیه‌به‌ر. كه‌واته بۆئه‌وه‌ى بتوانین تێگه‌شتنێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌مان له (سیكولاریزم) هه‌بێت باشتر وایه سه‌رجه‌م واتاكانى ئه‌م ده‌سته‌واژیه لێك بده‌ینه‌وه:
1- ده‌سته‌واژه‌ى سیكولار له ڕه‌گى ووشه‌ى سیكولوم (saeculum) ى لاتینیه‌وه هاتووه كه به‌ماناى ژماره سه‌د دێت. له‌م واتایه‌دا سیكولار به‌و دیارده‌و ڕووداوانه ده‌گوترێت كه هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك دووباره ده‌بنه‌وه,كاریگه‌رى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤه‌كان داده‌نێت. ئه‌م واتایه‌ش له سه‌رده‌مى كلاسیك و له پێش ده‌ركه‌وتنى مه‌سیحیه‌ته‌وه به‌كارهاتووه.
هه‌روه‌ك ده‌زانین تێكڕاى ناوه‌ندى ته‌مه‌نى مرۆڤ له ئه‌مڕۆدا له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا ,سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌وتنى به‌رچاو له‌بوارى ته‌ندروستى و پزیشكى دا نزیكه‌ى 75 بۆ 80 ساڵه.وه ته‌نها ڕێژه‌یه‌كى كه‌م له مرۆڤه‌كان تا ته‌مه‌نى سه‌د ساڵ (له ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ى 5% ) ده‌ژین. له‌سه‌رده‌مه‌كانى پێشوتردا تێكڕاى ناوه‌ندى ته‌مه‌ن له مرۆڤه‌كاندا له نێوان 20 بۆ 25 ساڵ ده‌بوو. به‌م هۆیه‌وه سه‌د ساڵ ته‌مه‌نى چه‌ند جیلێكى ده‌گرته‌وه. ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌م كه شۆرشى گه‌وره‌ى فه‌ره‌نسى تێدا ڕوویدا ,
واته له‌سه‌رده‌مێكدا كه كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌ره‌نسى پێى ده‌خسته نێو سه‌رده‌مى له دایكبوونى سه‌رمایه‌دارییه‌وه. ناوه‌ندى ته‌مه‌ن له‌م ووڵاته‌دا 29 ساڵ بوو. به‌م شێوه‌یه سه‌د ساڵ گه‌وره‌ى و هه‌یبه‌تى خۆى هه‌بوو. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه بوو كه له پێش په‌یدابوون و ده‌ركه‌وتنى مه‌سیحیه‌ت كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه له مێژوودا زۆرێك له ڕووداوه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و خه‌ڵكانه ساڵانه ڕوبه‌ڕوى وه‌رزه‌كانى به‌هارو هاوین و پایزو زستان ده‌بوونه‌وه. به‌هه‌مان شێوه له‌وباوه‌ڕه دابوون كه هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك ڕووداو كاره‌ساته مێژووییه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه. چونكه ئه‌و ڕووداوانه‌ش وه‌كو وه‌رزه‌كانى ساڵ به‌شێك له ڕووداوه‌كانى گه‌ردوون پێك ده‌هێنن. له دواى ئه‌وه‌ى كه مه‌سیحیه‌ت په‌یدابوو زۆرێك له مه‌سیحیه‌كان له ژێر كاریگه‌رى بیرۆكه‌ى شیلیاسیتى بوون(به‌و بیرۆكه‌یه‌كه ده‌گوترێت كه پێى وایه له پێش كۆتاى هاتنى دونیا عیسا له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زێت و له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانى دا ئیمپراتۆرێكى یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر دروست ده‌كات و ئه‌م ئیمپراتۆره هه‌زار ساڵ فه‌رمانڕه‌واى سه‌ر زه‌وى ده‌كات) وه‌هه‌روه‌ها لایان وابوو كه خواوه‌ند هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك دونیا ده‌خاته ژێر غه‌زه‌ب و تووڕه‌ى خۆیه‌وه , بۆ چاككردنى ئه‌و ڕه‌وشه‌ش مه‌سیح یان یه‌كێك له هاوه‌ڵانى (حه‌وارییه‌كان) ده‌نێرێت تا سته‌م لێكراوان له ژێر جه‌ورو سته‌م ده‌ربهێنێت . واته به‌كورتى ئه‌و ڕووداوانه‌ى هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك ڕووده‌ده‌ن به سیكولار ناوده‌بران .
،،
ده‌سته‌واژه‌ى سیكولار له ڕه‌گى ووشه‌ى سیكولوم (saeculum) ى لاتینیه‌وه هاتووه كه به‌ماناى ژماره سه‌د دێت. له‌م واتایه‌دا سیكولار به‌و دیارده‌و ڕووداوانه ده‌گوترێت كه هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك دووباره ده‌بنه‌وه,كاریگه‌رى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤه‌كان داده‌نێت. ئه‌م واتایه‌ش له سه‌رده‌مى كلاسیك و له پێش ده‌ركه‌وتنى مه‌سیحیه‌ته‌وه به‌كارهاتووه.
2- واتایه‌كى دیكه‌ى ووشه‌ى سیكولار ( دونیا )یه یان جیهان واته ئه‌و شته‌ى كه سه‌رچاوه‌یه‌كى مادى و زه‌مینى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م دونیایه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
سیكولاریزمى ئاینى
به‌و شێوه‌ى كه زانراوه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه (سیكولار ) سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كڵێساى كاتۆلیكه‌وه بۆ بابه‌تى جیاواز به‌كارده‌هێنرا. بۆیه پێویست ده‌كات به كورتى له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان بوه‌ستین :
1-هه‌روه‌ك ده‌زانین زۆرێك له ئاینه‌كان ژیانى مرۆڤ ده‌كه‌ن به دوو به‌شه‌وه. به‌شێك له‌م ژیانه په‌یوه‌سته به كاتێكى سنوردار و دیاریكراو. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌یه كه تێدا ڕۆح له قه‌فه‌سى جه‌سته‌دا ئه‌سیره. هه‌موو ئاینه‌كان ئه‌م كاته به ژیانى دونیا ناوده‌به‌ن. كه‌تێدا ڕۆح له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ژێر فه‌رمانى جه‌سته دایه به‌ره‌و گومڕایى و له‌ناوچوون ده‌چێت. كاتێكى تر هه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه كه له دواى مردنى مرۆڤه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ڕۆح له زندانى جه‌سته ڕزگارى ده‌بێت , به‌ره‌و (مه‌له‌كوتى خواوه‌ند) ده‌گه‌ڕێته‌وه . ئه‌م كاته به ژیانى ئه‌به‌دى و ڕۆحانى ناوده‌برێت. له‌دواى مه‌رگه‌وه جه‌سته به‌ره‌و له‌ناوچوون و ڕزان ده‌چێت . ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆح له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌سڵه‌تێكى نه‌مرو جاویدانى هه‌یه له زه‌وویه‌وه به‌ره‌و ئاسمان عروج ده‌كات.
ڕێنماییه‌كانى ئاینى مه‌سیحیش له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه پشت ئه‌ستووره وه بنچینه‌ى سیانه‌ى مه‌سیحیش له‌سه‌ر ئه‌م پایه بنیات نراوه. كه باوك (خودا) بۆ ڕزگار كردن و ڕیًنوێنى كردنى مرۆڤایه‌تى مه‌ریه‌مى به (ڕۆحى پیرۆز ). تا كوڕى خواوه‌ند (عیسا ) بێته دونیاى خاكیه‌وه. به ناوى فریاد ڕه‌سه‌وه له مه‌له‌كوتى ئاسمانه‌وه به‌ره‌و زه‌وى بێت. له‌م واتایه‌دا خودى خواوه‌ند له په‌یكه‌رى عیسادا ده‌ركه‌وت . دواى ئه‌وه‌ى له ئۆرشه‌لیم عیسا له سێداره درا ئه‌و جه‌سته قودسیه‌ى كه ده‌ركه‌وته‌ى ڕۆحى پیرۆز بوو دواى سێ ڕۆژ زیندوو بوویه‌وه, له زه‌وییه‌وه به‌ره‌و ئاسمان گه‌ڕایه‌وه.
2-له ته‌واوى ئاینه یه‌كتاپه‌رستیه‌كاندا كه‌م تا زۆر مرۆڤ خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆى و ئازادیه‌كى ڕێژه‌ییه. كه ده‌توانێت به ئازادى خۆى له نێوان چاكه‌و خراپه.خێر‌و شه‌ڕ . ژیانى دونیاى و ژیانى ڕۆحانى یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. له ته‌وراتدا هاتووه كه (مار ) به ئافره‌ت واته حه‌واى وت (خودا ده‌زانێت كه ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له میوه‌ى ئه‌و دره‌خته كه دره‌ختى مه‌عریفه‌یه بخۆن ئیوه چاوانتان ده‌كرێته‌وه و وه‌كو خودا شاره‌زایى چاكه‌و خراپه ده‌بن ) له‌م ڕووه‌وه مرۆڤ ئازاده له نێوان ژیانى دنیاى و ڕۆحانى یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه بوو له مه‌زهه‌بى كاتۆلیكدا ووشه‌ى (سیكولار) بۆ ئه‌و ژیانه‌ى مرۆڤ به‌كارهێنرا كه تایبه‌ت مه‌ندى دونیاى و مادى هه‌بوو . واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى تایبه‌ت مه‌ندى مادیان هه‌یه‌و خاڵین له لایه‌نى ڕۆحى وه‌كو ڕوودا و دیارده‌ى سیكولار داده‌نرێن.
له‌م ڕوه‌وه ووشه‌ى سیكولار هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له مه‌زهه‌بى كاتۆلیكدا به لایه‌نێكى نه‌رێى وه‌رگیرا . چونكه ژیانى مادى دونیا له‌به‌رامبه‌ر ژیانى ڕۆحانى و كوتایدا شتێكى پوچ و بێ مانابوو , هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى ژیانى سیكولاریان هه‌ڵبژاردووه پشتیان له دونیاى ئاینى كردووه‌و له ئه‌نجامدا ڕێگه‌ى مه‌له‌كوتى خواوه‌ندیان وون كردووه .
3-له مه‌زهه‌بى كاتۆلیكدا كه‌سێك كه ده‌بێته ڕاهیب ( پیاوى ئاینى ) یان ڕاهیبه ( خاتوونى ئاینى ) ده‌بێت بۆ پاكڕاگرتنى نه‌فسى خۆى و ژیانى ڕۆحانى چاوپۆشى له هه‌موو چیژه دونیاییه‌كان بكات. له‌م ڕووه‌شه‌وه مافى هاوسه‌رگیرى نیه, ئه‌بێ ته‌ركى دونیا بكات و ژیانى گۆشه‌نشینى هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وه‌ش ڕوونه كه به‌درێژایى مێژوو زۆرێك له‌وانه‌ى كه هه‌وڵیان داوه به‌م ڕێگایه‌دا هه‌نگاو بنێن نه‌یان توانیوه و پاش ماوه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌توانایى وازهێنانیان له‌و هه‌موو چێژوو خۆشیانه نیه. بۆیه داوایان له‌سه‌رۆكى كلێسا كردووه ڕه‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو ژیانى ئاسایى خۆیان . له‌م ڕوه‌وه به دیارده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه له ژیانى كڵێساوه بۆ نێو ژیانى ئاسایى وتراوه (دیارده‌ى سیكولار) .
،،
سیكولاریزاسیون به‌و ڕه‌وته ده‌گوترێت كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى كلێساى ڕۆما ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ى كه به‌ناو كڵێساوه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه به‌كارده‌هێنرێت . له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى ئاینى مه‌سیحى ڕه‌وتى سیكولاریزاسیون ده‌ستى پێكرد و تا ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌رده‌وامى هه‌بوو
ڕه‌وتى دژه ئاینى سیكولار (سیكولاریزاسیون )
سیكولاریزاسیون به‌و ڕه‌وته ده‌گوترێت كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى كلێساى ڕۆما ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ى كه به‌ناو كڵێساوه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه به‌كارده‌هێنرێت . له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى ئاینى مه‌سیحى ڕه‌وتى سیكولاریزاسیون ده‌ستى پێكرد و تا ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌رده‌وامى هه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕه‌وته باشتر بناسین له چه‌ند خاڵێكدا ڕوونى ده‌كه‌ینه‌وه :
1-مه‌زهه‌بى كاتۆلیك ئه‌و تیۆره‌ى تێدا چه‌سپاوه كه عیسا مه‌سیح پێش ئه‌وه‌ى له سێداره بدرێت له‌نێوان هاوه‌ڵانى خۆیدا په‌ترۆسى به جێنشینى خۆى دیارى كرد. وه په‌ترۆسیش پێش مه‌رگى خۆى سه‌رپه‌رشتی كردنى كڵێساى كاتۆلیكى دایه ده‌ست ئه‌سقۆفى كڵێساى ڕۆما كه له دوایدا به (پاپ ) واته باوكى پیرۆز ناسرا. به‌م شێوه‌یه پاپ جێنشینى په‌ترۆس و په‌ترۆس جێنشینى عیسا له‌سه‌ر زه‌وییه بۆیه هه‌ركه‌سێك كه‌پله‌ى پاپى پێ بدرێت له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌وه‌یه كه بێ هه‌ڵه‌یه و شوانێكه ده‌بێت مه‌ڕه‌كانى مه‌سیح (په‌یڕه‌وكارانى مه‌سیح ) په‌روه‌رده بكات و له مه‌ترسیه‌كان بیانپارێزێت .
له‌وكاته‌وه‌ى كه مه‌سیحیه‌ت له‌سه‌رده‌مى كونستانتین له سه‌ده‌ى چواره‌مى زاینیه‌وه بوو به ئاینى فه‌رمى له ئیمپراتۆرى ڕۆما. ده‌وڵه‌تى ڕۆم خۆى به پارێزه‌رى سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌كان دانا , هه‌وڵى دا ئیمپراتۆرى ڕۆم وه‌ك ئیمپراتۆرى مه‌سیحیه‌كان بناسێنێ , له‌و كاته به‌دواوه سه‌رجه‌م جه‌نگه‌كانى به‌ناوى به‌رگیرى كردن له بە شه‌ریه‌تى مه‌سیحى ئه‌نجام ده‌دا. له‌م ڕوه‌وه ئه‌سقۆفى كڵێساى شارى ڕۆما تایبه‌ت مه‌ندیه‌كى گرنگى هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ڕابه‌رى سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌سیحیانه‌بوو كه له سنورى ئیمپراتۆریه‌كه‌دا ده‌ژیان . له‌و كاته‌وه‌ى ئیمپراتۆرى ڕۆمى ڕۆژئاوا كه پایته‌خته‌كه‌ى شارى ڕۆم بوو له سه‌ده‌ى پێنجه‌مى زاینیه‌وه كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانى ژێرمه‌ن و هۆزه به‌ربه‌ره‌كان وه له كۆتاى ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه. سه‌ره‌تا پشێوى سه‌ران سه‌رى ئه‌وروپاى گرته‌وه . له پاش ئه‌وه‌ش ورده ورده ده‌وڵه‌تى بچوك هاته كایه‌وه كه هیچ یه‌كێك له‌وانه به‌هۆى بچوكیه‌وه نه‌یده‌تواى خۆى وه‌ك جێگره‌وه‌ى ئیمپراتۆرى ڕۆما بناسێنى.
به‌م شێوه‌یه یه‌كگرتوى سیاسى ئه‌وروپا هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ڕوداوانه هیچ كاریگه‌ریه‌كى له ڕۆڵى پاپ وه‌ك ڕابه‌رى كڵێساى ڕۆما كه‌م نه‌كرده‌وه. ڕۆما وه‌ك ناوه‌ندێكى به‌هێزى ئاینى مایه‌وه. به‌م هۆیه‌وه به ده‌ست پێكردنى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست كڵێسا پێگه‌یه‌كى گرنگى به‌ده‌ست هێنا , زۆرینه‌ى ده‌وڵه‌ته بچوك و هه‌رێمیه‌كان ڕابه‌رى پاپیان وه‌ك باوكێكى رۆحى قبوڵ كرد . پاشاكانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه یه پێدانى باج به فاتیكان خۆیان وه‌ك نوێنه‌رى ڕاسته‌وخۆى پاپ ناساند . له‌و سه‌رده‌مه‌دا حكومه‌تى ڕۆحانى پاپ له سه‌رووى حكومه‌تى زه‌مینى و دونیاى پادشا ده‌ره‌به‌گه‌كانه‌وه بوو.
چونكه به پێى ڕێنمایه‌كانى عیسا هه‌موو زه‌وى موڵكى مه‌سیحه به‌م هۆیه‌وه پاپ وه‌ك جێنشینى مه‌سیح ڕۆڵى ڕابه‌رى دینى و دونیایى جیهانى مه‌سیحى له ئه‌ستۆدایه . پاشا ده‌ره‌به‌گه‌كان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى پاپ نه‌یانده‌توانى له وڵاته‌كانیاندا ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه به‌رن . ئه‌م دیارده‌یه‌ش بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ن سه‌ده‌یه‌كدا سامانێكى زۆر له‌لایه‌ن كڵێساوه كۆبكرێته‌وه, و به‌شێكى زۆر له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى ئه‌وروپا بكه‌ونه ژێر ده‌ستى كڵێسا . له كاتێكدا كه ئیمپراتۆرى ڕۆم هه‌بوو كڵێسا له ژێر هه‌یمه‌نه‌ى ئیمپراتۆردا بوو. له‌وكاته‌دا یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانى كڵێسا ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و نایه‌كسانیه‌ى كه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بوو. ده‌ستگاى ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ده‌ستگا ئاینیه‌كه‌دا باڵا ده‌ست بوو.
،،
له‌وكاته‌وه‌ى كه مه‌سیحیه‌ت له‌سه‌رده‌مى كونستانتین له سه‌ده‌ى چواره‌مى زاینیه‌وه بوو به ئاینى فه‌رمى له ئیمپراتۆرى ڕۆما. ده‌وڵه‌تى ڕۆم خۆى به پارێزه‌رى سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌كان دانا، هه‌وڵى دا ئیمپراتۆرى ڕۆم وه‌ك ئیمپراتۆرى مه‌سیحیه‌كان بناسێنێ , له‌و كاته به‌دواوه سه‌رجه‌م جه‌نگه‌كانى به‌ناوى به‌رگیرى كردن له بە شه‌ریه‌تى مه‌سیحى
به‌واتایه‌كى تر ناوه‌نده دونیاییه‌كان به‌سه‌ر ناوه‌نده ڕۆحانیه‌كاندا فه‌رمانڕه‌وا بوون , به‌ڵام كاتێك ئیمپراتۆره‌كه ڕووخا جێگاى خۆى بۆ ده‌یان ده‌وڵه‌تى گه‌وره و بچوك چۆڵ كرد . ڕابه‌رى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خۆیان به نوێنه‌رى ڕاسته‌وخۆى پاپ ده‌زانى ,زاڵبوونى ڕه‌هه‌ندى ڕۆحانى به‌سه‌ر لایه‌نه دونیاییه‌كه‌دا ده‌ستى پێكرد. به‌واتایه‌كى تر له‌وكاته به‌دواوه كڵێسا له وڵاتانى ئه‌وروپادا بوو به پشتیوانى پاشا ده‌ره‌به‌گه‌كان.له‌پێشتردا ئه‌و جوتیارانه‌ى كه له ژێر سته‌مى ده‌ره‌به‌گه‌كاندا بوون بۆ ده‌رباز بوونیان په‌نایان بۆ كڵێسا ده‌برد. به‌ڵام ئێستا كڵێسا خۆى به‌شێك بوو له دامه‌زراوه داپڵۆسێنه‌ره‌كه. به‌م هۆیه‌وه له‌نێوان ئه‌و ئه‌سقۆفانه‌ى كه كه ڕه‌چه‌ڵه‌كێكى ده‌ره‌به‌گیان هه‌بوو, وه ئه‌و كه‌شیشانه‌ى كه گوندنشین بوون و ئاگادارى ڕه‌نج و ماندووبوونى جوتیاران بوون هه‌میشه پێكدادان هه‌بوو. زۆرى پێ نه‌چوو كه شۆڕشى جوتیاران سه‌رانسه‌رى ئه‌وروپاى ڕۆژئاواى گرته‌وه , زۆرێك له‌و كه‌شیشانه‌ى كه‌خوازیارى گۆڕانكارى بوون به‌سودى جوتیاران پشتیوانیان له‌و بزوتنه‌وه جوتیاریانه كرد و دژى ڕابه‌رانى كڵێسا وه‌ستانه‌وه. به‌م شێوه‌یه قۆناغێكى نوێ له ڕه‌وتى سیكولاریزاسیون ده‌ستى پێ كرد .
له ئه‌ڵمانیا شۆرشى جوتیاران هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ڕیفۆرمى ئاینى له‌لایه‌ن مارتن لۆته‌ره‌وه. كه به‌وه‌رگێڕانى ته‌ورات و ئینجیل بۆسه‌ر زمانى ئه‌ڵمانى زه‌مینه‌ى له‌بارى ڕه‌خساند بۆ تێگه‌شتنى ئه‌و كتێبانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى ساده كه زمانى لاتینیان نه‌ده‌زانى , له‌هه‌مان كاتدا ڕووبه‌ڕوى ده‌ستگاى كڵێسا وه‌ستایه‌وه كه موڵك و سامانێكى زۆریان له‌ژێر ده‌ستى خۆیاندا كۆكردبوویه‌وه .له‌وكاته‌دا ئه‌سقۆفه‌كان كه خۆیان به‌نوێنه‌رى ڕاسته‌وخۆى پاپ ده‌زانى سامانێكى زۆریان له‌به‌رده‌ست بوو, له نازو نیعمه‌تدا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد و له ژیانى سه‌ختى جوتیاران بێ ئاگابوون. ژیانى ئه‌م ئه‌سقۆفانه به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ته‌نانه‌ت پادشاى هه‌رێمه بچوكه‌كانى ئه‌ڵمانیاش ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوون.
به‌م هۆیه‌وه كاتێك شۆڕشى جوتیاران سه‌رى هه‌ڵدا ئه‌م شۆڕشه ته‌نها له ڕێگه‌ى ڕیفۆرمى ئاینى ده‌یتوانى به‌رهه‌ڵستى ئه‌و ده‌ره‌به‌گانه بكات كه په‌یوه‌ست بوون به كڵێساى كاتۆلیكه‌وه . له‌م كاته‌دا هه‌ندێك له پاشاى هه‌رێمه‌كان ئه‌م ڕه‌وشه‌یان به‌هه‌ل زانى وپشتیوانیان له ئاینى لۆته‌ر كرد , تا له‌و ڕێگه‌وه بتوانن به‌شێك له موڵك و سامانى كڵێسا بگرنه ده‌ست . بزوتنه‌وه‌ى ڕیفۆرمى لۆته‌ر بوو به‌هۆى په‌یدابوونى مه‌زهه‌بى پرۆتستان. به‌م شێوه‌یه به سه‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه پرۆتستانیزم له ئه‌وروپا یه‌ك پارچه‌ى له كڵێساى كاتۆلیكدا له‌ناوبرا, هه‌روه‌ها به‌شێك له‌سامانى كڵێسا كه‌وته ژێر ده‌ستى ده‌ره‌به‌گه‌كان . له مێژووى كڵێساى كاتۆلیكدا ئه‌و ڕه‌وشه‌ى كه موڵك و سامان و ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه‌خاوه‌ندارێتیان بۆ كڵێسا ده‌گه‌ڕایه‌وه , به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى سه‌رانى كڵێسا كرایه موڵكى پاشا ده‌ره‌به‌گه‌كان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى لاى كڵێسا نه‌هێشته‌وه به‌ڕه‌وتى ( سیكولاریزاسیون ) ناوده‌برێت .
ده‌وڵه‌تى سیكولار
بیرۆكه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانى لیبراڵه‌وه خرایه ڕوو . ڕ‌ۆشنبیرانى لیبرالى سه‌رده‌مى ڕۆشنگه‌رى به‌بێ ئه‌وه‌ى دژى ئاین بن له‌گه‌ڵ پیاوانى ئاینى ناته‌با بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه (پیاوانى ئاینى ) له‌گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گه‌كاندا هاوده‌ست بوون و ڕێگه‌یان به هیچ جۆره جموجوڵێكى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ده‌دا .
به‌م هۆیه‌وه بۆرجوازى تازه ده‌ركه‌وت كه به‌رگیرى له‌مافى خۆى ده‌كرد . بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و ڕێگریه‌ى كه ده‌ره‌به‌گه‌كان دایان نابوو له ناوى به‌رێت . بۆیه ناچابوو ڕووبه‌ڕوى ده‌ره‌به‌گه‌كان بوه‌ستێته‌وه و له هه‌مان كاتدا دژى پیاوانى كڵێساش كه زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى به ده‌سته‌وه‌بوو . له هه‌ندێك وڵاتى وه‌كو فه‌ره‌نسا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى پیاوانى ئاینى شێوازى توند‌و تیژ‌و خوێنینى به خۆیه‌وه بینى . به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌مریكادا له به‌رئه‌وه‌ى ڕۆحانیه‌ت په‌یوه‌ست بوو به‌لقه جیاوازه‌كانى مه‌سیحیه‌ته‌وه , وه له‌به‌ر نه‌بوونى پێگه‌ى سیاسى له‌و وڵاته‌دا له‌لایه‌ن كڵێسا بۆیه كڵێسا نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ بۆرجوازیه‌تدا بكه‌وێته ململانێوه .
به گوێره‌ى كۆمه‌ڵناسى ئاینى ڕه‌وتى سیكولاریزاسیون هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى پیشه‌سازى بوون, به واتایه‌كى ترله‌گه‌ڵ په‌یدابوونى سه‌رمایه‌داری له دایك بوو . له‌كاتێكدا سه‌رمایه‌دارى بۆ مانه‌وه‌ى خۆى ده‌بوو به به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا بجه‌نگێت . ئه‌م بیرۆكه‌یه (سیكولاریزاسیون ) ده‌ستى به گه‌شه‌كردن كرد , بوو به جه‌وهه‌رى شۆڕشى فه‌ره‌نسى كه له كۆتایدا بوو به‌هۆى جیابوونه‌وه ئاین له ده‌وڵه‌ت . هه‌رچه‌نده له شۆرشى فه‌ره‌نسى دا ڕۆحانیه‌ت سه‌ركوتكرا به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى (لائیسته ) كه‌بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو داواى جیابوونه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى ئاین و ده‌وڵه‌تى له‌یه‌ك ده‌كرد .به جۆرێك هیچ یه‌كێك له ناوه‌نده ئاینیه‌كان نه‌توانن له دانانى یاساكاندا ڕۆڵیان هه‌بێت له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م له‌م ووڵاته‌دا هاته‌كایه‌وه . ئه‌م بیرۆكه‌یه له ده‌ستورى فه‌ره‌نسى ساڵى 1907 دا جێگه‌ى خۆى كرده‌وه .
سیکۆلاریزم لە دەلاقەی تیۆری کۆمەڵناسی ئاینییەوە
،،
تیۆرى كۆمه‌ڵناسى ئاینى له‌م بنچه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ڕه‌وتى سیكولاریزاسیون قابلى گه‌ڕانه‌وه نییه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێك كه‌تێدا ئاین و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه‌بن و ڕۆحانیه‌ت له پێگه‌ى سیاسیی ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت . هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك له كۆمه‌ڵناسه ئاینیه‌كان دروستى ئه‌م تیۆریه ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه,
بۆیه تیۆرى كۆمه‌ڵناسى ئاینى له‌م بنچه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ڕه‌وتى سیكولاریزاسیون قابلى گه‌ڕانه‌وه نیه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێك كه‌تێدا ئاین و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه‌بن و ڕۆحانیه‌ت له پێگه‌ى سیاسیی ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت . هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك له كۆمه‌ڵناسه ئاینیه‌كان دروستى ئه‌م تیۆریه ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه,
له‌و باوه‌ڕه‌دا قه‌یرانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مرۆڤه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه ڕۆحى و ده‌رونیه‌كانیان دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شى ئاین . بۆیه پێیان وایه كه ده‌بێت ئاین له ڕێكخستنى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕۆڵى به‌رچاوى پێ بدرێت . وه‌هه‌روه‌ها ڕزگاربوون له چه‌ق به‌ستووى گرفته ڕۆحیه‌كان واى له تاك كردووه له كۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داره پێشكه‌وتووه‌كاندا ڕوو له مه‌زهه‌به نوێیه‌كان بكه‌ن . به‌م هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌توانرێت مه‌زهه‌ب گه‌لێكى زۆر بدۆزرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانى مه‌زهه‌به‌كه‌یاندا بوون به ناوه‌ندێكى ئابوورى گه‌وره و له ڕێگه‌ى هێزه ئابووریه‌كه‌یانه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ڕۆڵیان هه‌بێت له ڕوشى گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا .
هه‌روه‌ك بینیمان ڕه‌وتى سیكولاریزم شتێك نیه جگه‌له جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له ده‌وڵه‌ت .بۆیه تا ئه‌وكاته‌ى ئامرازه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و سه‌رمایه‌دارى له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌ره‌به‌گى ئه‌وروپیدا چرۆى نه‌كردبوو حكومه‌ته‌كان ڕه‌وایه‌تى خۆیان له كڵێساى كاتۆلیكه‌وه وه‌رده‌گر.
به‌م هۆیه‌وه ناچاربوون كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك ڕێنوێنى بكه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ بنچینه‌كانى ئاینى مه‌سیحیدا یه‌ك بگرێته‌وه . به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى شێوازى سه‌رمایه‌دارى به‌به‌رده‌وامى ڕۆڵى زانسته سروشتیه‌كان له به‌رچاو ده‌گیرا . وه‌ك ده‌زانین له كۆمه‌ڵگه‌ى به‌ر له سه‌رمایه‌دارى زه‌وى هۆكارى یه‌كه‌م و كشتوكاڵ شێوازى بنچینه‌ى به‌رهه‌م هێنان بوو . له‌م ڕوه‌وه مرۆڤ له ڕێگه‌ى هه‌وڵ و ماندووبونى خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى له سروشتدا هه‌بوو دووباره به‌كارى ده‌هێنایه‌وه .
واته كاركردنى مرۆڤ ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌وه‌ى زه‌وییه‌كى زیاتر بكات به كشتوكاڵ و به‌روبوومى واى لێ به‌رهه‌م بێنى كه پێداویستیه‌كانى ژیانى پڕبكاته‌وه . به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانى پیشه‌سازى هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارى له سروشتدا و به‌كارهێنانى كۆمه‌ڵه ئامێرێك كه دروستكراوى خودى مرۆڤه‌و له سروشتدا ده‌ست ناكه‌ون . به‌واتایه‌كى تر گۆڕانكارى له سروشتدا كه‌ره‌سته‌خاوه‌كه‌ى ئه‌م جۆره له به‌رهه‌مهێنان پێك ده‌هێنێت .بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕه‌وشه ده‌ست پێ بكات و به‌رده‌وام بێت ده‌بوو زانستى مرۆڤ بگاته ئاستێك كه له ڕێگه‌ى ئه‌و زانسته‌وه هه‌م بتوانێت په‌ى به‌و میكانیزمانه ببرێت كه له سروشتدا هه‌ن وه هه‌م بتوانرێت پێكهاته‌كانى سروشت بخرێته سه‌ر شێوازێك كه مرۆڤ سودى لێ وه‌ربگرێت.
به‌مشێوه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رمایه‌داریدا عه‌قڵگه‌رایی نه‌ك هه‌ر له بوارى به‌رهه‌مهێناندا به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بوو به بنچینه‌یه‌كى پته‌و . زۆرى نه‌برد له نێوان ڕه‌وایه‌تى حكومه‌تى ئاینى و پێویستى به‌رهه‌مهێناندا كه پشتى به زانسته‌كان ده‌به‌ست پێكدادان هاته كایه‌وه . له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێنماییه ئاینیه‌كان له زۆر ڕوه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه زانستیه‌كان دا ته‌با نه‌بوون . له‌سه‌ره‌تادا كڵێساى كاتۆلیك هه‌وڵى دا ئه‌و ده‌ره‌نجامه زانستیانه‌ى كه پێچه‌وانه‌ى ئاین بوون قه‌ده‌غه بكات .
به‌م هۆیه‌وه گالیلۆ زاناى ئیتالى دادگاى كرا وه ناچار كرا له‌به‌رامبه‌ر دادگاى ئاینى بیروباوه‌ڕه زانستیه‌كانى خۆى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ( زه‌وى خڕه‌و به‌ده‌ورى خۆردا ده‌سوڕێته‌وه ) ڕه‌ت بكاته‌وه . به‌ڵام ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌كردن نه‌یده‌توانى درێژه به مانه‌وه‌ى خۆى بدات . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له لایه‌كه‌وه ڕێگه‌ى له پێشكه‌وتنى زانسته سروشتیه‌كان ده‌گرت , وه له‌لایه‌كى تره‌وه به‌سنوردار كردنى لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان له چوارچێوه‌ى مه‌زهه‌بدا زانست نه‌یده‌توانى خزمه‌تى باش پێشكه‌ش بكات . له ئه‌نجامدا به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازى پێش نه‌ده‌كه‌وت . به‌م شێوه‌یه سیكولاریزم هه‌ڵگرتنى ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه مرۆڤى سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌دارى له بۆ لابردنى ئه‌و پێدادانه‌ى كه له نێوان ئاین و زانست دا هه‌بوو ناویه‌تى
سیكولاریزم هه‌وڵى ده‌دا زانست له چواچێوه‌ى باوه‌ڕه‌ئاینیه‌كاندا بهێنێته ده‌ره‌وه ئه‌م كاره‌ش بۆ ڕزگاركردنى حكومه‌ت له ژێر ده‌ستى ئاین و په‌یدابوونى مرۆڤى ئازاد بوو .
پۆست سیكولاریزم
هه‌روه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وت كه (سیكولاریزم ) ڕه‌وشێكه كه‌تێدا مرۆڤى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ مافى دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى به‌ده‌ستى خۆیه‌تى . له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆى پێشكه‌وتنى زانسته‌وه عه‌قڵانیه‌ت ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێ له ژیانى تاك و كۆمه‌ڵ دا . وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و مرۆڤه‌ى ئه‌مڕۆ له ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ده‌ژى , په‌یوه‌ندیه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه ئاینیه‌كانى كڵێسادا نه‌بێ.
،،
به‌ده‌ركه‌وتنى سیكولاریزم ڕۆڵى ئاین وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌ك كۆتایى هات . ئایدۆلۆژیا سیاسیه‌كان هه‌وڵیاندا جێگه‌ى ئاین بگرنه‌وه یان به تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئایندا ناوه‌نده‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن
به‌و واتایه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى سیكولاریزمه‌وه , بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى سستى بكه‌وێته نێوان مرۆڤ و ناوه‌نده ئاینیه‌كانه‌وه . له ئیستادا له‌م ووڵاتانه‌دا ڕه‌وتى دژه مه‌سیحى به (سیكولار ) ناوده‌برێت .بۆ تێگه‌شتن له‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه ده‌ڵێت ( هه‌رچه‌ن پێكهاته‌ى سیكولار له كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر بێت ئه‌وه‌نده ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له ئاینى ره‌سمى دووتر ده‌كه‌وێته‌وه ) باشتر وایه كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانى به‌نمونه وه‌ربگرین :
له ئه‌ڵمانیادا له نێوان ده‌وڵه‌ت و كڵێساكانى كاتۆلیك و پرۆتستاندا به‌ڵێنامه‌یه‌ك ئیمزا كراوه . له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت (باج ) بۆ كڵێسا كۆبكاته‌وه ئه‌ویش له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه ( ئه‌وكه‌سانه‌ى كاریان هه‌یه فه‌رمانبه‌ربن یان خاوه‌ن كارى تر ده‌بێت حكومه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه كه ئه‌ندامن له یه‌كێك له‌و دوو كڵێسایه ) له‌كاتى ئه‌ندابوون له كڵیسا ئه‌وا ده‌وڵه‌ت مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه بڕێك له داهاتى ئه‌وكه‌سانه به نزیكه‌ى (10% ) له‌و باجانه‌ى كه ده‌یده‌ن به ده‌وڵه‌ت به‌ناوى (باجى كڵێساوه ) بخاته سه‌ر حسابى كڵێسا . له‌م ڕێگه‌یه‌وه زۆر به‌ئاسانى ده‌توانرێت ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه بزانرێت كه ئاماده‌ن له به‌رخاترى بیر‌و باوه‌ڕه ئاینیه‌كه‌یان یارمه‌تى كڵێسا بده‌ن . به‌پێى هه‌مان ئامار ده‌ركه‌وتووه كه ساڵانه نزیكه‌ى سه‌د هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامێتى كڵێسا ده‌ست ده‌كێشنه‌وه,و ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانى كڵێساكان ده‌كه‌ن له بۆنه ئاینیه‌كاندا ڕووى له كه‌مبوونه‌وه‌یه .
له ئێستادا له هه‌ندێك شارى ئه‌ڵمانیادا كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێك له كڵێساكان بفرۆشرێن . له‌به‌رئه‌وه‌ى له لایه‌كه‌وه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له بۆنه ئاینیه‌كاندا سه‌ردانى كڵێساكان ده‌كه‌ن زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌كى تره‌وه پاره‌ى كڵێساكان كه‌م بووه‌ته‌وه و تواناى دابین كردنى خه‌رجیه‌كانى كڵێسایان نیه . ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و كڵێسایانه له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه داواكراوه بۆ ئه‌وه‌ى بیكڕن و بیكه‌ن به مزگه‌وت . به‌پێى یه‌كێك له ئاماره‌كان له ئه‌ڵمانیا یه‌ك له‌سه‌ر سێى سه‌رجه‌م دانیشتوانى ئه‌و ووڵاته په‌یڕه‌وى له هیچ ئاینێك ناكه‌ن .هه‌ندێك له ڕاپرسیه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه زۆرێك له دینداران كه خاوه‌نى بڕوانامه‌و كه‌سانى خوێنده‌وارن له‌كاتى دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كانیاندا خودا به بوونه‌وه‌رێك و هێزێكى موجه‌ڕه‌د ده‌زانن .
به‌ده‌ركه‌وتنى سیكولاریزم ڕۆڵى ئاین وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌ك كۆتایى هات . ئایدۆلۆژیا سیاسیه‌كان هه‌وڵیاندا جێگه‌ى ئاین بگرنه‌وه یان به تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئایندا ناوه‌نده‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن .مرۆڤى ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داریه پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌ته‌نگ سه‌لماندنى خۆیه‌وه‌یه .ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى سیكولاریزاسیون و نه‌هێشتن و داماڵینى سه‌رجه‌م به‌ها ئاینیه‌كان له بواره‌كانى ژیانى تاك و كۆمه‌ڵ دا . ئه‌م مرۆڤه ده‌یه‌وێت كه ڕێكخستنى ژیانى تاك و كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كى مه‌نتیق و عه‌قڵانى ڕه‌نگ ڕێژ بكرێت .به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌م مرۆڤه هه‌رچه‌ن توانى ئاین سیكولاریزه بكات , به‌ڵام نه‌یتوانى خۆى لێ ڕزگار بكات . چونكه له جێگه‌یه‌كدا كه نه‌توانرا شته‌كان به مه‌نتیقێكى پشت ئه‌ستور به عه‌قڵانیه‌ت ڕوون بكرێته‌وه جۆرێك له ترسى ئاینى به‌سه‌ر مرۆڤدا سه‌رده‌كه‌وێت .
به‌م جۆره ده‌بینین بۆ 81% ئه‌ڵمانیه‌كان ئازادییه تاكه كه‌سیه‌كان (بابه‌تێكى پیرۆزن ) , 70% یان ڕۆژى له دیك بوونى مه‌سیح پیرۆز ڕاده‌گرن . خۆشگۆزه‌رانى و گه‌شت كردن و پشووه‌كان گرنگترین ڕووداوه‌كانن لاى 35% ئه‌ڵمانه‌كان .وه‌ته‌نها 20% یان تائێستا په‌یوه‌ندیان به كڵێساوه ماوه و په‌یڕه‌وى له ڕێنه‌مایه‌كانى مه‌سیح ده‌كه‌ن .
،،
بۆ 81% ئه‌ڵمانیه‌كان ئازادییه تاكه كه‌سیه‌كان (بابه‌تێكى پیرۆزن ) , 70% یان ڕۆژى له دیك بوونى مه‌سیح پیرۆز ڕاده‌گرن . خۆشگۆزه‌رانى و گه‌شت كردن و پشووه‌كان گرنگترین ڕووداوه‌كانن لاى 35% ئه‌ڵمانه‌كان .وه‌ته‌نها 20% یان تائێستا په‌یوه‌ندیان به كڵێساوه ماوه و په‌یڕه‌وى له ڕێنه‌مایه‌كانى مه‌سیح ده‌كه‌ن .
ماركس مرۆڤى به دروست كه‌رى ئاین ناوبرد و ڕایگه‌یاند له كاتێكدا كه ئاین لاوازى ڕاسته‌قینه‌ى مرۆڤ ده‌خاته‌ڕوو له هه‌مان كاتدا جۆرێك له ناڕه‌زایش پیشان ده‌دات . له‌م په‌یوه‌ندیه دوو جه‌مسه‌ره دایه كه ئاین ده‌گۆڕێت بۆ (تریاكى گه‌لان) .
زیگمۆند فرۆید ده‌رونناسى نه‌مساى له ساڵى 1907 دا ده‌ڵێت ( ئاین بریتیه له په‌رێشانى و هه‌ڵچونێكى ناچارى جیهانى ) . سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌م بۆ چوونانه و ده‌یان بۆچوونى هاوشێوه به‌ڵام زانستى كۆمه‌ڵناسى مۆدێرن ئاشكراى ده‌كات كه‌مرۆڤ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشتوانێت خۆى له كۆت و به‌ندى په‌رستگا و كڵێسا‌و مزگه‌وته‌كان ڕزگار بكات . به‌ڵام ناتوانێت به‌بێ ئاین بژى . سیكولاریزم هه‌رچه‌ند ئاین له ده‌وڵه‌ت دوور بكاته‌وه به‌ڵام هیچ كات ناتوانێت ئاین له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ته‌واوى لاواز بكات . هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو واى له یۆرگن هابرماسى فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى كرد باس له كۆمه‌ڵگه‌ى (پۆست سیكولار) بكات .
هابرماس پێىوایه كه مه‌سیحیه‌ت ته‌نها چه‌ند ڕێسایه‌كى ساده و خه‌یاڵاوى دوور له عه‌قڵانیه‌ت نیه . هه‌روه‌ها لاى وایه كه ئه‌و یه‌كسانیه جیهانیه‌ى كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئایدیاكانى ئازادى و پێكه‌وه ژیانه میراتى ڕاسته‌وخۆى عه‌داله‌تى یه‌هودى و عشق به هاوڕه‌گه‌زى مه‌سیحیه‌ته . ئه‌م میراته به‌بێ ئه‌وه‌ى جه‌وهه‌ره‌كه‌ى دووچارى له‌ناوچوون ببێته‌وه هه‌میشه كه‌وتووه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌و سه‌رله‌نوێ ته‌فسیر كراوه‌ته‌وه .
تا ئه‌مڕۆش به‌دیلێك بۆ ئه‌م میراته كه‌لتووریه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه . به‌م هۆیه‌وه هابرماس داوا له ڕابه‌رانى كڵێسا ده‌كات كه له تواناى ڕێسا ئاینیه‌كان زیاتر له‌وه‌ى كه تائیستا داوا كراوه ڕادیكاڵانه‌تر سود وه‌ربگرن .له كۆتایدا هابرماس له‌و باوه‌ڕه دایه ( له كۆمه‌ڵگه سه‌رمایه‌داره‌كانى ئه‌مڕۆدا كه په‌یوه‌ستن به دونیاى ته‌كنۆلۆجیاوه هه‌موو شتێك هاوئاست ده‌بێته‌وه و پیرۆزى خۆى له ده‌ست ده‌دات ) كه ڕه‌نگه مه‌سیحیه‌تیش له‌م بابه‌ته به‌ده‌ر نه‌بێت .